PÊNÛS
 
ڕیفراندۆم Ùˆ داهاتووی عێراق 
     2017-10-09
پەیڕەو ئەنوەر

ڕیفراندۆم و داهاتووی عێراق


پەیڕەو ئەنوەر/ توێژەر

سەرەتا:
ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان Ù„Û• ٢٥/Ù©/٢٠١٧ Ùˆ سەرکەوتنی دەنگی "بەڵێ" بە Ú•ÛŽÚ˜Û•ÛŒ ٩٢%ØŒ مشتومڕێکی زۆر Ùˆ بێئەندازەی Ù„Û• لایەن ئەکتەرە ناوخۆیی Ùˆ هەرێمی Ùˆ نێودەوڵەتییەکانه‌وه‌ بەدوای خۆیدا هێنا. حکوومەتی بەغدا، ÙˆÛ•Ú© یەکێک Ù„Û•Ùˆ ئەکتەرانە، هەر Ù„Û• سەرەتاوە دژی پڕۆسەکە وەستایەوە و، دواتریش هەر یەک Ù„Û• پەڕلەمان Ùˆ دادگه‌ÛŒ فیدڕاڵیی عێراق دژایەتیی خۆیان بۆ پڕۆسەکە دەربڕی Ùˆ بە نایاسایی ناویان برد.

 ÙÛ†Ø±Ù…ÛŒ پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا Ùˆ هەولێر Ù„Û• دوای ٢٠٠٣وە بەگوێرەی دەستووری هەمیشەییی عێراق، Ù„Û• "دیفاکتۆ"ÙˆÛ• بوو بە "دیجۆر" Ù„Û• چوارچێوەی سیسته‌Ù…ÛŒ فیدڕاڵیدا و، هەرێمی کوردستانیش، بوو بە هەرێمێکی دانپێدانراو Ùˆ دەستووری ÙˆÛ•Ú© بەشێک Ù„Û• دەوڵەتی کۆماری فیدڕاڵی عێراقی دیموکرات. Ù„Û• ١٤ ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم Ùˆ بەغدا بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێ پەڕیوە Ùˆ Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛŽÚ© هەڵبەز Ùˆ دابەز Ùˆ تەنگەژەی تێ کەوتووە، تا دواجار گەیشتە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم Ù„Û• لایەن هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی سەربەخۆیی Ùˆ جیابوونەوە Ù„Û• دەوڵەتی عێراق Ùˆ کۆتاییهێنان بە فۆرمی فیدڕاڵیزم و، پرسی کوردیش، بوو بە ئاڵۆزترین پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ڕیفراندۆم و دونیایەکی نوێ بۆ کورد

ڕیفراندۆم ڕووداوێکی سیاسیی گەورە بوو بۆ دونیای کوردی؛ بۆ مێژووی هاوچەرخی ئێمە. ڕووداوی سیاسی، یەکێکە لە ئاڵۆزترین و سەختترین چەمکەکانی نێو فکری سیاسی و فەلسەفەی سیاسی. ڕووداو لێرەدا واتە چۆن چوارچێوە و کاتێک دیاری دەکەیت و دواتر گشت، یان خەڵک کۆ دەکەیتەوە بڕیار لەسەر دۆخێک دەدەیت بۆ لەدایکبوونی دۆخێکی تر و دونیایەکی تر. ئەم دۆخە زۆر جار پێی دەگوترێت پیشەسازیی دروستکردنی ڕووداوی سیاسی لە ڕێگەی خودی ڕووداوەوە.
"دۆڵۆز" هەموو ڕووداوێکی سیاسی دەکات بە دوو بەشەوە: "ڤێرجواڵ" و "ئاکچواڵ". ڤێرجواڵ واتە ئەو هەستەی کە گشت، یان خەڵک پێش ڕووداوەکە هەیەتی و، دواتر دەچێتە قۆناغی ئاکچواڵ و دەبێت بە خودی ڕووداوەکە. ئێمە ئێستا لە دونیای ئاكچواڵ و کاریگەرییەکانی دوای ڕووداوەکەداین و دەژین.

Ù„Û• دوای جەنگی ساردەوە کوردانی باشوور دووەمین جارە بەم شێوەیە ڕووداو بخوڵقێنن Ùˆ کەیسی کورد Ù„Û• سنوورە لۆکاڵییەکان ببەنە دەرەوە و، بیکەن بە ماددەیەکی نێودەوڵەتی. جاری یەکەم Ú©Û†Ú•Û•ÙˆÛ•Ú©Û• بوو؛ ئەو کاتەی کورد دۆخی شاری بەجێ هێشت Ùˆ لەسەر سنوورەکان مایەوە و، بوو بە هێزێکی گڵۆباڵی تەنیا و، چووە Ù†ÛŽÙˆ دەزگه‌ نێودەوڵەتییەکان Ùˆ میدیا نێودەوڵەتییەکانەوە. ئەم جارەیش ڕیفراندۆم Ùˆ گەڕانەوە بۆ خەڵك Ùˆ بۆچوونی خەڵک، Ú©Û• دەیانەوێت Ù„Û• ڕووی سیاسییەوە Ú†Û†Ù† بژین Ùˆ Ú†Û†Ù† Ú•ÛŽÚ© بخرێن!  

سیناریۆی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق:

- نە جەنگ، نە گەماڕۆ و ئابڵووقە:

بۆچوونێک هەیە پێی وایە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە دۆخێک تێ دەپەڕێت، نە گەماڕۆی لێ دەکەوێتەوە و نە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی و پێکدادان. دیارە ئەم سیناریۆیە زیاتر پاساوی ئامادەییی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەکتەرە نا- دەوڵەتییەکانی وەک کۆمپانیا گەورەکانی هاوشێوەی "شیڤرۆن"، "ئیکسۆن مۆبیل"، "تۆتال" و "ڕۆسنەفت"ی جیهانی دێنێتەوە لە کوردستاندا، کە کاریگەرییان لەسەر سیاسەتی جیهانی و سیاسەتی دەرەوەی وڵاتاندا هەیە و، بەشێکی دانەبڕاون لە بەڕێوەبردنی جیهان و سیاسەتی نێودەوڵەتی و جیهانی. ڕاستە ئەم ئەکتەرانە دەوڵەتی نین بەڵام هاوشێوەی دەوڵەت خاوەن بڕیارن و تەنانەت سنوور و سەروەریی وڵاتانیش دەبڕن و، بوونەتە بەشێک و ناوەندێکی سەربەخۆی بڕیاری سیاسی لە جیهاندا.

 - سیناریۆی مۆدێڵی کیوبیکی:

کەنەدا وڵاتێکی فیدڕاڵ Ùˆ فرەپێکهاتە Ùˆ فرەکەلتوورە Ùˆ Ù„Û• چەندین هەرێمی جیاواز Ù¾ÛŽÚ© دێت. کیوبیک یەکێکە Ù„Û• هەرێمەکانی ئەو وڵاتە Ùˆ خاوەن تایبەتمەندیی سیاسی، کۆمەڵایەتی Ùˆ فەرهەنگیی خۆیەتی Ùˆ زۆرینەی دانیشتووانەکەیشی بە زمانی فەڕەنسی گفتوگۆ دەکەن. Ù„Û• ڕابردوودا هەرێمی کیوبیک بە مەبەستی سەربەخۆیی Ùˆ جیابوونەوە Ù„Û• کەنەدا، دوو جار ڕیفراندۆمی ئەنجام داوە. یەکەم ڕیفراندۆم Ù„Û• ساڵی ١٩٨٠ بوو و، دووەمیش Ù„Û• ساڵی ١٩٩٥ و، Ù„Û• هەر دوو ڕیفراندۆمه‌Ú©Û• دەنگی پێویست بۆ جیابوونەوە Ùˆ سەربەخۆیی بەدەست نەهێنرا و، دواجار ئەو هەرێمە Ù„Û•Ú¯Û•Úµ کەنەدا مایەوە Ùˆ Ù„Û• ڕووی نێودەوڵەتییشەوە پشتگیرییەکی ئەوتۆی نەبوو.

ئەم سیناریۆیە پێداگری لەسەر ئەوە دەکات Ú©Û• هەرێمی کوردستانیش ÙˆÛ•Ú© کیوبیک Ù„Û• ڕووی نەتەوە، مێژوو، زمان، فەرهەنگ Ùˆ تەنانەت جوگرافیایش Ù„Û• عێراق جیاوازە و، سەرکەوتوویش بووە Ù„Û• ڕیفراندۆمه‌کەیدا بەڵام بە Ù‡Û†ÛŒ نەبوونی پشتگیریی نێودەوڵەتی Ùˆ ڕازینەبوونی بەغدا بە پڕۆسەکە، Ú•Û•Ù†Ú¯Û• سەخت بێت Ú©Û• بتوانێت سەربەخۆیی ڕابگەیەنێت و، دەبێت بە فۆڕمێکی تر Ù„Û•Ú¯Û•Úµ بەغدادا بمێنێتەوە.

- سیناریۆی باشووری سوودان:

زۆربەی وڵاتانی دونیا کاتێک لە وڵاتێکی تر جیا بوونەتەوە، بە پڕۆسە و کۆمەڵێک ڕێککاری یاسایی و سیاسیی تایبەتدا تێ پەڕیون و لە ڕێگەی گفتوگۆوە مەرجەکانی جیابوونەوە و سەربەخۆیییان لەسەر مەسەلەکانی سنوور، دراو، وڵاتینامە و سەروەری داڕشتووە و، ڕێککەوتنیان لەسەر کردووە. یەکێک لەو وڵاتانە باشووری سوودانە، کاتێک بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ناوەند، یان دەوڵەتی دایک لە سوودان جیا دەبێتەوە. ئەم سیناریۆیە بژاردە و خواستی هەرێمی کوردستانە، بەڵام پێناچێت بەغدا لە ئێستادا بەم بژاردەیە ڕازی بێت و گفتوگۆی لەبارەوە بکات و ڕێگە بە سەربەخۆیی و دەوڵەتێکی تازە لەدایکبوودا بدات.

- سیناریۆی کۆنفیدڕاڵیزم:

ئەم سیناریۆیە ÙˆÛ•Ú© پڕۆژەیەک Ù„ÛŽÛŒ دەڕوانرێت، بەتایبەت دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی بانگەشەی ئەوەیان کرد Ú©Û• گوایە فەڕەنسا ÙˆÛ•Ú© ناوەندگیرێک  Ù„Û• هەوڵدایە کار بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە بکات Ùˆ هەرێمی کوردستان Ùˆ عێراق ÙˆÛ•Ú© دوو قەوارەی سەربەخۆ Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ مۆدێڵی کۆنفیدڕاڵیزمەوە پەیوەندییەکانیان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ یەکتردا Ú•ÛŽÚ© بخەن Ùˆ مامەڵە بکەن، بەڵام ئەم پڕۆسەیە وا ئاسان نییە Ùˆ Ù„Û• لایەن عێراقەوە وا بەئاسانی Ù„Û• ئێستادا پێشوازیی Ù„ÛŽ ناکرێت.
Ù„Û• ئەگەری جێبەجێکردنی کۆنفیدڕاڵیزم، دەبێت دەستووری عێراق بگۆڕدرێت و، بەغدا Ùˆ هەولێر ئەوکات، دەبن بە دوو یەکەی تەواو سەربەخۆ Ùˆ Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ ڕێککەوتننامەیەکەوە لەسەر چەند مەسەلەیەکی ÙˆÛ•Ú© سیسته‌Ù…ÛŒ بەرگری، یان پەیوەندییەکانی دەرەوە، یان سیسته‌Ù…ÛŒ دارایی Ú•ÛŽÚ© دەکەون Ùˆ مامەڵە دەکەن.

ئەم بژاردەیە بۆ هەرێم دەرفەتێکی باشە و تواناکانی هەرێم بەرزتر دەکاتەوە و باشتر بۆ قۆناغی داهاتوو و سەربەخۆییی یەکجارەکی ئامادەی دەکات. لە هەمان کاتدا نوخبەی سیاسیی عێراقی شیعی، پێناچێت بەڕژدی کار بۆ ئەم پڕۆژەیە بکات چونکە تا ئێستایش بەشێکی زۆری ئەو نوخبە سیاسی و عەقڵە سیاسییەی کە بەغدا بەڕێوە دەبات، بڕوای بە فیدڕاڵیزم و نا-ناوەندێتی و سەربەخۆییی هەرێمەکان نییە و، لەگەڵ پڕەنسیپەکانی فیدڕاڵیزمدا نین.

دەرەنجام:
هەرێمی کوردستان دوای ١٤ ساڵ مانەوە لەگەڵ عێراق بەپێی دەستوور و مۆدێڵی فیدڕاڵیزم و، دوای کەڵەکەبوونی چەندین کێشە و قەیرانی وەک کێشەی دارایی، خاک، بەرگری، سامانە سروشتییەکان و شکستهێنانی دیموکراسیی تەوافقی، لە ڕۆژی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ڕیفراندۆمی بۆ جیابوونەوە لە عێراق و سەربەخۆیی ئەنجام دا و، ڕێژەیەکی بەرزی دەنگدەران دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا.

Ù„Û• ئێستادا Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛŽÚ© بژاردە Ùˆ سیناریۆ بۆ داهاتووی عێراق له‌ ئارادان. پێناچێت هیچ بژاردەیەکی سەربازی Ùˆ پێکدادان Ù„Û• نێوان بەغدا Ùˆ هەرێمدا ڕوو بدات. ئەوەی زیاتر باسی Ù„ÛŽÙˆÛ• دەکرێت Ùˆ پێداگریی لەسەر دەکرێت، گفتوگۆ Ùˆ دانوستانە بۆ ڕێککەوتن Ùˆ کۆتاییهێنان بە Ú©ÛŽØ´Û• Ùˆ قەیرانەکان؛ Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەمەیشدا هەرێمی کوردستان Ù„Û• قۆناغ Ùˆ کات Ùˆ ساتێکدایە، پێناچێت بگەڕێتەوە قۆناغی Ù¾ÛŽØ´ ڕیفراندۆم Ùˆ فیدڕاڵیزم و، حکوومەتی بەغدایش پێداگری لەسەر یەکپارچەیی Ùˆ پاراستنی سەروەریی عێراق دەکات.

 
 
« دەوڵەتی باشووری کوردستان Ùˆ داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەکە
« ژیۆپۆلیتیکی تورکیا Ùˆ کاریگەرییەکانی
« مووسڵ؛ حەوشەی پشتەوەی تورکیا
« تورکیش ستریم؛ قۆناغێکی نوێ Ù„Û• پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا  ڕووسیا
« کودەتا سەربازییەکان Ù„Û• تورکیادا
« سێکیۆلاریزم Ùˆ سوپا Ù„Û• تورکیادا
« تورکیا، یەکێتیی ئەوروپا Ùˆ بەربەستەکان

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون