PÊNÛS
 
زەروورەتى سەرچاوە مرۆیییەکان Ù„Û• دەوڵەت Ùˆ حوکمڕانیدا 
     2017-11-01
ئاری ڕەفیق - عەبدولڕەزاق محەمەد

زەروورەتى سەرچاوە مرۆیییەکان لە دەوڵەت و حوکمڕانیدا

 

عەبدولڕەزاق محەمەد/ دکتۆرا لە کۆمەڵناسى

ئارى ڕەفیق/ ماستەر لە کۆمەڵناسى

زنجیرەى دووەم و کۆتایى

Ù„Û• زنجیرەى یەکەمى وتارەکەماندا فۆکەسمان خستە سەر ڕوونکردنەوەى Ú†Û•Ù…Ú©Ù‰ سەرچاوە مرۆیییەکان Ùˆ ئەو گۆڕانکارییە نوێیانەى Ú©Û• Ù„Û• فۆرمى تێگەیشتن Ùˆ کارپێکردنى ئەم Ú†Û•Ù…Ú©Û• هاتۆتە کایەوە. ناوەڕۆکى ئەم گۆڕانکارییەیش بەسترابووەوه‌ بە گۆڕین Ùˆ تێگەیشتنى ئابوورییانەى گەلان Ù„Û• Ú†Û•Ù…Ú©Ù‰ سەرچاوە مرۆیییەکانەوە بۆ پەرەپێدانى توانا مرۆیییەکان Ùˆ تواناسازى Ùˆ ئامادەسازیى تاکەکان Ù„Û• بوارەکانى زانستى Ùˆ فیکرى Ùˆ ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان Ùˆ بەڕێوەبردنى ململانێى ناو دامەزراوەکان Ùˆ ڕەنگڕێژکردنى پلانى کورتمەودا Ùˆ دوورمەودا؛ هەموو ئەوانەیش بە بەرەوپێشبردن Ùˆ پەرەپێدانى سەرچاوە مرۆیییەکان دێتە دى و، هەر بایەخدان بە ناواخنى ئەم چەمکەیشە Ú©Û• کۆمەڵگەیەکى گەشەسەندووى بەرهەمهێن، جیا دەکاتەوە Ù„Û• کۆمەڵگەیەکى بەکاربەرى دەستوپێسپى.

لەم زنجیرەیەیشدا بۆ ئەوەى بەئاسانى تێ بگەین، هەوڵ دەدەین کۆى ناواخنى چەمکى سەرچاوە مرۆیییەکان لە فۆرم و سیستەمى کارى دامەزراوەیەکى فەرمیدا بچووک بکەینەوە و، ئەو سیماتانە بخەینە ڕوو کە دامەزراوەیەکى گەشەسەندوو، جوێ دەکاتەوە لە دامەزراوەیەکى کاربەڕێکەى شکستخواردوو و گیرۆدەبوو بە گرفتە کەڵەکەبووەکانى.

سیماتەکانى دامەزراوەیەکى گەشەسەندوو Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•Ù‰ پەرەپێدانى سەرچاوە مرۆیییەکانییه‌وه‌:

Ù„Û• هەرێمى کوردستاندا، دامەزراوەکان زۆر Ùˆ جۆراوجۆرن؛ هیچ یەکێک Ù„Û• دامەزراوەکانیش توانا مرۆیییەکانى Ùˆ پلان Ùˆ ئەداى کارکردنى، Ù„Û• فۆرمى پەرەپێدانى تواناى مرۆیى Ùˆ پلان Ùˆ ئەداى دامەزراوەیەکى تر ناچێ. خۆ ئەگەر بەدواى سەرەداوى ئەم ناچۆنیەکییه‌ÛŒ دامەزراوانەیشدا بگەڕێین، قسەوباسى زۆر هەڵدەگرێ، چونکە فاکتەرەکان زۆرن Ú©Û• وا دەکەن هەر دامەزراوەیەک ئاراستەى کارى خۆى بە جۆرێک دیاری بکات؛ بەشێکیان گرێدراون بە ئاستى زانستى Ùˆ تواناى مەعریفى Ùˆ ئەزموونى بەڕێوەبەرەکان Ùˆ هێژموونیى حزبى Ùˆ میزاج Ùˆ کاریگەریى گرفتە سایکۆلۆژى Ùˆ کۆمەڵایەتییەکان پەیوەست بە خودى کارەکتەرەکان Ùˆ چەقبەستوویى Ù„Û• تواناى بیرکردنەوەى کارەکتەرى یەکەمى دامەزراوەکە Ùˆ دەستە Ùˆ گرووپەکانى ناو هەیکەلى بەڕێوەبردنى دامەزراوەکە Ùˆ قەبارەى تواناى دارایی Ùˆ لێنەپرسینەوە Ùˆ نەبوونى هەڵسەنگاندنى تواناکان Ùˆ هتد.

بەڵام ئەگەر بمانەوێ دامەزراوەیەکى گەشەسەندوو بناسینەوە و، Ù„Û• دامەزراوەیەکى کاربەڕێکەرى دەستوپێسپى جیاى بکەینەوە، Ú©Û• Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•Ù‰ سوودوەرگرتن Ù„Û• سەرچاوە مرۆیییەکانەوە توانیویەتى دامەزراوەیەکى کامڵ Ùˆ بەسیستەم بخاتە سەر Ú•ÛŽÚ•Û•ÙˆÛŽÚ©Ù‰ تۆکمە،  گرنگە بەدیقەتەوە Ù„Û• چوار سیماتى بکۆڵینەوە Ùˆ Ù‡Û•ÚµÛŒ بسەنگێنین:

سیماتى یەکەم/ ڕێکخستنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان:

پەرەپێدانى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بەڕێوەبردن و چارەسەرکردنى ململانێى نێوان کارەکتەرەکان و ڕێگەگرتن لە تۆخبوونەوەى ڕق و کینەى نێوان کارەکتەرەکانى هەر دامەزراوەیەک، زەمینە خۆش دەکات بۆ بەهێزکردنى ئەداى دامەزراوەکە و پەرەسەندنى؛ چونکە لەبیرمان نەچێ هەر دامەزراوەیەک نەیتوانیبێ ڕەوشێکى سایکۆلۆژیى تەندروست بۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانى نێوان کارەکتەرەکانى خۆش بکات، زۆر بەئاسانى ئامانج و ئەدا و پلانى دامەزراوەکە ئیفلیج دەبێ و دەبێتە دامەزراوەیەکى بێبەرهەمى کاربەڕێکەر. ئەم سیماتەیش لە هەر دامەزراوەیەکدا بە شێوەیەکى عەفەوى ڕاستەڕێ نابێ، ئەگەر لە ڕێگەى پەرەپێدانى توانا مرۆیییەکانى کارەکتەرەکانى دامەزراوەکە بە پلان کارى لەسەر نەکرێ. گرفتە گەورەکەیش لێرەدا دەردەکەوێ، لە دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستاندا وا فێر کراوین کە ڕێکخستنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ناچێتە ناو چوارچێوەى ئەرکى دامەزراوە فەرمییەکانەوە. هەر ئەوەندەیش نا، بەڵکوو زیادەڕۆیی ناکەین ئەگەر بڵێین لە هیچ یەکێک لە دامەزراوە فەرمییەکانى ئێمەدا بایەخ بە کارلێکى کۆمەڵایەتیی نێوان کارەکتەرەکانى ناو دامەزراوەکان نادەین و، چارەنووسى ململانێکانیشمان ڕادەستى زەمەن و قەزاوقەدەر کردووە تا خۆیان بە لایەکدا دەشکێنەوە!

سیماتى دووەم/ تواناسازیى فیکرى:

یەکێکى دیکە Ù„Û• نهێنییەکانى دامەزراوەیەکى گەشەسەندوو Ú©Û• زۆرینەى کات سەرەڕاى هاتنەپێشەوەى دۆخە نالەبارەکان وا دەکات پایەکانى دامەزراوەکە بەپتەوى بمێنێتەوە، ڕاهێنانى کارەکتەرەکانى ناو دامەزراوەکەیە لەسەر توانستى بیرکردنەوە Ùˆ پێشکەشکردنى Ù¾Ú•Û†Ú˜Û• Ùˆ ڕەنگڕێژکردنى پلان بۆ ئێستا Ùˆ ئاییندەى دامەزراوەکە. با بیهێنینە بەرچاوى خۆمان ئەو دامەزراوانەى Ú©Û• تەنیا کاروبارى Ú•Û†Ú˜ ڕایی دەکەن و، Ù†Û• دەزانن سبەى Ú†Ù‰ ڕوو دەدات Ùˆ Ù†Û• دەیشتوانن پێشبینى بکەن بۆ ئاییندەى دامەزراوەکە، دەبینین چەند لاواز Ùˆ داڕووخاون بە بەراورد Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەو دامەزراوەیەى Ú©Û• بە سیسته‌ماتیکى کارى لەسەر بەرزکردنەوەى توانا مرۆیییەکانى کارەکتەرەکانى خۆى کردووە.

جا تواناسازیى فیکرییش لە هەر دامەزراوەیەکدا بە چەند میکانیزمێک ئامانجى خۆى لە دروستکردنى گۆڕانکاریدا دەپێکێ، لەوانە:

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "پێشکەشکردنى بیرۆکەى نوێ".

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "بەرزکردنەوەى توانستى شیکردنەوە".

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "خوێندنەوەى دەرەنجامى ئاییندەى پرۆژەکان".

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "توانستى گۆڕانکارى بەرەو باشتر".

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "نەرمونیانی لە بیرکردنەوەدا."

- پێگەیاندنى کارەکتەرەکان لەسەر "ئیرادەى بڕیاردان".

سیماتى سێیەم/ بایەخى ڕێکخستن و دابەشکاریى ئەرک:

هەر دامەزراوەیەکى گەشەسەندوو نەخشەى پەیکەرێکى تایبەت بە ڕێکخستن Ùˆ دابەشکاریى وەزیفەى کارەکتەرەکانى کێشاوە. لەسەر بنەماى ئەم نەخشەیە، توانستە مرۆیییەکان بەپێى مەهارەت (لێهاتوویی) Ùˆ پسپۆڕى Ùˆ ئەزموونى کارەکتەرەکان  بەکار دەهێنرێ. جا دەبینین Ù„Û• تەواوى دەمەزراوەکان لەوپەڕى هەڕەمى دەسەڵاتەوە تا دەگاتە بچووکترین دامەزراوە Ùˆ یەکەیەکى ئیدارى، Ù„Û• ڕواڵەتدا پەیکەرى دابەشکاریى وەزیفەکان لەسەر کاغەز نووسراوەتەوە، بەڵام ئەو فاکتەرانەى وا دەکەن دامەزراوەیەک Ù„Û• دامەزراوەیەکى دیکە گەشەسەندووتر بێ، پڕکردنەوەى ناو Ùˆ ناونیشانەکانى ئەو پەیکەرى ڕێکخستنەیە، Ú©Û• وەزیفەکان بۆ هەر کارەکتەرێک دیارى دەکات. کاتێکیش پێسپاردنى وەزیفەکان بەپێى پسپۆڕییەکان خرایە ناو نەخشەى پەیکەرى ڕێکخستنى دامەزراوەکە و، Ú•ÛŽÚ¯Û• نەدرا جگە Ù„Û• توانستە Ù¾Ú• وزە Ùˆ ڕاهێنراو بە سەرچاوە مرۆیییەکان کارەکتەرى دیکە بەپێى پێودانگە کۆمەڵایەتى Ùˆ کەسى Ùˆ حزبییەکان جێگەیان Ù¾ÛŽ Ú†Û†Úµ بکەن، ئەو کاتە دەبینین کێرڤى توانستەکانى ئەم دامەزراوەیە چەند باڵاتر دەبێ Ù„Û• کێرڤى ئەو دامەزراوانەى Ú©Û• تەنیا Ù„Û• ڕووکەشدا دابەشکارییان بۆ وەزیفەکانى کارەکتەرەکانیان کردووە.

سیماتى چوارەم/ بایەخدان بە تەکنەلۆژیى زانیارى (IT):

خۆگونجاندنى دامەزراوەکان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەو شەپۆلى گۆڕانکارییە تەکنەلۆژییانەى Ú©Û• Ù„Û• ڕۆژاواوە خزاونەتە ناو Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• Ùˆ دامەزراوەکانى ئەو ناوچانەى ئێمە، وا دەکات سیستەمى کارى دامەزراوەکان Ù„Û• قاڵبێکى کۆنى کلاسیکییەوە، بگۆڕێ بۆ دامەزراوەیەکى سەردەمییانه‌ Ùˆ ڕێکخراو، لەوانە: بەسەرچوونى فۆرمى هەڵگرتنى زانیارییەکان Ù„Û• فایلى کاغەزی Ùˆ بۆکسفایلى دۆڵابە Ø´Û•Ù‚ Ùˆ شڕەکان، بۆ سیستەمى "داتابەیس" و، بەیەکەوەگرێدانى دامەزراوەکان Ù„Û•Ùˆ ڕێگەیەوە Ùˆ ئاڵوگۆڕکردنى زانیارییەکان بە یەک کلیک. جا لێرەدا دەمانەوێ بڵێین کارپێکردنى سیستەمى تەکنەلۆژیى زانیارى Ùˆ پێگەیاندنى کارەکتەرەکان Ù„Û•Ù… بوارەدا، تەنیا بە دەرکردنى فەرمان Ùˆ ڕێنمایى نایەتە دى، بەڵکوو Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•Ù‰ پەرەپێدان Ùˆ پێگەیاندنى توانا مرۆیییەکان Ùˆ بەرەوپێشبردنى پرۆسەکانى تواناسازیى پیشەیى، وا دەکات Ù„Û• برى هاوردەکردنى توانا مرۆیییەکانى وڵاتانى دەرەوە، پشت بە توانا مرۆیییە ناوخۆیییەکان ببەسترێ.

هەرێمى کوردستان Ù„Û• ڕووى ژمارە Ùˆ ڕووبەرەوە خاوەنى توانایەکى بەرفراوان Ùˆ زۆروزەوەندى ناوخۆیییە؛ هەر Ù„Û• دەرچووانى زانکۆ Ùˆ پەیمانگه‌کانەوە بیگرە، تا دەگاتە توانا پیشەیییەکان، بەڵام ÙˆÛ•Ú© پێویست نەتوانراوە Ú©Û•ÚµÚ© Ù„Û• وزەیان وەربگیرێ، لەبەر ئەم فاکتەرانەى خوارەوە:

١- زانکۆکانى کوردستان پێدانى بڕوانامەى دەرچوون و، خودى قوتابییەکانیش وەرگرتنى بڕوانامەى دەرچوون، وەک ئامانج مامەڵەى لەگەڵ دەکەن؛ لە کاتێکدا پێگەیاندن و پەرەپێدانى توانا مرۆیییەکان، دەبێ وەک ئامانجى خوێندنى زانکۆیى مامەڵەى لەگەڵدا بکرێ. ئەوە زانکۆ ئەهلییەکان هەر باس ناکرێن کە لە بنەڕەتدا بۆ دەستکەوتنى قازانجى ماددى کراونەتەوە و، جگە لە بەدەستهێنانى پارە نەیانتوانیوە هیچ گۆڕانێکى جۆرى لە هیچ یەکێک لە بوارەکاندا بەدی بهێنن.

٢- نەبوون یاخود کەمیى کۆمپانیا و کارگەى بەرهەمهێنانى ناوخۆیى، وای کردووە کە توانستە پیشەیییەکان لەسەر ئاستى تاک و لە ڕووبەرێکى بچووکدا بمێننەوە.

٣- ئیرادەیەکیش لەسەر ئاستى بڕیاربەدەستانى ناوخۆیى هەیە، کە هێندەى چاویان لە هاوردەکردنى توانا و ئەزموونى کارەکتەرەکانى وڵاتانى دەرەوە و ئامۆژگارییەکانى ئەوانە، ئەوەندە فۆکەسیان نەخستۆتە سەر ڕاکێشانى ئەو کارەکتەرە بەئەزموونە ناوخۆیییانەى کە دەقیقتر لە بارودۆخى ناوخۆیى تێ دەگەن.

٤- دامەزراندنى زۆرینەى توانا ناوخۆیییەکان لە دامەزراوە فەرمییەکاندا، کە ئامانج تێیدا بڕینەوەى مووچە و ئیمتیازاتى ماددى بوو لە ڕابردوودا، تاکى ئەم کۆمەڵگەیەى وا ڕاهێنا کە بە کەمترین ماندووبوون زۆرترین پێداویستى بخرێتە بەردەست. ئەم سیستەمە سەرنەکەوتووەیش وای کرد، توانستە پیشەیییەکان و کارەکتەرە بەئەزموونەکان لەناو ئەو ئاپۆڕا و قەرەباڵغییە ڕەشۆکییەدا بزر ببن.

Ù¥- هەرێمى کوردستان بیست Ùˆ Ø´Û•Ø´ ساڵە نەیتوانیوە سەقامگیرییەکى سیاسى Ùˆ ئابوورى Ùˆ کۆمەڵایەتى Ùˆ هەرێمى بەخۆیەوە ببینێ. ململانێى حزبە سیاسییە لۆکاڵییەکانیش Ù„Û•Ù… دوایییانەدا هێندەى تر کاریگەریى کردە سەر پاشەکشه‌پێکردنى پرۆسەى پەرەپێدانى توانا مرۆیییەکان Ùˆ ئاڵۆزکردنى سایکۆلۆژیى Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•.  دەرخستەکانى تێکچڕژانى دۆخى گشتییش، هەمیشە وا دەکات تاکەکان تواناى پەرەپێدانى تواناکان Ùˆ بیرکردنەوەیان Ù†Û•Ù…ÛŽÙ†ÛŽ.

 
 
« بۆچى تەوژمى تیرۆرى فیکرى Ù„Û• کوردستاندا سەرى هەڵدا؟
« ئاشتیی کۆمەڵایەتی، Ù„Û• بەردەم مەترسییەکانی تیرۆری فکریدا
« دەوڵەت Ùˆ زەمینەسازییەکانی
« دەوڵەت Ùˆ زەمینەسازییەکانى
« زەروورەتی سەرچاوە مرۆیییەکان Ù„Û• دەوڵەت Ùˆ حوکمڕانیدا  
« زەروورەتى سەرچاوە مرۆیییەکان Ù„Û• دەوڵەت Ùˆ حوکمڕانیدا
« لەبارەی کەسایه‌تیی شارستانی Ùˆ سیمبولی نەتەوەیی

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون