PÊNÛS
 
بۆچى تەوژمى تیرۆرى فیکرى Ù„Û• کوردستاندا سەرى هەڵدا؟ 
     2017-07-06
ئاری ڕەفیق - عەبدولڕەزاق محەمەد

بۆچى تەوژمى تیرۆرى فیکرى لە کوردستاندا سەرى هەڵدا؟

 

عەبدولڕەزاق محەمەد / دکتۆرا لە کۆمەڵناسى

ئارى ڕەفیق / ماستەر لە کۆمەڵناسى

زنجیرەى یەکەم لە دوو زنجیرە

"تیرۆرى فیکرى" لە ڕوونترین پێناسەیدا بریتییە لە تەوژمێکى دەمارگیر، بە میکانیزمى هەڕەشە و ئاژاوەنانەوە و پشێوى، ڕووبەڕووى ئەو کەس و گرووپ و کۆمەڵە و تا ئاستى دەوڵەت دەبنەوە کە بەپێچەوانەى ئەوان بیر دەکەنەوە. ئەم ناساندنە پوختە، ڕامان دەکێشێ بۆ خستنەڕووى ئەو سیماتانەى کە پەیڕەوانى تیرۆرى فیکرى وەک ستراکتۆر ئامانجەکانیان لەسەرى بینا دەکەن؛ بۆیە کاتێک ئەم پرەنسیپانەى دەيخەینە بەر دید، خوێنەر ئاسانتر پەیڕەوانى ئەم تەوژمە دەناسێتەوە. لێرەدا بەشێک لەم پرەنسیپانە ڕوون دەکەینەوە:

یەکەم: بەدبینى:

لە بنەڕەتدا ئەم تەوژمە چونکە لەسەر بنەماى "دەمارگیرى" ئامانجەکانى بینا کردووە، هەمیشە بە چاوى نێگەتیڤ و بەدبینییەوە بۆ دیوە گەشەکان دەڕوانێ، نایەوێ نیازە باشەکان وەک خۆى بخوێنێتەوە و ببینێ کە لە ڕابردوو و لە ئێستادا کاریان بۆ کراوە و بۆیان دەکرێ. هەر بۆیەیشە کاتێک ئەم تەوژمە لە قۆناغێکدا بە دیدێکى گەشبینانەوە بۆ جێدەستى تەیارە نەیارەکانی خۆى ڕوانیبێ، تووشى هەڵوەرینى شوێنکەوتە و ئینتیماى جەماوەرى هاتووە، چونکە لە بنەڕەتدا پەیڕەوانیشیان بۆیە شوێنکەوتەى ئەم تەوژمە دەمارگیرە بوون، چونکە بە دیدێکى نیگەتیڤ بۆ نەیارەکانیان ڕوانیوە.

 Ø¯ÙˆÙˆÛ•Ù…/ هەڵخەڵەتاندنى تەمەنێکى دیاریکراو Ù„Û• Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•:

ڕێبەرانى تەوژمى تیرۆرى فیکرى، زۆر بە سیسته‌ماتیکى کار لەسەر هەڵخەڵەتاندنى ئەو توێژانە دەکەن Ú©Û• Ù„Û• قۆناغى هەڵچوونى خێرا Ùˆ کاردانەوە Ùˆ ڕەفتارى ناعەقڵانیدان. ئەم توێژە ناعەقڵانییە بە جۆرێک ڕادەهێنن Ú©Û• بەتەواوى خۆیان ڕادەستى ڕێبەرانى ئەم تەوژمە بکەن، هەتا دەیانگەیەننە ئەو ئاستەى پێیان وایە لەسەرحەقبوون Ùˆ ڕاستى Ùˆ دروستى، تەنیا لاى ڕێبەرى ئەم تەوژمەیە Ùˆ بەڕەهایى جێگەى چەندوچۆن Ùˆ گفتوگۆکردنیش نییە.

سێيەم/ شێواندن و هەڵگەڕاندنەوەى ڕاستییەکان:

پرەنسیپى دووەم لە ئەجێنداى پەیڕەوانى ئەم تەوژمە، پەنابردنە بۆ شێواندن و هەڵگەڕاندنەوەى ڕاستییەکان. یەکێکیش لەو ئامرازانەى کە بە ديدى خۆیان ئامانجەکانى پێ دەپێکن، خستنەڕووى بەڵگە و دیکۆمێنتە بە زمان و فۆرمێکى دەمارگیرانە؛ بەو مانایەى بە پیادەکردنى ئەم دیکۆمێنتانە، دەیانەوێ بڵێن ڕاستییەکان تەنیا لاى ئێمەن، ئەوەى لایەنى نەیارى بەرامبەرمان دەيڵێن و دەيكەن و دەينوێنن دوورە لە ڕاستییەوە.

چوارەم/ ئارەزوویان بۆ ململانێ و تۆخکردنەوەى جیاوازییەکان:

بەیەکداهەڵپژان، ملبەملێکردن و ڕووبەڕووبوونەوە خەسڵەتێکى دیکەى هەڵگرانى ئەم ڕەوتەيە. ڕێبەرانى ئەم ڕەوتە، زۆر کەم باوەڕیان بە دانوستانى میانڕەو و زمانى نەرمى لێكتێگەیشتن هەیە لەگەڵ نەیارەکانیاندا، لە کاتێکدا فیکرى عەقڵانى بە میکانیزمێکى کراوەوە مامەڵە لەگەڵ گەیشتن بە چارەسەر لەگەڵ ئەوانی تردا دەکات و، هەروەها سوود لە ئەزموونى ململانێ سەرکەووتووەکان وەردەگرێ؛ سەرەڕاى هەبوونى ئەو جیاوازییانەى کە لەگەڵ لایەنە ناکۆکەکاندا بەرجەستە بووە.

پێنجەم/ بەکارهێنانى ئامرازەکانى توندڕەوى:

پەیڕەوانى ڕەوتى تیرۆرى فیکرى، هەموو Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌كان تاقی دەکەنەوە بۆ بەهێزکردنى ئەو پایانەى Ú©Û• لەسەر بنەماى توندڕەوى Ùˆ دەمارگیرى بینایان کردووە، لەوانە: "جنێو، سووکایەتیپێکردن، بوختان Ùˆ هەڵبەستنى سیناریۆ، ناووناتۆرەدۆزینەوە بۆ نەیارەکانیان، تووڕەیى Ùˆ ڕەتکردنەوەى بەرامبەر، دەستبردن بۆ ژيانى تايبەتى، گوێنەگرتن بۆ نەیارەکانیان، توندوتیژى تا ئاستى تیرۆرکردنى فیزیکى Ùˆ هتد. بەو مانایەى هەر کردەیەک Ú©Û• دەخزێتە ناو چوارچێوەى "ڕەفتارى ناعەقڵانى" Ù„Û• لایەن هەڵگرانى دروشم Ùˆ پەیڕەوانى ئەم تەوژمەوە، ئەوان تاقی دەکەنەوە و، پێیان وایە Ú©Û• هۆکارى خۆیان هەیە بۆ هەڵبژاردن Ùˆ تەقدیسکردنى ئەم جۆرە ڕێبازە. لێرەیشدا بۆ ئەوەى نەکەوینە ناو گومانى لەسەرحەقبوون Ùˆ لەسەرحەقنەبوونى ئەم تەوژمە دەمارگیرە، پێمان گرنگە یەکێک Ù„Û•Ùˆ تیۆرییانەى "ماکس ڤیبەر" ÙˆÛ•Ú© نموونە بخەینە بەر دید، Ú©Û• بەڕوونى ناواخنى ئەم تەوژمى ناعەقڵانییەمان Ù¾ÛŽ ئاشنا دەکات.

"ماکس ڤیبەر" کاتێک ڕاڤەى "تیۆریى هۆکارگەرایى" دەکات، پێی وایە کە لە پشت هەموو کردەیەکى تاک یاخود ڕەفتارێکى سەرتاپاگیرى کۆمەڵایەتيیەوە، فاکتەرێک یاخود فاکتەرگەلێک هەیە کە هانى تاک، یان کۆمەڵێکى زیاتر لە یەک تاک دەدات بۆ ئەوەى بیگەیەنێ، یان بیانگەیەنێ بەو ئاستە کە پراکتیزەى ڕەفتارێکى دیاریکراو بکەن؛ جا ئەم فاکتەرانە لە دیوێکەوە هەندێ جار سیاسى بن، یان ئایینى، یان کۆمەڵایەتى، یان کەلتوورى، یان ئابوورى، یان هۆکارێکى خودى یاخود بابەتى لە پشت بێ، لە دیوێکى دیکەیشەوە ئەم ڕەفتارە کردەیەکى "عەقڵانى" و بە پلان و بە بەرنامەڕێژى مومارەسە بکرێ یان "هەڕەمەکى" و عەفەوییانە دەربکەوێ، یاخود لە دەرەوەى هەر یەک لەم دوو چەمک و کردەیە، کردەیەکى "نەریتى" و وابەستە بە باکگراوندێکى کۆمەڵایەتى-مێژوویى مومارەسە بکرێ، گرنگ "ڤیبەر" دواجار هەموو ئەوانە دەبەستێتەوە بە دوو پاڵپێوەنەرى بەهێز: پاڵپێوەنەرەکانى "دەروونى" و "کۆمەڵایەتی".

هەروەها "ڤیبەر" وردتر لە ڕەفتارى کۆمەڵایەتى کۆڵیوەتەوە و زۆر بەجوانى ئەم سێ چەمکە: "ڕەفتارى هەڕەمەکى"، "رەفتارى عەقڵانى" و "ڕەفتارى نەریتى" لە یەکترى جیا دەکاتەوە و پێمان دەڵێ: "ڕەفتارى هەڕەمەکى" پێک دێت لەو ڕەفتارەى کە کۆمەڵێک وردە خەسڵەت لە خۆیدا کۆ دەکاتەوە و لە ئەنجامى دەمەقاڵێ و تۆخبوونەوەى ناکۆکى و هەڵبەستنى قسەوقسەڵۆک و دروستکردنى بوختان و قاڵبگرتنى دووڕوویییەوە بەرجەستە دەبێ.

بەڵام "ڕەفتارى عەقڵانى"، خۆى لە پەرەپێدانى پیشەیى و بەرگریکردنى لە نیشتمان و پاراستنى لە هەوڵە مەترسیدارەکان و ئەفراندنى زانستى و تەکنەلۆژی و کەوتنەسەرپێى ئامانجەکان بە میکانیزمێکى عەقڵانى دەبینێتەوە. هەرچى "ڕەفتارى نەریتی"یشە، زێدەتر خۆى لە بەجێگەیاندنى ئەرکە ئایینییەکانى وەک نوێژ و ڕۆژوو و پابەندبوون بە بۆنە و ڕێوڕەسمە ئایینى و نەتەوەیى و کۆمەڵایەتییەکان و پشکداریکردنى لە مەراسیمەکانى بەخاکسپاردنى مردووەکان بەرجەستە دەکات. لە ڕاستیشدا ئەم جۆرەى سێیەم لە ڕەفتارى کۆمەڵایەتى زۆر جێگەى باسى ئێمە نییە، بەقەت ئەو دوو فۆرمەى تر کە لاى ئێمە جێگەى هەڵوەستە و قسەلەسەرکردنن.

"ڤیبەر" بە خستنەڕووى نموونەیەکى زۆر سادە گوزارشت لە بەها و گەوهەرى کارەکتەرێک دەکات کە بە "ڕەفتارى عەقڵانى" هێڵەکانى داهاتووى خۆى ڕەنگڕێژ دەکات و شوێنى ئەو سەهمانە دەکەوێ کە دەیانگەیەنێ بە خاڵى بەدیهێنانى ئامانجەکانى: "چوونى قوتابییەک بۆ دامەزراوەیەکى پەروەردەیى و دواتر ئیرادەى فێربوون و خۆپەروەردەکردن و وەرگرتنى مەعریفە و بەرزرکردنەوەى تواناى زانستى و تا بەدەستهێنانى بڕوانامەى زانستى و، لەوێیشەوە گەیشتن بە پۆستى زانستى، یان پیشەیى لە پێناو ئامانجێکى مەزندا ئەویش دابینکردنى سەرچاوەى بژێوى و گەیشتن بە خۆشگوزەرانییەکى سەربڵندانە، بەرهەمى لێکەوتە و بەرهەمى "ڕەفتارى عەقڵانی"یە.

هەرێمى کوردستان لە بەردەم تەوژمى تیرۆرى فیکریدا

کێبڕکێى حزبە سیاسییەکان گەیشتۆتە ئاستێک، Ú©Û• Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•Ù‰  Ø¨Û•Ø³Û•Ø± ئاراستە جیاوازە ناکۆکەکاندا دابەش کردووە. Ù„Û• ئێستایشدا تۆخبوونەوەى ئەم ناکۆکییە سیاسییانە  فۆرمێک Ù„Û• "تیرۆرى فیکرى"ÛŒ بەرهەم هێناوە بەتایبەت Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•Ù‰ سۆسیال میدیا Ùˆ میدیاى سێبەر Ùˆ حزبییەکانەوە، ئەم تیرۆرى فیکرییە، تەنیا Ù„Û• چوارچێوەى بەیەکداهەڵپژانى پشتى لاپتۆپ Ùˆ مۆبایل Ùˆ ئایپادەکاندا نەماوەتەوە، بەڵکوو گەیشتۆتە ئاستێکى مەترسیدارى سڕینەوەى مێژووى یەکترى Ùˆ داتاشینى ناووناتۆرە لەسەر خەباتى ڕابردوو Ùˆ ناشیرینکردنى ڕەمزە نەتەوەیى Ùˆ نیشتمانییەکانى ÙˆÛ•Ú© "سەرکردە خەباتگێڕەکان Ùˆ گاڵتەکردن بە پرسێکى مەزنى ÙˆÛ•Ú© دەوڵەتى کوردستان Ùˆ پەنابردن بۆ نەیارە سەرسەختەکانمان Ùˆ هەڵمەتێکى بەرفراوانى لایەنگرانى حزبەکان Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•Ù‰ میدیا Ùˆ سۆسیال میدیاکانەوە بە ئامانجى دروستکردنى بوختان Ùˆ دەستبردن بۆ ئابڕووبردن Ùˆ شکاندنى کەرامەتى تاکەکانى خێزان Ùˆ بەتایبەت پەنابردن بۆ لێدان Ù„Û• کەرامەتى ڕەگەزى Ú˜Ù† Ùˆ تێکەڵکردنى Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ملبەملێ سیاسییەکاندا.

فاکتەرەکانى تەشەنەکردنى تەوژمى تیرۆرى فیکرى لە هەرێمى کوردستان:

سەرهەڵدانى ئەم تەوژمە دەمارگیرە، مێژوویەکى دووروودرێژى لە هەرێمى کوردستاندا نییە، بەڵکوو دروست دەتوانین بڵێین لە دواى دروستبوونى بەرەى ئۆپۆزیسیۆنى سیاسى، زێدەتر تەشەنەى کردووە. بە باوەڕى ئێمەیش ئەم تەوژمە بە شێوەیەکى عەفەوى تەشەنەى نەکردووە، بەڵکوو بە شێوەیەکى ڕێکخراو کارى لەسەر کراوە. بەڵام بە دیدى ئێمە، چەند پاڵپێوەنەر و فاکتەرێک هەن کە تەنیا بە خاڵ دەیانخەینە ڕوو كە زێدەتر ڕۆڵیان لە سەرهەڵدان و تەشەنەکردنى ئەم تەوژمە توندئاژۆیە هەبووە:

١- سەروەرنەبوونى یاسا و یەکساننەبوونى تەواوى کۆمەڵگە لە بەردەم ڕووبەڕووبوونەوەى سزاى یاساییدا.

٢- تەشەنەکردنى "شێرپەنجەى گەندەڵى" و نەبوونى ویستێکى پۆڵایین بۆ لاوازکردنى ڕەگوڕیشەى گەندەڵى و گەندەڵکارى و گەندەڵکاران.

٣- قۆرخکردنى زۆرینەی پڕۆژە زەبەلاحەکانى وەبەرهێنان لە لایەن گرووپێکى دیاریکراوەوە، لەوانە پرۆژەکانى: مۆڵ، بەنزینخانە، کارگە پيشەيیيەكان، کۆمپانیاکانى مۆبایل و ئەنتەرنێت، پاڵاوگەکانى نەوت و غاز و هتد.

٤- لاوازى لە پراكتيككردنى دادپەروەرى لە پێدانى پۆست و پلەوپایەکان لە دامەزراوەکاندا.

٥- جیاوازییەکى زۆر لە مووچە و ئیمتیازاتى پلە و پۆستە باڵاکان بە بەراورد لەگەڵ ئەو پلە وەزیفییانەى کە زۆرینەى کۆمەڵگە پێک دەهێنن.

Ù¦- هەروەها بارودۆخى ململانێى سیاسیى پارێزگه‌ Ùˆ ناوچەیەکى دیاریکراوى جوگرافى، Ú•Û†ÚµÛŽÚ©Ù‰ گرنگى Ù„Û• تەشەنەکردنى تەوژمى تیرۆرى فیکرى هەبووە.

Ù§- حزبه‌ سیاسییە ئۆپۆزیسیۆنەکان تا ڕاددەیەکى زۆر، دنەى پەیڕەوانى ئەم تەوژمەیان داوە تا Ù„Û• ئاژاوەى کۆمەڵایەتیدا زیاتر Ú•Û†Úµ بگێڕن.

٨- دروستبوون و پاشان تەشەنەکردنى ئەم تەوژمە دەمارگیرە، پاشخانێکى مێژووییشى هەیە، کە ڕەنگە ناکۆکییە سیاسییەکان بۆ قۆناغى شۆڕشى شاخ بگەڕێنەوە، بەڵام لە ئێستادا زمانى نەرمى، کاڵ کردۆتەوە بۆ زمانى زبر و توندئاژۆیی.

٩- هەندێک سەرچاوەى زانستى هەن پێیان وایە کە پاشکەوتووییى کۆمەڵایەتى یەکەمین فاکتەرى تەشەنەکردنى تەوژمى تیرۆرى فیکرییە، چونکە "کۆمەڵگەى کراوە" لە هەر دۆخێکى ناوخۆییدا بێ، ناگاتە ئەو ئاستەى هەموو شتێک بداتە بەر ڕەشەباى توندڕەوى.

١٠- هەروەها لاوازیى دامەزراوەى زانستى و دەمەزراوەى مەدەنى، زیاتر زەمینەى بۆ گۆڕەپانەکە خۆش کردووە تا تیرۆرى فیکرى گەشە بکات و هیچ هێزێکیش سەرکۆنەى نەکات و ڕێگەى لێ نەگرێ.

 
 
« بۆچى تەوژمى تیرۆرى فیکرى Ù„Û• کوردستاندا سەرى هەڵدا؟
« ئاشتیی کۆمەڵایەتی، Ù„Û• بەردەم مەترسییەکانی تیرۆری فکریدا
« دەوڵەت Ùˆ زەمینەسازییەکانی
« دەوڵەت Ùˆ زەمینەسازییەکانى
« زەروورەتی سەرچاوە مرۆیییەکان Ù„Û• دەوڵەت Ùˆ حوکمڕانیدا  
« زەروورەتى سەرچاوە مرۆیییەکان Ù„Û• دەوڵەت Ùˆ حوکمڕانیدا
« لەبارەی کەسایه‌تیی شارستانی Ùˆ سیمبولی نەتەوەیی

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون