PÊNÛS
 
ده‌رفه‌ت Ùˆ هه‌ڕه‌شه‌ بونیادی-پێكهاته‌یییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان 
     2016-09-14
پەرویز ڕەحیم

ده‌رفه‌ت Ùˆ هه‌Ú•Ù‡‌شه‌ بونیادی-پێكهاته‌یییه‌كانی دروستبوونی ده‌ÙˆÚµÙ‡‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان

 

په‌رویز Ú•Ù‡‌حیم قادر/ Ù…امۆستا له‌ ÙƒÛ†Ù„ÛŽÚ˜ÛŒ یاسا Ùˆ زانسته ‌سیاسییه‌كان- زانكۆی سه‌لاحه‌دین

خستنه‌ڕووی پرس:

فەیلەسووف Ùˆ زانای گەورەی كۆمه‌ڵناسیی فەره‌نسی "ئالان تورین-Alain Touraine" (1925-...) Ù„Û• ساڵی 2005 له‌ كتێبی (پارادایمی نوێ بۆ تێگه‌یشتن له‌ جیهانی ئیمرۆ-New Paradigm for Understanding Today's World)دا باس Ù„Û•ÙˆÛ• دەكات ÙƒÛ• بۆ مێژوویەكی دوور Ùˆ درێژ ئیمە بابەت Ùˆ واقیعە كۆمەڵایەتییەكانمان لەژێر ناونیشانی ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÛ• چەمكێكی سیاسیی وەكوو: جەنگ Ùˆ ئاشتی، سەقامگیری Ùˆ پەشێوی، دەوڵەت Ùˆ حكوومەت، Ú¯Û•Ù„ Ùˆ Ø´Û†Ú•Ø´ØŒ پاشا Ùˆ نەتەوە، كۆماری Ùˆ...هتد، پێناسە دەكرد، بەڵام دواتر Ø´Û†Ú•Ø´ÛŒ پیشەسازی Ùˆ سەرمایەداری، خۆیان Ù„Û• پارادیمی سیاسی ڕزگار كرد Ùˆ خۆیان بوونە ÙƒÛ†ÚµÛ•ÙƒÛ•ÛŒ پێكهاتەی كۆمەڵایەتی.

لەم دۆخەدا پارادایمی سیاسی، جێگەی خۆی دا بە پارادایمی ئابووری و كۆمەڵایەتی و چەمكەكانی وەكوو: چینە كۆمەڵایەتییەكان و سامان، بورژوازی و پرۆلیتاریا، سەندیكا و ڕێكخراوە بازرگانییەكان و مانگرتن، بزووتنەوەی كۆمەڵایەتی، دادپەروەری و دابەشكردنەوەی داهات، سامان و سەرچاوەكان و...هتد، بوون بە یەكەی شیكرنەوەی ئێمە.

بەڵام Ù„Û• سەردەمی ئێستادا (بەجیهانیبوون) شۆڕشەكانی پیشەسازی Ùˆ تەكنۆلۆژیا Ùˆ زانیاری، هەر وەكوو كۆمه‌ڵناس Ùˆ بیرمەندی گەورەی سپانیایی "مانۆئیل كاستێلزManuel Castells-" (1942-...) دەڵێت: هەر چەشنە جەبر Ùˆ حەتمییەتێكی سڕیوەتەوە، یان وەكوو "ژان بۆدریارJean Baudrillard" (1929-2007)ØŒ فەیلەسووفی ناوداری فه‌ره‌نسی دەڵێت جیهانێكی مەجازییە ÙƒÛ• كۆتا یان دوایین دۆخە. هەر بۆیە چیتر ئێمە ناتوانین ÙƒÛŽØ´Û• یان قەیرانەكان ÙƒÛ• سەرچاوەی ناكۆمەڵایەتی یان Ù„Û• دەره‌ÙˆÛ•ÛŒ كۆمەڵگەیان هەیە بە زانست Ùˆ چوارچێوەی تیۆرییه‌ سیاسی یان ئابووری Ùˆ كۆمەڵایەتییەكان Ø´ÛŒ بكەینەوە. بە بڕوای "ئالان تورین" پارادایمی نوێ، پارادایمی كه‌لتوورییە Ùˆ Ù„Û•Ù… پارادایمە نوێیەدایە ÙƒÛ• دەتوانین مانا بدەینە دیاردە Ùˆ پرس Ùˆ بابەتەكان یان مانای نوێ بخولقێنین.

كوردستان بە قۆناغێكی زۆر تایبەت و هەستیاردا تێپەر دەبێت. ئەوەی كە ئیمڕۆكە ڕوو دەدات پەیوەندیدار و پەیوەستە بە كۆمەڵێك ڕووداو و دەرهاوێشتەی ترەوە كە ئەم دۆخەی كوردستانی خولقاندووە. بۆیە ناكرێت ئەم ڕووداوانە لە بەستێن و زەمینەی خۆی جیا بكرێتەوە یان لە ڕووی زانستییەوە لە دەرەوەی كۆنتێكستی خۆی شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.

 

یه‌كه‌Ù…: كورد له‌نێوان بونیاد Ùˆ بكه‌رایه‌تیدا

بەپێی بنەما Ùˆ تیۆرییەكانی زانسته‌ سیاسییەكان  ئێمە بۆ شیكردنەوە Ùˆ خوێندنەوەی ڕووداوەكان، پێویسته‌ له‌لایه‌Ùƒ گرنگی بە هەردوو فاكتەری "بكەر" یان ئەكتەر(agent)  Ùˆ له‌لایه‌ÙƒÛŒ تره‌وه‌ "بونیاد" یان پێكهاتە یاخود بەستێن(structure)  Ø¨Ø¯Û•ÛŒÙ†. لێرەوە ڕەفتاری بكەر یان ئەكتەرەكان بۆنموونه‌ هەرێمی كوردستان (كورد) Ùˆ دەوڵەتی ئیسلامی Ùˆ شیعەكان Ùˆ ده‌وله‌تانی ناوچه‌یی Ùˆ هێزە نێونەتەوەیییەكان Ù„Û• چوارچێوەی ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÛŽÙƒ بەها Ùˆ پێوەر Ùˆ یاسا Ùˆ ڕیسایە ÙƒÛ• بەگشتی چوارچێوە Ùˆ سنووری ڕەفتارەكان دیاری دەكات.

بە شێوه‌یه‌ÙƒÛŒ گشتی ئەم چوارچێوەیە سەرەڕای بوونی جیاوازی له‌ هه‌ڵكه‌وته‌ Ùˆ شوێنی جوگرافیایی، بە پێكهاتەی سیستەمی نێونەتەوەیی ده‌ناسرێت، ÙƒÛ• هەمان بەستێن یان زەمینەیە ÙƒÛ• سنووری ڕەفتار Ùˆ بەرژەوەندییەكانی بكەر یان ئەكتەرەكان دیاری دەكات.

بەپێی ئەم چوارچێوە زانستی Ùˆ واتایییەوە دەتوانین بڵێین ÙƒÛ• ئەوەی ÙƒÛ• بەگشتی كوردی Ù„Û• سەدەی ڕابردوو كردە قوربانی، پێكهاتەی Ú•Û•Ù‚ÛŒ ئەم سیستەمە نێونەتەوەیییە بوو ÙƒÛ• جۆری ئەكتەرەكانی دیاری دەكرد ÙƒÛ• ئەویش Ù„Û• لایەن وڵاتە زلهێز Ùˆ سەركەوتووەكانەوه‌ دەستنیشان دەكرا. واتە سەدەی ڕابردوو ململانێ ژیۆپۆلیتیكییەكان Ù„Û• بەرژەوەندیی كورد نەبوو Ùˆ دەوڵەت- نەتەوەكانیش بەپێی واقعی ناوچەكە ÙƒÛ• كوردی Ù„ÛŽ بوو، Ù¾ÛŽÙƒ نەهات.

بەڵام پاش نەمان Ùˆ ڕووخانی ئەم سیستەمە نێونەتەوەیییە، Ù„Û• پاش نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو سیستەمێكی تر هاتە ئاراوە Ùˆ بە دەیان دەوڵەت Ù„Û• هەناوی ئەم گۆڕانكارییانەی سیستەمی نێونەتەوەیی Ùˆ نەمانی جەمسەرێكی سیستەمی پێشوو هاتنە ئاراوە. ئەوەی جێگەی سەرنج Ùˆ هەڵوەستەلەسەركردنە ئەوەیە، Ù„Û• لایەك ئەو دەوڵەتە نوێیانەی لەدایك بوون Ù„Û• ئەنجامی لێكهەڵوشانەوەی  ئەو دەوڵەت- نەتەوانە بوون ÙƒÛ• فرەپێكهاتە یان فرەناسنامە بوون Ùˆ Ù„Û• لایەكی تریشەوە Ú•ÛŽÚ¯Û•Ø´ بۆ بكەرایەتیی ئەكتەری ناحكوومی Ùˆ نادەوڵەتی كرایەوە.

 Ø¨Ø²ÙˆÙˆØªÙ†Û•ÙˆÛŒ ڕزگاریخوازی كوردیش Ù„Û• باشوری كوردستان توانی Ù„Û•Ù… دەرفەتە (ÙƒÛ• Ù„Û• ڕووی زانستی سیاسییەوە بە پێكهاتە Ùˆ له‌لایه‌ÙƒÛŒ تر بەستێن دەناسرێت)ØŒ ÙƒÛ•ÚµÙƒ وەربگرێت. كەواتە لەدایكبوونی هەرێمی كوردستان لەدایكبوونێكی سەیر Ùˆ سەمەرە نییە Ùˆ  بەڕێكەوت نییە. بەڵكوو Ù„Û• ئەنجامی كارلێكی فاكتەری پێكهاتەییی نوێ Ùˆ بكەرایەتیی بزووتنەوەی كوردە ÙƒÛ• دەرهاوێشتەكەی هەرێمی كوردستانە.

ئەوەی كە ئیمڕۆكە دەیبینین ململانێی "ناسنامەكانە" و بەم پێیەشە كە بەرژەوەندی و ڕەفتارەكان دیاری دەكرێت. بەم واتایە كە هەر ئەكتەرێك بەپێی ڕەگەز و بنەما ناسنامەیییەكانی، جا ماددی بێت یان ناماددی، وەكوو (مێژوو، ژیۆپۆلێتیك، كەلتوور، ئایین، ئایدۆلۆژیا و سیستەمی سیاسی و... هتد) لە ڕووداوەكان تێ دەگات و لێكدانەوە و شیكردنەوەیان بۆ دەكات و بەرژەوەندییەكانی دەستنیشان دەكات و ڕەفتار دەكات. لێرەوەیە كە هاوپەیمانییەكانیش دروست دەبێت، واتا دۆست و دوژمن دێتە ئاراوە.

ئەوەی ÙƒÛ• حكوومه‌تی عێراق له‌هه‌مبه‌ر كورد Ù„Û• لایەك Ùˆ سوننە Ù„Û• لایەكی ترەوە دەیكات Ù„Û• ڕاستیدا جه‌Ù†Ú¯ÛŽÙƒÛŒ ساردی ناسنامه‌یی "بەوەكالەت"Ù‡‌ØŒ چونكە عێراق له‌Ù… قۆناغه‌دا ئەو پاڵپشتی Ùˆ هێزەی نییە ÙƒÛ• بتوانێت ئەم "جەنگە ساردە" Ù„Û• هەمبەر كورد Ùˆ سوننەش بباته‌ ئاستی "جەنگی گەرم" Ùˆ بەڕێوەی بەرێت. به‌ڵام ئه‌Ù… ئه‌Ú¯Ù‡‌ره‌ له‌ داهاتوودا وه‌كوو سیناریۆیه‌ÙƒÛŒ به‌هێز ئه‌Ú¯Ù‡‌ری ڕوودانی هه‌یه‌.

كەواتە ئەمە درێژكراوەی ململانێیەكی گەورەتر و بەرفراوانتری ناوچەیی و تەنانەت نێونەتەوەیییە. لێرەوەیە كە پرسی ناسنامە و بەتایبەت ئاسایشی ئەم ناسنامەیە بەپێی تێگەیشتنی بكەرەكان دێتە كایەوە. ترس لە بەهێزبوونی ناسنامەی كوردی بەتایبەت لە ڕووی بەدەستەوەگرتنی سەرچاوەی هێزی نەرم بەتایبەت ئابووری و فاكتەری وزە (نەوت و غاز) لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە بە تێگەیشتنی ئەوان (ئەوەی تری ناسنامەییی كورد) هەرێمی كوردستان هاوسەنگییە چەسپاوەكەی ڕابردوو لە بەرژەوەندیی كورد تێك دەدات و لە هاتنەئارای هاوسەنگیی نوێ "ئاسایشی ناسنامەیی" و بەدوایدا بەرژەوەندی و مانەوە و توانا و هێزیان دەكەوێتە مەترسییەوە.

بۆیه‌ ئه‌مه‌ درێژكراوە Ùˆ درێژەی هەمان پرۆسەی پێشووتره‌ له‌ عێراق. تەنانەت هاتنەئارای ڕێكخراوی توندڕەو Ùˆ توندوتیژی وەكوو داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی Ùˆ داواكاریی دروستكردنی خەلافەتی ئیسلامی، Ù„Û•Ù… چوارچێوەیەدا خوێندنەوەی بۆ دەكرێت. لێرەوە Ù„Û•Ù… دۆخە نوێیەدا Ù„Û• عێراق  Ù„Û• لایەك بكەری نوێ هاتووه‌تە ئاراوە Ùˆ هاوسەنگیی نوێ دروست بووە Ùˆ Ù„Û• لایەكی ترەوە دەرفەت، ÙƒÛ• هەمان زەمینە Ùˆ بەستێنە، لەبار Ùˆ گونجاوە بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی كوردستان.

بۆیە ئێستاكە هەرێمی كوردستان لە بەردەم دووڕییانێكی مێژوویییە. لە لایەك بەردەوامبوون لەسەر ڕەوش و پێكهاتەی كۆن، كە گۆڕاوە. واتە مانەوە لە چوارچێوەی عێراق كە هەمان لەدەستدانی دەرفەتە، كە ئەمەش هەڵەیەكی كوشندەیە كە كورد بیكات و هەوڵی پاراستنی عێراقێكی یەكپارچە و بەناو فیدراڵ و یەكگرتوو بدات و بەشدار بێت لە عێراقێكی نادیموكراتیك كە لەسەر بنەمای تائیفی و تاك ناسنامەیی بونیات نراوە.

Ù„Û• لایەكی تر، ئەگەر Ùˆ سیناریۆ، یان لایەنی دووەم Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ هەنگاونان بەرەو سەربەخۆیی Ùˆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمە، ÙƒÛ• بە مانای دروستكردنی قەوارەیەكی سیاسی- نەتەوەییی سەربەخۆیە ÙƒÛ• دەوڵەت- نەتەوەی كوردستانی Ù„ÛŽ دەكەوێتەوە. Ù„Û•Ù… حاڵەتەدا دەكرێت (یه‌ÙƒÛŽÙƒ له‌ ئه‌Ú¯Ù‡‌ر Ùˆ سیناریۆكان) دواتر Ù„Û• چوارچێوەی كۆنفیدراڵیدا جارێكی تر بۆ زاڵبوون بەسەر قەیرانەكان Ùˆ ڕەوینەوەی نیگەرانییەكانی وڵاتانی ناوچەكە تەنیا بەناو Ùˆ بە Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ سیمبۆلیك، عێراق بوونی دەبێت.

ئەوەی ÙƒÛ• بەپێی ڕاستییەكان Ùˆ پێدراوەكان Ù„Û•Ù… چوارچێوەیە دەردەكەوێت ئەوەیە ÙƒÛ• ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری كوردستان، تەنیا هاتنەدیی خەونێكی مێژوویی نییە، بەڵكوو خوێندنەوەیەكی واقعیانەی ئاڵوگۆڕی هێزە Ù„Û• عێراق Ùˆ ناوچەكە، هەروەها كردەوەیەكی ئاسایشیانە Ù„Û• چوارچێوەی ئاسایشی ناسنامەییی كورد Ùˆ پاراستنی ئەو ناسنامەیەیه‌ ÙƒÛ• Ù„Û•Ù… قۆناغەدا تەنیا بە دروستكردنی دەوڵەت دەپارێزرێت.

بەم مانایە كە ئەم هەنگاوە هەنگاوێگی پێویستە و دەرهاوێشتەی خوێندنەوەی لۆژیكیی كوردە بۆ درێژەدان بە مانەوە و بەردەوامیی خۆی لە سڕینەوە و كەوتنە مەترسیی ئاسایشی ناسنامەیییەكەی كە بە گرنگترین ڕەهەندی ئاسایشی لە دیراساتی نویێ ئاسایشیدا دادەندرێت. بۆیە پێویستە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانەوە، هەروەها هێز و لایەنە سیاسییەكان درك بە گرنگی و هەستیاریی ئەم هەنگاوە بۆ كوردستان بكەن و بە هەموو هێز و توانا ماددی و مرۆیییەكان هەوڵی سەركەوتنی ئەم هەنگاوە مێژوویی و وەرچەرخانە ئاسایشییە بدەن.

پوختەی قسە ئەوەیە ÙƒÛ• كورد Ù„Û• بەردەم ئەم دوو ڕێگەیەدا دوو ئەولەویەتی سیاسی Ùˆ ئاسایشیی هەیە Ùˆ بۆیە بەپێی ڕووداو Ùˆ ئاڵوگۆرەكان، دەبێت ئەلەویەتی ئاسایشی (مانەوەی ناسنامە) هەڵبژێرێت هەرچەندە Ù„Û• چوارچێوە Ùˆ فۆرمی سیاسی (دەوڵەت)  ئەم "ئەولەویەتە ئاسایشییە" خۆی حەشار داوە ÙƒÛ• ڕیفراندۆم Ùˆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیییە بۆ باشووری كوردستان.

 

دووه‌Ù…- جه‌Ù†Ú¯ÛŒ دژه‌ تیرۆر، بكه‌رایه‌تی Ùˆ پێكهێنانی ده‌رفه‌تێكی بونیادی:

قەیرانی ناكارامەییی سیستەمە سیاسییەكان Ù„Û• ڕووی توانای دابینكردنی ئاسایش Ùˆ خزمەتگوزارییه‌ سەرەكییەكان بۆ ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• سەرچاوە دەگرێت، Ù„Û• ÙƒÛŽØ´Û• Ùˆ گرفتەكانی دارایی، ئابووری، جەنگ، پرسی داهات یان بەرزبوونەوەی داواكارییەكانی هاووڵاتیان Ù„Û• سیستەم بە بەراوردكردنی خۆیان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ دەوڵەتانی تر Ùˆ ... هتد. ئەو سیستەمە سیاسییانەی ÙƒÛ• توانا Ùˆ كارامەیییان Ù„Û• ئاستێكی بەرزدایە باشتر دەتوانن چارەسەری ئەو ÙƒÛŽØ´Û• Ùˆ گرفتانە بكەن Ùˆ كاتێك قەیرانی ڕەوایەتی Ùˆ كارامەیی Ù¾ÛŽÙƒÛ•ÙˆÛ• سەر هەڵدەدەن، پاراستنی دەسەڵات  بۆ دەسەڵاتداران بەبێ میكانیزمی توندوتیژی Ùˆ سەركوتكردن زۆر ئەستەم دەبێت و، ئەگەر قەیرانەكەش قەیرانێكی قووڵ Ùˆ جیددی بێت تەنانەت هێزی سەربازی Ùˆ توندوتیژیی دەسەڵاتیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی هاووڵاتیانی نامێنێت Ùˆ تەنانەت هێزە چەكدارەكانیش دەبنە بەشێك Ù„Û• ناڕەزایەتی.

 ÙƒØ§ØªÛŽÙƒ ÙƒÛ• بارودۆخێكی كۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، كه‌لتووری، ئاسایش Ùˆ ... هتد، خراپ دروست دەبێت، ئەوە دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ سەرهەڵدانی ناڕەزاییی هاووڵاتیان Ù„Û• دەسەڵاتی سیاسی، ئەم ناڕەزایەتییانەش هەندێك جار Ù„Û• چوارچێوەی دامەزراوەكانی ئۆپۆزیسیۆن Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ میكانیزمی جۆراوجۆر ئاراستە Ùˆ مۆبالیزە دەكرێت. Ù„Û• هەلومەرجێكدا ÙƒÛ• دیموكراسییەت هەیە ناڕەزاییی هاووڵاتیان Ù„Û• ئاستێكی نزمدایە، بەڵام Ù„Û• Ú•Ú˜ÛŽÙ…Û• نادیموكراسییەكان بەردەوام بە Ù‡Û†ÛŒ هۆكاری جۆراوجۆر Ùˆ گوێنەدان بە داواكاری Ùˆ ویستی هاووڵاتیان Ùˆ پێشێلكردنی مافە بنەڕەتییەكانی هاووڵاتیان، ئەوە بەردەوام ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایی لەئارادایە.

گۆرانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە هەلێكی تری بۆ كورد هێنا كایەوە. ئەگەر خوێندنەوە بۆ ئەگەر و دەرهاوێشتەكانی دوایین لێدوانی سەرۆك ئۆباما لە جەنگی دژە تیرۆر بكەین، ئەوە ستراتیژیی سەرۆك ئۆباما بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، جارێكی تر گرنگیی هەرێمی كوردستانی وەكوو ناوەندی هێزێكی دژە تیرۆر و هاوپەیمانی ڕۆژئاوا، كە هەڵگری بەهاكانی جیهانی ئازاد و مۆدێرنە، خستە ڕوو.

Ù„Û•Ù… سۆنگەیەوە دەتوانین بڵێین ÙƒÛ• هەرێمی كوردستان وەكوو ئەكتەرێكی كارا، دەتوانێت لەپاڵ بەشداری Ù„Û• بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ÙƒÛ• مەترسییە بۆ ÙƒÛ†ÛŒ سیستەمی سیاسی Ùˆ مانەوەی هەرێمی كوردستان، Ú•Û†ÚµÛŒ هاوپەیمانێكی ستراتیژی Ùˆ گرنگ بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوایی بگێڕێت. ئەم هاوپەیمانییەش Ù„Û• دوو ڕەهەندەوە سەرچاوە دەگرێت، یەكەم: دوژمنی هاوبەش Ùˆ دووەم: بەهاكانی دەسەڵاتداریەتی Ùˆ بنەمای سیستەمی سیاسیی ڕۆژئاوایی Ùˆ مۆدێرن ÙƒÛ• خۆی Ù„Û• دیموكراسی Ùˆ پلۆرالیزم Ùˆ ئازادیدا مانیفێست دەكات. لێرەوەیە ÙƒÛ• بۆ یەكەم جار Ù„Û• مێژووی هاوچەرخی  كوردستان (وەكوو كیان Ùˆ هەروەها وەكوو نەتەوە) نابێتە قوربانیی بەرژەوەندیی وڵاتە زلهێزەكان، بەڵكوو پاراستنی مانەوە Ùˆ بەرژەوەندییەكانی، دەبێتە خاڵی لێكبەستنەوە Ùˆ گرێدانی بە زلهێزەكانه‌وه‌.

ئەم پرسەش هەڵگری كۆمەڵێك پەیامی گرنگە بۆ سیاسەتمەدار و خەڵكی ئاساییی كوردستان، كە گرنگترینیان ئەوەیە كە جگە لە پێگەی جوگرافیایی و سەرچاوە سروشتییەكان (نەوت وغاز)، ئەوە لە سەردەمی بەجیهانیبووندا تەنیا سیستەمێكی دیموكراسی و سیكۆلاری ڕاستەقینە لەسەر بنەمای پلۆرالیزم (فرەیی) و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە بەهاكانی مافی مرۆڤ و ئازادی، دەتوانێت ببێتە پاڵپشتی مانەوەی كورد وەكوو نەتەوە و كوردستان وەكوو كیانێكی سیاسی و یاسایی. هەروەها ئەوە دەری خست كە لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا تا ڕادەیەكی بەرچاو سیاسەتمان ڕاست بووە هەرچەندە پێداچوونەوەشی پێویستە.

 

سێیه‌Ù…- ژیۆئێكۆنۆمیكی كوردستان: ئاسایشی وزه‌ (نه‌وت Ùˆ گاز)  Ùˆ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌ده‌ÙˆÚµÙ‡‌تبوونی باشووری كوردستان

یەكێك لە گرنگترین ئەركەكانی سیستەمە سیاسییەكان لە سەردەمی مۆدێرندا ڕێكخستنی ژیانی ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتییە بە مەبەستی خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان لە ڕێگەی دابینكردنی كار، سەقامگیریی بازاڕ، دابەشكردنەوەی دادپەروەرانەی سامان و سەرچاوە ئابوورییەكان و پەرەپێدانی ئابووری، چونكە لە سەردەمی مۆدێرن پرسە ئابوورییەكان بنچینە و ڕەهەندێكی سیاسییان هەیە.

سیستەمی سیاسی، وەك میكانیزمی پەیوەندی و بەیەكگەیاندنی ئابووری- كۆمەڵایەتییە، ستراتیژی بۆ سیستەمی ئابووری و پەرەپێدان و گەشەكردنی سەرمایە و دابەشكردنی دادپەروەرانەی سەرچاوەكان، ڕاكێشان و بەدەستهێنانی پشتگیریی هاووڵاتیانە بۆ سیستەمی سیاسی.

هەر سیستەمێكی سیاسی بۆ بەرزكردنەوەی ڕەوایەتیی خۆی، دەبێت بتوانێت ئاست یان ڕێژەیەك لە خۆشگوزەرانیی ئابووری بۆ كۆمەڵگە بەدی بێنێت، ئەمەش بۆ بەردەوامیی ڕژێم و كۆمەڵگه پێویستە. هەروەها لاوازیی ئابووری، كاریگەریی لەسەر ئاسایشی سەربازی و بەرگریی دەوڵەت دەبێت. قەیرانەكانی بێكاری و هەڵاوسان، كاریگەریی نەرێنییان لەسەر ڕەوایەتیی ڕژێم هەیە و دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و شۆڕش و ناسەقامگیری. میكائیل گۆرباچۆڤ، سەرۆكی پێشووی یەكێتیی سۆڤیەت، بڕوای وا بوو كە تەنیا بە پاڵپشتیی هێزی چەكداری و سەربازی و سیستەمی بەرگری ناتوانرێت ئاسایش بپارێزرێت، ئەمڕۆكە لە ڕێگەی ئابوورییەوە ئاسایش دەپارێزرێت.

 Ø¨Û• كۆتاییهاتنی جەنگی سارد، ململانێ ژیۆپۆلێتیكییەكانی نێوان دوو بلۆكی سۆشیالیستی Ùˆ سەرمایەداری كۆتایی هات. بەڵام Ù„Û• سەردەمی نوێدا ÙƒÛ• بە سەردەمی بەجیهانیبوون دەناسرێت ئەم ململانێیانەی نێوان وڵاتان چیتر لەسەر بنەمای ژیۆپۆلێتیك نەبوون، بەڵكوو بە بڕوای زانایان Ù„Û•Ù…Û• بەدواوە ئەم كێبڕكێ Ùˆ ململانێیانە لەسەر بنەمای ژیۆئێكۆنۆمیكە، بەو واتایەی ÙƒÛ• فاكتەری ئابووری، بووه‌تە بنەمای سیاسەتەكان یان هاوپەیمانییەكان Ùˆ دژایەتییەكانی نێوان دەوڵەتان.

 Ù„Û•Ù… پارادایمە نوێیەدا ئەكتەری تر لەپاڵ دەوڵەتاندا هاتنە ناو سیاسەتی نێونەتەوەیی Ùˆ پەیوەندییە نێونەتەوەیییەكانه‌وه‌. لێرەوەیە ÙƒÛ• Ú•Û†ÚµÛŒ كۆمپانیا فرەڕەگەزەكان Ùˆ ڕێكخراوە ناحكوومییە نێونەتەوەیی Ùˆ ناوچەیییەكان Ù„Û• بوارە جۆراوجۆرەكاندا بەرجەستە بووە Ùˆ هێزی ئەم ڕێكخراوانە Ù„Û• چەندین دەوڵەت زیاترە Ùˆ كاریگەرییان لەسەر پرۆسەی دروستكردنی بڕیار Ù„Û• وڵاتان Ùˆ سیاسەتی نێونەتەوەیی هەیە، هەروەها بە Ù‡Û†ÛŒ شۆڕشەكانی زانیاری Ùˆ پەیوەندی Ùˆ گەیاندنه‌وه‌ هێز Ùˆ ڕۆڵیان زیاتر بووە.

ئابووری بە چەند شێوازێك كاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە. لە لایەك ئەگەر دەوڵەت كۆنتڕۆڵی ئابووریی دەوڵەتیی كردبێت پەیوەندیی كۆمەڵگه لە سەرەوە بۆ خوارەوە دروست دەبێت، لێرەوە ئاسایشی نەتەوە دەبێتە ئاسایشی ڕژێمی سیاسی، بە هۆی بەدەستەوەگرتنی ئامرازەكانی بژێویی ژیان و سەرچاوەكانی دارایی گوێ بە داواكارییەكانی تاك و گرووپ نادرێت، حاڵەتێكی سەربەخۆیی لە كۆمەڵگە بەدەست دێت كە لەم حاڵەتەدا داواكارییەكان بە سەركوتكردن و توندوتیژی وەڵام دەدرێنەوە. لە لایەكی ترەوە بە هۆی دابەشنەكردنی دادپەروەرانەی داهات و سەرچاوەكان لە نێوان هاووڵاتیان و تەنیا بەپێی بەهاكانی سیستەم و وەفاداری بۆ سیستەمەكان، ئەوە دیسانەوە لێكترازان و لاوازیی سەرمایەی كۆمەڵایەتی و دووریی هاووڵاتیان لە دەسەڵات و جیاوازیی چینایەتی، هەژاری و ... هتد، دروست دەبێت.

ئەمەش كاریگەری لەسەر ڕەوایەتیی سیستەم دروست دەكات Ùˆ ئەگەر بزووتنەوەی دژی سیستەم دروست بێت، هەردەم ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Ù‡ Ù„Û• بەردەم ناسەقامگیریدایە. Ù„Û• لایەكی تر بە Ù‡Û†ÛŒ كۆنتڕۆڵكردنی ئابووری Ù„Û• لایەن دەوڵەتەوە، ئەوە ئابووریی دەوڵەت داخراو دەبێت، ÙƒÛ• توانای سیستەم Ù„Û• بەردەم گۆڕانكارییە نێونەتەوەیییه‌كان Ùˆ بەجیهانیبووندا لاواز دەكات Ùˆ هەر قەیران Ùˆ ڕووداوێكی دەرەكی دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ دروستبوونی قەیرانی ناوخۆیی، ئه‌مه‌Ø´ بەهۆی داخراوبوونی سیستەمی ئابووری Ùˆ كۆنتڕۆڵ Ù„Û• لایەن دەوڵەتەوە، هەروەها ئاسایشی مرۆیی دەكەوێتە مەترسییەوە. كه‌واته‌ بە بڕوای زانایان سەرمایەی كۆمەڵایەتی دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ Ú¯Û•Ø´Û•ÛŒ ئابووریی دەوڵەت، Ù†Û•Ùƒ كۆنتڕۆڵی ئابووری Ù„Û• لایەن دەوڵەتەوە.

ئاسایشی ئابووری، دوو ڕەهەندی سەرەكیی هەیە. ڕەهەندی یەكەم پەیوەندیی بە بەهێزكردنی بنەماكانی ئابووریی نەتەوەیی هەیە و ڕەهەندی دووەم پەیوەندیی بە سەربەخۆییی ئابووری هەیە، بۆ ئەوەی لەژێر كاریگەریی دەوڵەتانی تردا نەبێت. هەرچەندە ئەمە بە شێوەیەكی ڕێژەیییە، چونكە لە سەردەمی ئێستادا بە هۆی گۆڕانكارییەكان و پێشكەوتنەكان، پەیوەندیی دەوڵەتان لە ڕووی بازرگانی، تەكنەلۆژیا، دیموكراسی و ... هتد، ئەگەر دەوڵەت لە ناوخۆ خاوەنی ستراتیژیەتێكی بەهێز نەبێت، ئەوە زیان بە ئاسایشی دەوڵەت دەگەیەنێت، بۆیە یەكێك لە ڕەهەندەكانی ئاسایشی نەتەوەیی پەرەپێدان و سەربەخۆییی ئابوورییە.

ئابووریی داخراو و كۆنتڕۆڵكراو لە لایەن دەوڵەتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی كە لە بواری كۆمەڵایەتییەوە دەوڵەت چین یان توێژێك لەسەر حیسابی چینەكان و بەرژەوەندییەكانی تر بەهێز بكات و سەركوتی چین و نەتەوە یان پێكهاتەكانی تر بكات، یان بیەوێت سیاسەتێكی ویستراوی خۆی پیادە بكات، لەم ڕووەوە یەكگرتووییی كۆمەڵایەتی كە بنەمای ئاسایشی نەتەوەیییە دەكەوێتە مەترسییەوە.

لێرەوە ململانێ Ùˆ ناڕەزایەتی Ùˆ توندوتیژیی كۆمەڵایەتی، توانای دەوڵەت لاواز دەكات Ùˆ دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ ناسەقامگیری Ùˆ لاوازبوون Ùˆ نەبوونی ڕەوایەتیی سیستەم Ùˆ Ù„Û• ئاستی دەرەوەش كاریگەریی لەسەر Ù¾ÛŽÚ¯Û• Ùˆ پرستیژی دەوڵەت  Ùˆ تواناكانی Ù„Û• بەدواداچوونی ئامانجەكانی دەبێت Ùˆ نادادپەروەری كاریگەریی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دەبێت. لێرەوە وەكوو بیرمەندانی قوتابخانەی كۆپنهاگن دەڵێن دەبێت ئابووری، بەكۆمەڵگەیی بكرێت.

هەروەها ئاسایشی تەكنەلۆژی Ùˆ داراییش پەیوەندییەكی پتەویان بە ئاسایشی ئابوورییه‌وه‌ هەیە، چونكە تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو كاریگەری لەسەر ئاست Ùˆ ڕادەی بەرهەمهێنان هەیە Ùˆ تەكنەلۆژیا ڕۆڵیشی Ù„Û• گواستنەوە Ùˆ خستنەڕووی بازاڕیشدا هەیە. Ù„Û• لایەكی تر، تەكنەلۆژیا پێویستیی بە سەرچاوەی بەهێزی دارایی هەیە، بۆیە دەستەبەركردنی سەرچاوە دارایییەكان گرنگیی تایبەتی هەیە بۆ دابینكردنی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو، هەروەها بۆ دابینكردنی خۆراك، هەندێ جار دەوڵەت Ù„Û• ڕێگای سەرچاوە دارایییەكانه‌ÙˆÛ• بۆشاییی ئابووری Ù¾Ú• دەكاتەوە.

ئەم فاكتەرانە پێكەوە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، لەلایەكی ترەوە ئاسایشی خۆراك ئەو كاتە دابین دەكرێت، كە دەوڵەت توانای بەرهەمهێنانی ناوەخۆییی هەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمەڵگە، بێ ئەوەی پشت بە دەوڵەتانی تر ببەستێت، كە لەم قۆناغەدا دەتوانێت خۆی لە مەترسی و قەیرانی خۆراك ڕزگار بكات و جۆرێك لە هاوسەنگیی ئابووری دروست دەكات.

دابینكردنی بژێویی ژیان Ùˆ بەرژەوەندیی ئابووری، بەرژەوەندییەكی نەتەوەیییە Ùˆ بەشێكی گرنگی ئاسایشی نەتەوەییی هەر دەوڵەتێكە ÙƒÛ• كاریگەریی ڕاستەوخۆی  Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ژیان Ùˆ خۆشگوزەرانیی مرۆڤەوە هەیە Ùˆ دەتوانێت بواری سیاسی Ùˆ كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە یان بە پێچەوانەوە، ببێتە هۆكاری سەقامگیری Ùˆ Ú¯Û•Ø´Û•ÛŒ تاك Ùˆ ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Ù‡.

 Ø¦Û•Ù…Ú•Û†ÙƒÛ• ئاسایشی ئابووری، كاریگەریی لەسەر ئاسایشی مرۆیی Ùˆ ÙƒÛ†ÛŒ ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، تەنانەت فاكتەری ژینگە Ùˆ ئاو Ùˆ هەوا كاریگەریی لەسەر ئابووریی دەوڵەت Ùˆ ئابووریی ئاسایشی مرۆیی هەیە، بەم مانایە ÙƒÛ• ئابووریی خۆراك، تەندروستی، ژینگە، تاك، ÙƒÛ†Ù…Û•ÚµÚ¯Ù‡ Ùˆ سیاسەت Ù¾ÛŽÙƒÛ•ÙˆÛ• گرێ دراون Ùˆ بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی مرۆیی، پێویستە دامەزراوە سیاسی Ùˆ ئابوورییه‌كان بە Ù¾ÛŽÛŒ پێداویستییەكانی ماددی Ùˆ ناماددیی مرۆڤ بێت Ùˆ خودی مرۆڤ بەشدار بێت Ù„Û•Ù… پرۆسە سیاسی Ùˆ ئابوورییانەی ÙƒÛ• كاریگەرییان لەسەر ژیان Ùˆ دابینكردنی پێداویستییەكانی هەیە.

بۆیە نەهێشتنی هەژاری و بێبەشبوون، هەروەها بوونی ئاستێكی شیاو لە ژیان و دەستەبەركردنی مافە سەرەتایی و بنەڕەتییەكان لەژێر ناوی ئاسایشی مرۆیی، ڕۆڵی گاریگەریان لەسەر دابینكردنی ئاسایشی نەتەوەیی و ئاسایشی نێونەتەوەیی هەیە.

 Ø¯Û•Ø³ØªÛ•Ø¨Û•Ø±ÙƒØ±Ø¯Ù†ÛŒ خۆشگوزەرانی Ùˆ بژێویی ژیان Ùˆ پێشكەوتنی ئابووریی هاووڵاتیان Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ ڕێوشوێنی گونجاو، ئەركی دەوڵەتە Ùˆ كاتێك دەوڵەت Ù„Û• بواری ئاسایشی ئابووریدا سەركەوتوو دەبێت، ÙƒÛ• توانای دروستكردنی ÙƒÛ•Ø´ÛŽÙƒÛŒ گونجاوی كێبڕكێی ئازادی هەبێت. هەروەها Ù„Û• كاتی قەیرانی ئابووریدا توانای دانانی سیاسەت Ùˆ پلان Ùˆ یاسا Ùˆ ڕێسای پێویستی هەبێت بۆ چارەسەركردنی پرسە ئابووری Ùˆ كۆمەڵایەتییەكان Ùˆ بتوانێت Ù„Û• ئاستی ناوخۆیی Ùˆ دەرەكیدا پێگەیەكی ئابووریی بەهێزی هەبێت.

ئامانجی سه‌ره‌كییش فەراهەمكردنی ژیانێكی ئابڕوومەندانە Ùˆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ژیان Ùˆ بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری Ùˆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیانە، هەروەها ڕەخساندنی Ù‡Û•Ù„ Ùˆ دەرفەتی كاری گونجاو Ùˆ شیاو بۆ ئەوانەی توانا Ùˆ پسپۆریی پێویستیان هەیە، بەپێی تایبەتمەندییەكان Ùˆ لەبەرچاوگرتنی بەهرە Ùˆ تواناكانیان، Ù„Û• میانەی بەرنامەی فێركردن Ùˆ ڕاهێنان Ùˆ پەروەردەكردن، كردنەوەی بوار Ùˆ دەرفەتی كاری ئازاد Ù„Û• چوارچێوەی یاسا.

 

كۆبه‌ند

لێرەوە ئەم پارادایمە نوێە كاریگەری لەسەر ئەرك و توانا و تەناتەت سەروەریی دەوڵەتانیش كردووە، لێرەوەیە كە كوردیش توانی سوود لەم كاڵبوونەوەی سەروەریی دەوڵەتان وەربگرێت و پرسی دەستێوەردانی مرۆیی و پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی نێونەتەوەیی بە هانای كوردەوە هات، بەڵام كورد توانی سوود لە فاكتەرێكی سەركی تری ئەم پارادایمە نوێەش وەربگرێت كە ئەویش پرسی ئابووری و بە تایبەت ئاسایشی وزەیە.

واژووكردنی گرێبەستی نێوان هەولێر Ùˆ ئەنقەرە دەربارەی هەناردەكردنی نەوت بۆ توركیا Ùˆ گواستنەوەی بۆ بازارە جیهانییەكان، ئەم ڕاستییە ئاشكرا دەكات ÙƒÛ• كورد بە خوێندنەوەی ئەم پارادایمە نوێیە دەتوانێت جگە Ù„Û• پرسی گەشەسەندن Ùˆ پەرەپێدانی ئابووری Ùˆ بەرزكردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانیی هاوووڵاتیان بە سوودوەرگرتن Ù„Û• سەرچاوە سروشتییەكان بەتایبەت نەوت Ùˆ غاز، دەتوانێت ئاسایشی خۆی به‌ ئاسایشی ناوچەیی Ùˆ نێونەتەوەیییه‌وه‌ گرێ بدات، Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ بەشداریكردن Ù„Û• دەستەبەركردنی "ئاسایشی وزە" ÙƒÛ• گرنگیی تایبەتی بۆ وڵاتە پێشكەوتووەكان بە تایبەت وڵاتانی ڕۆژاوایی هەیە.

لێرەوەیە كە كوردیش وەكوو ئەكتەرێك دێتە پاڵ ئەكتەرە ناوچەیی و تەنانەت نێونەتەوەیییەكانیش، چونكە هەر وەكوو ئاماژەمان پێ دا، چیتر تەنیا دەوڵەتانی خاوەن سەروەری و دانپێدانراو لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی، تاكە ئەكتەری ئەم شانۆ نێونەتەوەیییە نین و هەرێمی كوردستانیش دەتوانێت بەم ئەقڵانییەتە سیاسی- ئابوورییە، ببێتە ئەكتەرێكی گرنگ و كاریگەر لەسەر ئاسایشی ئابووری و وزەی وڵاتان و تەنانەت بەرەو سەربەخۆییی سیاسی و دامەزراندنی دەوڵەت هەنگاو بنێت.

لێرەدایه‌‌ ÙƒÛ• بۆمان دەردەكەوێت ÙƒÛ• كورد بە Ú† شێوەیەك توانیی نەیاران Ùˆ دوژمنانی دوێنی بكاتە دۆست Ùˆ هاوپەیمانی ئیمڕۆ. هەرچەندە ئەم قۆناغە زۆر هەستیارە، بە Ù‡Û†ÛŒ ئەوەی ÙƒÛ• كورد بەم سیاسەتەی خەریكە هاوسەنگییەكی نوێ دروست دەكات ÙƒÛ• Ù„Û• بەرژەوەندیی كوردە بەڵام Ù„Û• دژی هاوسەنگییه‌ كۆنەكەیە ÙƒÛ• Ù„Û• بەرژەوەندیی هەندی وڵاتی ناوچەییدا بوو.

بۆیە پێویستە هەرێمی كوردستان بە وریاییی زیاترەوە هەڵسووكەوت لەگەڵ ئەم پرسە بكات بەتایبەت لە ئاستی ناوخۆدا، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو كۆدەنگییە نشتیمانییە بپارێزیت و پرسەكانی ئاسایش و سەقامگیری و دادپەروەری فەرامۆش نەكات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەهێزتر بەرەنگاری هەڕەشە و مەترسییە دەرەكییەكان ببێتەوە.

كوردستان خەریكە هاوسەنگییە كلاسیكەكە تێك دەدات و هاوسەنگیی نوێ لە بەرژەوەندیی خۆی دێنێتە ئاراوە و وزە دەكاتە فاكتەرێكی گرینگ بۆ پەرەپێدان لە هەموو بوارەكان، بەتایبەت بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی ژیانی هاووڵاتیانی كوردستان و سڕینەوەی ئاسەوارەكانی دواكەوتوویی لە هەموو بوارەكان. بەڵام پێویستە بە پلان و ستراتیژیەكی توكمە، نەتەوەیی و زانستی هەوڵی بونیاتنانی ژێرخانەكانی ئاسایشی نەتەوەیی بدات و لە كۆتاییدا پەرەپێدانی مرۆیی، كۆتا ئامانج بێت.

Ù„Û• لایەكی ترەوە ئەم ئەزموونەی دواییی جەنگی داعش، ئەوەمان بۆ ڕوون دەكاتەوە ÙƒÛ• ئێمە دەبێت  Ù„Û• ئاستی ناوخۆ Ùˆ كەلتووریش هەڵگری زەمینە Ùˆ ڕۆشنبیری Ùˆ پەروەردەیەكی مۆدێرن Ùˆ مەدەنی بین ÙƒÛ• "داعشیزم"  Ù„Û• كوردستان هیچ كاتێك بوار Ùˆ دەرفەتی سەرهەڵدان Ùˆ بڵاوبوونەوەی نەبێت.

بەڵام ئەم ئەزموونەش ئەوەی سەلماند یان هەڵگری ئەو پەیامەش بوو كە بەبێ بوون یان هەوڵدان بۆ بونیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆ و دامەزراوەی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و سەربازی و...هتد، لە كوردستان هەردەم ئێمە لە بەردەم هەڕەشەی وجوودیداین و ئاسایشی وجوودیمان لە مەترسیدایە. بۆیە پرسی بەدەوڵەتبوون لەپاڵ چاكسازیی ڕیشەیی و بەدامەزراوەییبوون و بنەبڕكردنی گەندەڵی لە هەموو بوار و ئاستەكاندا پرسێكی ستراتیژی و تەنانەت ئاسایشی و بەگشتی حەیاتییە.

 
 
« ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان- عێراق Ùˆ چه‌ند تێبینییه‌ك
« ستراتیژیی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی Ù„Û• ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Ùˆ کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان
« ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یاخود سیسته‌م Ùˆ حكوومه‌تی دیموكراتیك؟ (بەشی دووەم Ùˆ کۆتایی)
« ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، یاخود سیسته‌م Ùˆ حكوومه‌تی دیموكراتیك؟ (بەشی یەکەم)
« توركیا Ùˆ ڕووسیا له‌ بارگرژییه‌وه‌ بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان
« ئاسایشی  مرۆیی - ناسنامه‌ییی كورد، له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا
« ده‌رفه‌ت Ùˆ هه‌ڕه‌شه‌ بونیادی-پێكهاته‌یییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون