PÊNÛS
 
قەیران؛ Ù‡Û•Ú•Û•Ø´Û• Ùˆ دەرفەت 
     2017-10-12
قەرەنی قادری

قەیران؛ هەڕەشە و دەرفەت

 

قەرەنی قادری

یەکێک لەو باسانەی کە لەم دوایییانەدا پسپۆران، کارناسان و سیاسەتوانان بە نووسین و لێدوان لەبارەیەوە باسی لێوە دەکەن، دەستەواژەی "قەیران"ە. قەیرانی ناوخۆ، قەیرانی پەیوەندییەکان، قەیرانی ناوچەیی و جیهانی، ئەو زنجیرە ناوانەن کە دیپلۆماسیی جیهانی، سیاسەتوانانی ناوچەیی، ناوخۆیی و ڕاگەیاندنەکانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە. ئایا قەیران تەنیا هەڕەشەیە، یان دەتوانێت ببێتە دەرفەتیش بۆ ئەوەی لارییەکان ڕاست بکرێنەوە؟ ئایا دەکرێت زەرەر و تێچووەکانی قەیران کەم بکرێنەوە؟ ئەمەیان بۆ ئەو کەس، گرووپ، یان ئەو حوکمڕانانە دەگەڕێتەوە کە تا چەندە شارەزایییان لەبارەی دۆخەکەوە هەیە و لایەنەکانی ئەو دیاردەیەیش چۆن پێناسە دەکەن. هێگل (١٧٧٠-١٨٣١) گوتەنی: "ناسینی کێشەکان، سەرەتایەکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان."

"قەیران" تەنیا دەستەواژەیەکە، بەڵام هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندییە کە دەتوانێت لە کات و ساتی جیاوازدا سەر هەڵبدات؛ ڕێک لەبەر ئەوەیە کە ئاستی قەیران، ڕەهەند و لایەنەکانی، ئیدارییە یان سیاسی، ناوچەیییە یان پانتاییی وڵات دەگرێتەوە کە بە قەیران لە جوگرافیای نەتەوەییدا باسی لێوە دەکرێ، دەستنیشان دەکرێت. ڕۆزێنتاڵ دەڵێت: "قەیران، بە شێوەیەکی جددی سیاسەتوانان و بەڕێوەبەران بەخۆیەوە خەریک دەکات و، دەیانخاتە قۆناغێکی هەستیاری سیاسی و بەڕێوەبەرییەوە." واتە ڕێک لێرەدایە کە ئەرک و دەوری سیاسەتوانان لە دۆخێکی قەیراناویدا چەندقات هەستیارتر دەبێت، کە پێویستە لە جاران هزرکراوەتر و گورجوگۆڵتر بن. خوێندنەوەی گشت هاوکێشەکان، بە ورد و درشتیانەوە، هەروەها پۆلێنبەندیی قەیرانەکان و دەستنیشانکردنی ئەولەوییەتەکان، دەتوانێت ئاستی زیانی قەیران کەم بکاتەوە و، ڕێگە نەدات کە کۆمەڵگە ڕوو لە دۆخێکی ماراسۆنی بکات یان ئەوەتا بەرەو لێواری هەڵدێر بڕوات.

لەوەیش گرینگتر ئەوەیە کاتێک Ú©Û• Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• Ù„Û• قەیراندا دەژیت، پێویستە گشت دامەزراوە حکوومییەکان Ùˆ بەشەکانی سەر بەو دامەزراوانە، خۆیان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ بارودۆخە قەیراناوییەکەدا بگونجێنن؛ واتە Ù„Û• گشت بوارەکاندا سیاسەتی "دەستپێوەگرتن" بەڕێوە بەرن. ئەمەیشیان بەپێی ئاست Ùˆ Ú•Û†ÚµÛŒ دامەزراوەکان Ù„Û• کۆمەڵگەدا دەور دەبینێت، چونکە خۆگونجاندن Ù„Û•Ú¯Û•Úµ بارودۆخەکەدا بە مانای ناسینی کێشەکانە، هەروەها هەنگاونانە بەرەو داهاتوو. تووماتسۆ شیبووتانی بەڕوونی باس Ù„Û•ÙˆÛ• دەکات: "قەیران چرکەساتێکە Ú©Û• پێویستیی به‌ چەشنێکی دیکەیه‌ Ù„Û• خۆگونجاندن." ئیتر ئەمەیان زۆر ڕوونە Ú©Û• ژیان Ù„Û• سەردەمی قەیراندا بە هیچ شێوەیەک Ù„Û• بارودۆخی بەر Ù„Û• قەیران ناچێت Ùˆ کەشوهەوای سیاسی Ùˆ ڕۆحیی Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• Ù„Û• کاتی قەیراندا چەشنێکی ترە، بەڵام ئەگەری ئەوەیش زۆرە Ú©Û• قەیران ململانێ ناوخۆیییەکان چڕتر Ùˆ ئاشکراتر بکاتەوە، چونکە بە بوونی فرەهاوکێشەیی Ùˆ جیاوازی Ù„Û• تێڕوانین، هەروەها دەستنیشانکردنی جۆری بارستاییی قەیران و، Ù„Û• کۆتا خاڵدا بە کەرەسە Ùˆ هزری بەر Ù„Û• قەیران، ناتوانین ڕووبەڕووی دۆخی سەخت ببینەوە؛ هەر بۆیە Ù„Û• دۆخێکی وادا قەیران Ùˆ ئاکامەکانی، دەتوانن لێکدوورکەتنەوە Ùˆ لێکترازان Ú†ÛŽ بکەن.

قەیران؛ لە نێوان هەڕەشە و دەرفەتدا

بەڵام بۆ کەمکردنەوەی کارتێکەریی نەرێنیی قەیران لەسەر کۆمەڵگە، یان لغاوکردنی قەیران، دەکرێت ئەم تێڕوانینەی واینێر بە دووسەر بخوێنینەوە کە دەڵێت: "قەیران ئاکامێکی گرینگی بەدواوەیە، کە کار لەسەر پەیوەندیی هاوکێشەکان دەکات." واتە دەکرێت بە باری ئەرێنی، یان نەرێنی لێکی بدەینەوە. کارتێکەرییەکەی دەتوانێت هێزەکان لێک دوور بکاتەوە، هاوکاتیش دەتوانێت لێکیان نزیک بکاتەوە، بەڵام ئەمە بەوەوە بەندە کە سەوڵلێدەرانی سیاسەت چۆن دۆخەکە دەخوێننەوە و لێکی دەدەنەوە؛ هەروەها وشیاریی بڕیاربەدەستان دەتوانێت قەیران بکات بە دەرفەت. واینێر کە باس لە لایەنە نەرێنییەکەی قەیران دەکات، بەو دەرەنجامە دەگات: "لە دۆخێکی قەیراناویدا، ململانێ لە نێوان هاوکێشەکاندا پەرە دەستێنێت." بە خوێندنەوەیەکی ژیرانە لە قەیران و ڕەهەندەکانییەوە، دەکرێت ئەم بۆچوونەی واینێر پێچەوانە بکەینەوە و ڕێگە نەدەین کە ململانێ ناوخۆیییەکان پەرە بگرن و ئاست و ڕێژەی ململانێکانیش کەمتر و کەمتر بکەینەوە.

هیچ شک لەوەیشدا نییە کە قەیران هەمیشە هەڵگری مەترسییەیەکی زۆرە، ئەگەر وریا نەبین دەتوانن پەرە بگرن، چونکە دۆخی قەیران زۆر هەستیار و ئاڵۆزە. لە نەبوونی وریاییدا مەترسییەکانی قەیران لە کۆمەڵگەدا پەرە دەگرێت و بێمتمانەیی لە کۆمەڵگەدا سەر هەڵدەدات. گادسۆن ڕێک بەو بارەدا قەیران دەخوێنێتەوە: "قەیران بریتییە لە بێمتمانەییی پەرەگرتوو سەبارەت بە داهاتووی کاروبارەکان." لێرەدایە کە قەیران تەنیا وەکوو هەڕەشە ڕوو لە کۆمەڵگە دەکات و لێكترازانی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات. هەر لەبەر ئەوە "قەیران، هەم مەترسییە، هەم دەرفەت. هەردووکیان ناوەڕۆکی قەیران پێک دێنن."

کۆبەند

قەیرانناسی بەشێکی گرینگە Ù„Û• ڕەوتی بەڕێوەبەریی قەیران Ùˆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەکان. ناسینی قەیران بە گشت ڕەهەندەکانییەوە مەرجێکی سەرەکییە و، بوار دەخوڵقێنێت تا Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• کەمتر زەرەرمەند بێت؛ هەر بەو مەرجەیش دەکرێت ئیدارەی قەیران بکرێت Ùˆ بەلەمی Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• Ù„Û• ڕەشەبای سیاسی Ùˆ کۆمەڵایەتی و، تا ڕاددەیەک Ù„Û• کارتێکەریی نەرێنیی ئابوورییش ڕزگار بکرێت. سەرەتا، دەبێ بگەینە ئه‌Ùˆ شوێنەی Ú©Û• قەیرانی لێیە، دوای ئه‌وه‌ ناسینی لایەنە جۆراوجۆرەکانی قەیرانە و، Ù„Û• کۆتاییدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ÛŒ قەیران، دەبێت دەست Ù¾ÛŽ بکات.

لە دوای ڕیفراندۆمەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە بووینەتەوە (بەشێک لەو کێشانە کۆنن و، دەگەڕێنەوە بۆ چەندین ساڵی ژیانی "هاوبەش" لەگەڵ حکوومەتی عێراق) و بە ئەگەری زۆریشەوە گرفتی دیکەیشمان بۆ دێننە سەر ڕێ، جا چ ناوخۆ بێت یان لە دەرەوەی سنوورەکانی وڵاتەوە کە بێ شک بە هاوکاریی حکوومەتی عێراق، بۆمانی ڕەوانە دەکەن. بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هەڕەشانە، یەکڕیزی، نەرمونیانی، باش گوێگرتن، پێکەوەهەڵکردن و سازانی سیاسی، لە مەرجە هەرە سەرەکییەکانی ئەم دۆخە ئاڵۆز و پڕمەترسییەن کە وڵاتی پێدا تێپەڕ دەبێت. بەڵام بۆ جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە گرینگە، دەبێ پلان و ستراتیژییەکی تۆکمەی ئەمنی و سەربازیی فرەڕەهەند و چالاکمان هەبێت.

هاوکێشەی سێیەمیش Ù„Û•Ùˆ بوارەدا، میدیای وڵاتە، بەڵام ئەویش دەبێ Ù„Û• قۆناغی دەوڵەتسازیدا تێکەڵ بەو ڕەوتە بکرێت Ùˆ خۆی Ù„Û• لێکترازانی Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û• بەدوور بگرێت. ئاڕاستەی سەرەکیی میدیای وڵات، پێویسته‌ ڕوو Ù„Û• لێکنزیکكردنەوەی چین Ùˆ توێژە سیاسی، ئابووری Ùˆ کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بکات.

 
 
« زێڕی Ú•Û•Ø´ Ùˆ سەربەخۆیی
« حکوومەتی شارەزا Ùˆ لێهاتووان
« ماف، دەوری تاک Ùˆ پرسی ڕیفراندۆم
« چه‌‌ندده‌‌نگیی سیاسی Ùˆ پێكه‌‌وه‌‌هه‌ڵكردن
« متمانه‌‌، به‌‌رپرسیاریه‌‌تی Ùˆ ئه‌‌خلاق له‌ كاری ڕۆژنامه‌‌وانیدا
« تیرۆریزم، Ø´Û•Ú•ÛŒ دەروونی Ùˆ ڕاگەیاندن
« بنەماکانی وتارنووسین

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون