PÊNÛS
 
هەڵوێستی تورکیا لەسەر ڕیفراندۆم 
     2017-05-30
کامەران محەمەد عەزیز

هەڵوێستی تورکیا لەسەر ڕیفراندۆم

 

کامه‌ران محه‌مه‌د عه‌زیز، مامۆستای Ú©Û†Ù„ÛŽÚ˜ÛŒ یاسا Ùˆ زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سەلاحەددین

یەکێک Ù„Û•Ùˆ پرسیارانەی Ù„Û•Ù… ڕۆژانەدا دەبێت بکرێت بریتییە Ù„Û•ÙˆÛ•ÛŒ هەڵوێستی تورکیا لەسەر ڕیفراندۆم Ú†ÛŒ دەبێت؟ کارتەکانی چین؟ Ú†Û†Ù† دەتوانێت بەربەست Ù„Û• بەردەم پڕۆسەکەدا دروست بکات؟ Ù„Û• هەمووی گرنگتر، هەرێم Ú†Û†Ù† دەبێت Ùˆ دەتوانێت ڕووبەڕووی هەر بەربەستێک ببێتەوە؟ شائامانجی هەر کیانێکی نادەوڵەتی بریتییە Ù„Û• دەوڵەتبوون، تەنانەت ئەگەر پاراستنی دۆخی هەنووکەیی (status quo) سوودی زۆریشی بۆ ئەو کیانە هەبێت. Ù„Û•Ù… ڕێگەیەیشدا، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم تاکە ئامرازی گەیشتن بەو ئامانجە نابێت، بەڵام یەکێک Ù„Û• ئامرازە سەرەکییەکان دەبێت بۆ دووپاتکردنەوەی خواستی سەربەخۆیی Ùˆ دەوڵەتبوون. Ù„Û• ئێستادا هەرێمی کوردستان Ù„Û• پڕۆسە Ùˆ قۆناغی بەرەو دەوڵەتبووندایە؛ جه‌Ù†Ú¯ÛŒ داعش Ùˆ دەستکەوتەکانی بە یەکەم هەنگاوی پراکتیکیی پڕۆسەی بەدەوڵەتبوون دادەنرێن.

Ù„Û•Ù… قۆناغەدا ڕیفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیی، Ú©Û• بڕیار وایە Ù„Û• کۆتاییی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت، یەکێک Ù„Û• هەنگاوە یەکلاکەرەکانی ئەم پڕۆسەیە دەبێت. بۆیە ڕوونکردنەوەی هەڵوێست Ùˆ سیاسەتی هەموو ئەو ئەکتەرە ناوخۆیی Ùˆ دەرەکییانەی Ú©Û• پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ Ùˆ ناڕاستەوخۆیان بە ڕیفراندۆم Ùˆ دواتر سەربەخۆیییەوە هەیە زۆر گرنگە؛ لەوانە تورکیا. ئەم کارە گرنگە بۆ دەستنیشانکردنی بەربەست Ùˆ تەگەرەکان و، چۆنێتیی مامەڵەکردنه‌ لەگەڵیاندا. Ú•Û•Ù†Ú¯Û• هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر ڕیفراندۆم هەر هەمان هەڵوێست بێت Ú©Û• بەرامبەر دەوڵەت Ùˆ سەربەخۆیی هەیەتی، چونکە دواجار ئامانجی ڕیفراندۆم گەیشتنە بە سەربەخۆیی، بەڵام شێوازی دژایەتیکردنەکەی جیاواز دەبێت Ù„Û•Ú¯Û•Úµ دەوڵەت Ùˆ سەربەخۆیی بەگشتی، چونکە Ú•Û†Ú˜ÛŒ دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕیفراندۆم Ú•Û†Ú˜ÛŒ ڕاگەیاندنی دەوڵەت نابێت. کۆسۆفۆ Ù„Û• ساڵی ١٩٩١ ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی ئەنجام دا، بەڵام Ù„Û• ساڵی ٢٠٠٨ سەربەخۆییی ڕاگەیاند.

لە بنەڕەتدا بابەتی سەربەخۆییی کوردستان بە تەنیا نە بابەتێکی ناوخۆیی و، نە بابەتێکی دەرەکییە، بەڵکوو کارلێککردنی ناوخۆیی و دەرەکییەکان بەیەکەوە کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سەربەخۆیی دەکەن. بۆیە ناوەڕۆکی شیکردنەوەی ئێمە، نابێت بە تەنیا لەسەر ڕەهەندە ناوخۆیییەکان یان ڕەهەندە دەرەکییەکان بێت، بەڵکوو هەر دوو لا بەیەکەوە شێوە و ناوەڕۆکی پڕۆسەکە دادەڕێژن. لەم ڕوانگەیەوە، شیکردنەوەی هەڵوێست و سیاسەتی تورکیا لەسەر پرسی سەربەخۆیی و ڕیفراندۆم گرنگە، چونکە هەم وەکوو هێزێکی دەرەکی دەتوانێت کاریگەریی هەبێت و بەرژەوەندیی گەورەی لە مەحەکدا دەبێت و، هەمیش دەتوانێت کاریگەری لەسەر هێز و ئەکتەرە ناوخۆیییەکانی هەرێم و چۆنێتیی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە بکات. هەرچەند سیاسەتی تورکیا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گۆڕانی زۆری بەخۆوە بینیوە، بەڵام دژایەتیکردنی هەر هەوڵێكی سەربەخۆییی کوردستان، وەکوو سیاسەتی فەرمیی تورکیا، بە نەگۆڕی ماوەتەوە. لە پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێم، هەموو ڕەهەند و بنەماکان گۆڕانیان بەسەردا نەهاتووە؛ لەوانە دژایەتیکردنی تورکیا بۆ دەوڵەتی کوردستان بە نەگۆڕی ماوەتەوە، بەڵام لە هەندێک ڕەهەنددا گۆڕانکاریی گەورەیش ڕوویان داوە، لەوانە: داننان بە کیانێکی ئەمری واقعی کوردستان لە عێراق و بەستنی پەیوەندی و ڕێککەوتنی ستراتیژیی ئابووری و سیاسی لەگەڵیدا. ئەو گۆڕانکارییانە وایان کردووە پێداچوونە بە هەڵوێستی مێژوویی و درێژخایەنی تورکیا لە دژی دەوڵەتی کوردستاندا بکرێت. ئەگەر ئەو گۆڕانکارییانە نەیانتوانی سیاسەتی دژی دەوڵەتی کوردستان بگۆڕن، بەڵام دەتوانن شێوازی دژایەتیکردنەکە بگۆڕن؛ بە مانایەکی دیکە، دەتوانن ئاستی دژایەتییەکە بگۆڕن.

پەیوەندیی نێوان تورکیا و هەرێم لە دوای ٢٠٠٣

بۆ تێگەیشتن Ù„Û• هەڵوێستی تورکیا لەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، دەبێت بگەڕێینەوە بۆ باکگراوندی پەیوەندیی تورکیا Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هەرێم Ù„Û• لایەک و، سیاسەتی تورکیا Ù„Û• ناوچەکە بەگشتی. بە مانایەکی دیکە، ئەوەی سیاسەتی تورکیا ڕوون دەکاتەوە، Ù‡Û•Ù… ئەو گۆڕانکارییە ستراتیژییانەیە Ú©Û• Ù„Û• سیاسەتی دەرەوەی تورکیا Ù„Û• ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووی داوە و، هەمیش ئەو گۆڕانکارییانەیە كه‌ Ù„Û• سیاسەتی ناوخۆی تورکیا Ùˆ هەرێم ڕووی داوە. تورکیا هەر Ù„Û•Ú¯Û•Úµ دەستپێکردنی پڕۆسەی گرتنی عێراق Ù„Û• لایەن ئەمریکاوە Ù„Û• ٢٠٠٣، دژایەتیی خۆی بۆ هەر Ù‡Û•ÙˆÚµÛŽÚ©ÛŒ کورد Ù„Û• پێناو زیادکردنی دەسەڵات Ùˆ Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ خۆی Ù„Û• عێراقدا دەربڕی؛ لەوانە ڕێگەگرتن Ù„Û• جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ Ùˆ چوونی پێشمەرگە بۆ کەرکووک. Ù„Û•Ùˆ قۆناغەدا سەرەڕای ئەوەی هەرێم Ù„Û• چوارچێوەی دەستووری نوێی عێراق وەکوو هەرێمێکی فیدڕاڵی ناسێندرابوو، بەڵام تورکیا خۆی Ù„Û• داننان بە کیانێکی فەرمی بۆ کورد بەدوور دەگرت. سیاسەتی تورکیا Ù„Û• دوای ٢٠٠٣ سیاسەتێکی نوێ نەبوو، بەڵکوو Ù¾ÛŽØ´ ٢٠٠٣یش، وەکوو هەڕەشەیەک لەسەر سەقامگیریی ناوخۆیی، سەیری هەرێمی کردووە؛ ترسی Ù„Û• هەرێم بووە، ببێتە پێگەیەک بۆ Ù¾Û•Ú©Û•Ú©Û• Ùˆ نەیارانی تورکیا، هەروەها ببێتە پێگەیەک بۆ ناسیۆنالیزمی کوردی.

بەشدارینەکردنی تورکیا Ù„Û• جەنگی عێراق، Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ خۆش کرد بۆ ئەوەی کورد ئەو بۆشایییە Ù¾Ú• بکاتەوە Ùˆ ببێتە جێگەی بایەخی هاوپەیمانان و، Ù„Û• چوارچێوەی دەوڵەتی نوێی عێراق Ùˆ دەستووری نوێی ساڵی ٢٠٠٥، هەرێمی کوردستان شەرعییەتێکی دەستووریی وەرگرت و، توانیی سوود Ù„Û• بۆشاییی سیاسیی بەغدا و، هەروەها Ù„Û• شێوازی داڕشتنی دەستووری نوێ Ùˆ کێشەکانی نێوان شیعە Ùˆ سوننە وەربگرێت. بە ماوەیەکی Ú©Û•Ù… ئەو بەرەوپێشچوونانە، بوونە مایەی بەرەوپێشچوونێکی ئابووریی بەرچاو Ùˆ سەقامگیریی ناوخۆیی، تا گەیشتە بڕیاری هەناردەکردنی نەوت Ùˆ گازی هەرێم Ùˆ دەرکردنی یاسای نەوت Ùˆ گاز Ù„Û• پەرلەمانی کوردستان Ù„Û• ساڵی ٢٠٠٧. لێرەدا، تورکیا گەیشتە ئەو باوەڕەی ناتوانێت ئەو واقعە بگۆڕێت؛ Ù„Û• جێگەی ئەوەدا پرسی کورد Ù„Û• پرسێکی سه‌ربازی Ùˆ بەئاسایشیکراو (securitized)ØŒ گۆڕا بۆ پرسێکی ئاسایی، یان Ù‡Û•ÙˆÚµ درا بەئاسایی بکرێتەوە. ئەو گۆڕانە، هاوکات بوو Ù„Û•Ú¯Û•Úµ گۆڕانێکی بێوێنە Ù„Û• زمان Ùˆ گوتاری سیاسەتی تورکیا بەرامبەر کورد Ùˆ هەرێم. ئەو گۆڕانکارییانە بەیەکەوە، بوونە Ù‡Û†ÛŒ پەیوەندییەکی ئابووری Ùˆ بازرگانیی بێوێنە، بە جۆرێک هەرێم بوو بە دووەم بازاڕی گەورە بۆ بەرهەمی تورکی Ù„Û• دوای ئەڵمانیاوە. تورکیا Ù„Û•Ùˆ ساڵانەدا ئابوورییەکه‌ÛŒ بە شێوەیەکی زۆر خێرا Ú¯Û•Ø´Û•ÛŒ دەکرد، پێویستیی بە بازاڕی نوێ Ùˆ پەیوەندیی بازرگانیی نوێ هەبوو. هەڵکەوتەی جوگرافیی هەرێم لەسەر سنووری تورکیا Ùˆ کرانەوەی ئابووری Ùˆ پێویستیی هەرێم بە تورکیا وای کرد، هەرێم ببێت بە بەشێک Ù„Û• ئەجێندای دروستکەرانی بڕیاری تورکیا. لەڕاستیدا، هەموو دەسەڵاتێکی ڕاشنالیست (rationalist) نایەوێت دەرفەتی وا گەورە Ù„Û• دەست بدات و، ئەو بیرکردنەوە ڕاشنالیستییە Ù„Û• هەرێم Ùˆ تورکیا ڕێگەخۆشکەربوو بۆ لێکنزیکبوونەوەی هەردوولا.

خاڵێکی دیکە Ù„Û• گۆڕانکارییەکان، پەیوەندیی بە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی Ú©ÛŽØ´Û•ÛŒ کورد Ù„Û• تورکیا هەبوو؛ Ù„Û•Ùˆ کاتەدا یەکێک Ù„Û• گفتوگۆکان ئەوە بوو تورکیا Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ باشترکردنی پەیوەندییەکانی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هەرێم Ùˆ کرانەوەی سنوورەکان، دەتوانێت Ù„Û• دواجار وەکوو پشتگیرییەک بۆ چارەسەرکردنی Ú©ÛŽØ´Û•ÛŒ کورد Ù„Û• ناوخۆی تورکیا بەکار بهێنێت. جگە Ù„Û•Ùˆ خاڵانەیش، سیاسەتی تورکیا Ù„Û• چوارچێوەی سیاسەتێکی فراوانی تورکیا Ù„Û• ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچوو، Ú©Û• خۆی Ù„Û• بیرۆکەی سفر Ú©ÛŽØ´Û• (zero problem)دا دەبینییەوە.

سیاسەتی گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Ùˆ بێئومێدبوون Ù„Û• بوون بە ئەندام Ù„Û• یەکێتیی ئەوروپا، تورکیای ناچار کرد بیر Ù„Û• پەیوەندیی نوێ Ù„Û• ناوچەکەدا بکاتەوە. ئێران کۆنتڕۆڵی بەسەر عێراقی دوای ٢٠٠٣ Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ پێکهاتەی شیعەوە مسۆگەر کرد. ئەو کارە تورکیا خستە دۆخێکی نادڵنیاوە: Ù„ÛŽ بگەڕێت عێراق بەتەواوەتی بکەوێتە ژێر کاریگەریی ئێران، یان Ù‡Û•ÙˆÚµ بدات Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ هەرێم Ùˆ بەشێک Ù„Û• هێزەکانی سوننەی عێراق، نفووز Ùˆ دەستڕۆیشتووییی خۆی بەسەر عێراق دروست بکات؟ ئەو دۆخە، پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا Ùˆ هەرێمی بردە Ù¾ÛŽØ´Û•ÙˆÛ• و، بووە مایەی زیاتر سەربەخۆییی هەرێم Ù„Û• بەغداوە.

بەهێزبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و گرتنەدەستی جومگەکانی دەسەڵات و، بوونی پەیوەندییەکی ناجێگیر لە نێوان پارتی و هێزە شیعەکانی بەغدا، زیاتر تورکیا و حکوومەتی هەرێمی لەیەک نزیک کردەوە. کەواتە گۆڕانکارییەکان لە بونیادی سیاسیی هەرێم، یەکێکە لەو فاکتەرانەی کە دەتواندرێت ئەو گۆڕانکارییانەی پێ بخوێندرێتەوە.

بەکورتی، گۆڕانی سیاسەتی تورکیا لەو ماوەیەدا لە چەند خاڵێک کورت دەکرێتەوە:

  • تورکیا سەیری هەرێمی کوردستانی دەکرد وەکوو جێگرەوەیەک بۆ پێداویستییەکانی وزەی خۆی، تا هێندە پشت بە ئێران Ùˆ ڕووسیا نەبەستێت. Ù„Û• ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٤ تورکیا گەشەیەکی ئابووریی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی، بە جۆرێک داواکاری Ùˆ پێویستی بە وزە، زۆر بەخێرایی زیادی کرد Ú©Û• Ù„Û• جیهاندا تەنیا Ù„Û• دواوەی چین دەهات. لەبەر ئەوە، تورکیا پێویستی بە دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ هەبوو؛ پێویستی بە کەمکردنەوەی پشتبەستنی خۆی بە ئێران Ùˆ ڕووسیا هەبوو. Ù„Û• هەمووی گرنگتر، تورکیا دەیویست ببێتە دەروازەیەک بۆ گەیاندنی نەوت Ùˆ گازی ڕۆژهەڵات بۆ ڕۆژاوا.
  • بتوانێت هەرێمی کوردستان وەکوو ناوچەیەکی پارێزراو (buffer zone) Ù„Û• بەرامبەر ئێران Ùˆ حکوومەتی بەغدا بەکار بهێنێت.
  • ستراتیژییەتی سفر Ú©ÛŽØ´Û•  (zero problem)Ù„Û•Ú¯Û•Úµ وڵاتانی دراوسێ.
  • هەروەها هەرێمی کوردستان Ù„Û• لایەکی دیکە، Ù„Û• هەناردەکردنی نەوت Ùˆ گازی خۆی پێویستی زۆری بە تورکیا هەبوو.

پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا گەیشتە ئاستێک، بووە هۆی سەرەتای دروستبوونی گوتارێک لەنێو حکوومەتی تورکیادا کە دەوڵەتی کوردستان مەرج نییە ببێتە هەڕەشە لەسەر تورکیا، بەتایبەت دوای پەیوەندییە بەهێزە بازرگانی و ئابوورییەکان و، هەروەها خراپبوونی پەیوەندییەکانی هەر دوو لا لەگەڵ بەغدا. بە هەمان شێوە، بۆ ماوەیەک لەنێو حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا باوەڕێک دروست ببوو کە تورکیا پشتگیریی سەربەخۆییی کوردستان دەکات و یەکەم پایتەخت دەبێت لە دراوسێکانی هەرێم، دان بە سەربەخۆییدا بنێت؛ یان ئەگەر دانیش بە سەربەخۆیی نەنێت ئەوا دژایەتی ناکات. بەڵام گۆڕانکارییە هەرێمایەتییەکان، لەوانە جەنگی سووریا، کێشەی گەورەی بۆ تورکیا دروست کرد: سیاسەتی کرانەوە و چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا شکستی هێنا و، پشتگیریی تورکیا بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوننە لە سووریا و عێراق پەیوەندییەکانی تورکیای لەگەڵ حکوومەتی ئەو وڵاتانە تێک دا.

Ù„Û•Ùˆ نێوەندەدا هەرێم وەکوو تاکە دەرفەتی تورکیا مایەوە. هەرێم Ù†Û•ÙˆÛ•Ú© هەر سنووری Ù„Û•Ú¯Û•Úµ تورکیادایە، بەڵکوو تورکیا هەرێم وەکوو تاکە دەروازەیەک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەبینێت، چونکە Ù„Û• سنووری باکووری سووریا Ú©ÛŽØ´Û•ÛŒ گەورەی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ پەیەدە هەیە و، تا ئێستایش ئەو هێزانەی Ù„Û• مەیدانی جەنگدا Ù„Û• سووریا Ùˆ عێراق پشتگیرییان دەکات Ú•Û†Ú˜ بە Ú•Û†Ú˜ Ù„Û• لاوازبووندان. Ù„Û•Ùˆ قۆناغەدا تورکیا Ù„Û• نێوان دوو بژاردەی نەخوازراو Ùˆ Ú©ÛŽØ´Û•ÛŒ دووسەرەدا خۆی بینییەوە: پشتگیریی زیاتری بۆ هەرێم، Ú•Û•Ù†Ú¯Û• ببێتە Ù‡Û†ÛŒ زیاتر نزیککردنەوەی هەرێم Ù„Û• سەربەخۆیی، یان پشتلێکردنی، Ú©Û• Ú•Û•Ù†Ú¯Û• ببێتە Ù‡Û†ÛŒ زیادکردنی نفووزی بەغدا Ùˆ ئێران بەسەر هەرێم Ùˆ دروستکردنی Ù‡Û•Ú•Û•Ø´Û• بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی تورکیا. تا ئێستا تورکیا Ù„Û• نێوان ئەو دوو بژاردەیە یاری دەکات، ستراتیژییەتێکی ناڕۆشنی هەیە Ùˆ پێشبینی دەکرێت بەم شێوەیە بمێنێتەوە. بۆیە ئەرگومێنتێکی دیکە Ù„Û•Ùˆ شیکردنەوەدا ئەوەیە، تەنیا ئەو کاتە تورکیا بە دەوڵەتی کوردستان ڕازی دەبێت، Ú©Ù‡‌ هێژموونیی خۆی بەسەر سیاسەتی ناوخۆی کوردستان مسۆگەر دەکات، یان دەوڵەتی کوردستان ببێتە مایەی کێشەیەکی زۆر بۆ بەغدا Ùˆ ئێران Ùˆ سەرقاڵکردنیان. بەڵام لەبەر سروشتی بونیادی سیاسی Ù„Û• هەرێم، دەستێوەردانی ئێران، گۆڕانی هاوکێشەکان Ù„Û• دوای جه‌Ù†Ú¯ÛŒ داعش Ùˆ بەهێزبوونی حەشدی شەعبی Ùˆ میلیشیا شیعەکان، پێناچێت ئەو هەڵبژاردنەی تورکیا واقعی بێت. بۆیە تورکیا ئێستایش دەوڵەتی کوردستان وەکوو Ù‡Û•Ú•Û•Ø´Û• لەسەر خۆی دەزانێت، چونکە Ù¾ÛŽÛŒ وایە ئەمە دەبێتە بەشێک Ù„Û• داڕشتنەوەی سنوورەکانی ناوچەکە؛ هەروەها بەبێ کورد سوننە Ù„Û• عێراق لاواز دەبێت و، دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ زیاتر تۆخبوونی هێژموونیی شیعە بەسەر عێراق. ئەم کارەیش Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ستراتیژییەتی باڵای تورکیا Ù„Û• ناوچەکەدا یەک ناگرێتەوە؛ Ú©Û• گەڕانەوەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Ùˆ دروستکردنی پەیوەندی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت بەرەی سوننە. Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەمەیشدا، ئەو گۆڕانکارییانەی Ù„Û• پەیوەندییە سیاسی Ùˆ ئابوورییەکانی نێوان هەر دوو لا ڕووی داوە، بوونەتە Ù‡Û†ÛŒ دروستکردنی بەرژەوەندیی دوولایەنە Ùˆ گۆڕانکاری Ù„Û• شێوازی دژایەتیکردنی تورکیا؛ بە لایەنی Ú©Û•Ù… ئاستی دژایەتیکردنیان Ú©Û•Ù… کردۆتەوە.

سیناریۆ و بژاردەکانی تورکیا

  • باشترین بژاردە بۆ تورکیا، هێشتنەوەی بارودۆخی ئێستایە: هەرێم Ù„Û• دۆخێکدا بێت بەهێز بێت Ùˆ سەربەخۆیییەکی ئەمریی واقیعیانەی لەبەرامبەر بەغدا هەبێت، بەڵام وەکوو دەوڵەت نا.
  • دووەم باشترین بژاردە، ئەگەر نەیتوانی ڕیفراندۆم بوەستێنێت، ئەوا تا ماوەیەکی درێژ Ú•ÛŽÚ¯Û• به‌ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نه‌دات.
  • ئەگەر هەرێم ڕیفراندۆمی ئەنجام دا Ùˆ Ù„Û• سەربەخۆیی نزیک بووەوە، تورکیا Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ دروستکردنی Ú©ÛŽØ´Û• Ù„Û• نێوان ڕۆژاوا Ùˆ باشوور، هەروەها لەسەر ئاییندەی ناوچە جێناکۆکەکان، بیر Ù„Û• دروستکردنی Ú©ÛŽØ´Û• Ùˆ لاوازکردنی ئەو کیانە دەکاتەوە.

دەرەنجام:

دژایەتیی تورکیا بۆ دەوڵەتی کوردستان بە Ù†Û•Ú¯Û†Ú•ÛŒ ماوەتەوە، بەڵام شێوازی دژایەتیکردنەکە گۆڕانی بەسەردا هاتووە؛ ئەمەیش دەرەنجامێکی خوازراوە. Ù„Û• چەند مانگی داهاتوودا، پێشبینی دەکرێت تورکیا هەموو کارتەکانی بخاتە Ú¯Û•Ú• بۆ بەربەستخستنە بەردەم ڕیفراندۆم؛ Ú©ÛŽØ´Û•ÛŒ بوونی Ù¾Û•Ú©Û•Ú©Û• Ù„Û• شنگال Ùˆ هاتنی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەکە، Ù„Û• ناونیشانی هەواڵەکانی چەند مانگی داهاتوودا دەبن.  

 
 
« ئامانجە ستراتیژییەکانی ئەمریکا Ùˆ ڕووسیا Ù„Û• ڕاگەیاندنی ئاگربەست Ù„Û• سووریا
« هەرێمی کوردستان Ùˆ ژینگەی ئەمنی Ùˆ ستراتیژیی ناوچەکە
« بەرەو ستراتیژیەتی کوردی، Ù„Û• مووسڵی دوای داعش
« دەستێوەردانی ئێران Ù„Û• مووسڵ
« دیپلۆماسییەتکردن Ù„Û•Ú¯Û•Úµ گرووپە چەکدارییە نادەوڵەتییەکان Ù„Û• عێراقی دوای مووسڵدا
« پڕۆسەی دروستکردنی پەیوەندیی نێوان خەڵک Ùˆ دەسەڵات، وەکوو بنەمایەکی بنەڕەتیی دەوڵەتسازی
« چوارچێوەیەک بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی Ù„Û• هەرێمی کوردستان

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون