PÊNÛS
 
خوێندنەوەی ڕووسیا: سەردانەکەی ترامپ بۆ سعوودیا 
     2017-05-30
شەیدا عەلى

خوێندنەوەی ڕووسیا: سەردانەکەی ترامپ بۆ سعوودیا

 

شەیدا عەلی /توێژەر

خستنەڕوو:

لەسەردانی ترامپ بۆ سعوودیا، ÙˆÛ•Ú© یەکەمین وێستگەی سەردانی دەرەوەیدا، دەکرێت بڵێین: مێژووی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئەمریکا بە شێوەیەکی گشتی Ùˆ مێژووی سعوودیا بەتایبەت، پێشوازییەکی Ù„Û•Ùˆ جۆرە ئاستبەرز Ùˆ زیاد Ù„Û• پێویستی مامەڵەی دیبلۆماسیی بەخۆوە نەدیوە؛ بە جۆرێک ترامپ Ù„Û• گەشتەکانی دواتری بۆ دەوڵەتانی ÙˆÛ•Ú© ئیسڕائیل Ùˆ ئیتاڵیا چەند جارێک ئاماژەی بەوە داوە ئەوەی Ù„Û• سعوودیا بۆ ترامپ کراوە، بۆ ھیچ سەرۆکدەوڵەتێك Ùˆ ھیچ سەرۆکێکی پێشووی ئەمریکایش نەکراوە. ئەم سەردانە، جیا Ù„Û• لایەنە پرۆتۆکۆڵییەکەی، ناواخنی سیاسیی گرنگی ھەیە و، پەیامی فرەڕەھەندی تێدا بەدی دەکرێت؛ لەوانەیە Ù„Û• ئاستی ھەرێمایەتیدا وا بخوێندرێتەوە کەتەنیا Ú¾Û•ÙˆÚµÛŽÚ©ÛŒ سەرەکیی سعوودیایە بۆ نینۆککردنی ئێران Ù„Û• یەمەنەوە تا دەگاتە سووریا. بەڵام سەردانی ترامپ Ùˆ گرێبەستەکان Ùˆ دانانی نەخشەڕێگه‌یەک بۆ پەیوەندیی ستراتیژی Ùˆ درێژخایەنی نێوان ئەمریکا Ùˆ سعوودیا خوێندنەوەی زیاتر ھەڵدەگرێت، بەوەی تەنیا Ù„Û• چوارچێوەی ھەرێمایەتی، یان تەنیا ئێراندا کورت بکرێتەوە. ئەم وتارە، بەپوختی خوێندنەوەیەک دەکات بۆ کاریگەرییەکانی سەردانی ترامپ بۆ سعوودیا لەسەر ڕووسیا.

بەشێک لە چاودێران وای دەخوێننەوە کە ڤلادیمیر پووتین و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوە و سێرگی شویگۆی وەزیری بەرگری و میخائیل بوکدانوڤی جێگری وەزیری دەرەوە و سەرکردە سەربازییەکان و پسپۆرانی بواری ستراتیژی، خوێندنەوەیان بۆ سەردانەکەی ترامپ کردووە و گەیشتوونەتە ئەو ڕایەی کە:

یەکەم: ترامپی سەرۆک لەگەڵ ترامپی کاندید، جیاوازیی بنچینەیییان ھەیە. ئەم جیاوازییە بنەڕەتییە، ئەمریکا دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی مامەڵەی ڕەق لە نیمچەدوورگەی عەرەبی و ھەوڵدان بۆ سنووردارکردنی ڕۆڵی ڕووسیا لە جەنگی دژی تیرۆر لە ناوچەکەدا .

دووەم: ترامپ ھەوڵی دا، بەم سەردانە ئەوە بۆ ئەمریکییەکان بسەلمێنێت کە توانای دابینکردن و بەرگریکردنی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای ھەیە.

سێیەم: ڕووسەکان ڕایان ئەوەیە Ú©Û• ترامپ بەتەنیا ناتوانێت ئیدارەی جەنگێکی ڕاستەوخۆ Ù„Û•Ú¯Û•Úµ ئێران بکات؛ Ù„Û•Ùˆ ڕوانگەیەوە خۆبەدوورگرتن Ù„Û• ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران بەڕاستەوخۆ و، سپاردنی ئەو کارە بە لایەنی دیکە، ÙˆÛ•Ú© لایەنە عەرەبییەکان- ئەگەر ڕوو بدات – بۆ ئەمریکا Ù„Û• ڕووی مرۆیی Ùˆ تێچووی دارایییەوە باشترە.

چوارەم: ڕووسەکان ڕایان وایە Ù„Û• حاڵەتی ھەر جەنگێکدا، ئێران خۆراگریی Ù„Û• سعوودیا، یان دەوڵەتانی دیکەی کەنداو زیاترە، چونکە ئێران جگە Ù„Û•ÙˆÛ•ÛŒ خاوەن سیسته‌Ù…ÛŽÚ©ÛŒ تۆکمەی سیاسی Ùˆ سەربازییشە، توانای Ú¯Û•Ù„Û•Ú©Û•ÛŒ بۆ کۆبوونەوە Ù„Û• دەوری Ú•Ú˜ÛŽÙ…Û•Ú©Û•ÛŒ زۆرترە .

پێنجەم: داخڵبوونی سعوودی و کەنداوییەکان بە پرۆژەی جەنگ، ناوچەکە دەخاتە بەردەم دووڕێیانێکی مەترسیدار. لە دوایین دیداری سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عادل جوبەیری وەزیری دەرەوەی سعوودیا، پەیامی پووتین ئەوە بووە کە ڕووسیا ئامۆژگاریی سعوودیا دەکات بۆ بنیاتنانی پێکھاتن و دایالۆگ و سازان و، لە بەرژەوەندیی سعوودیایە کە پەنا نەباتە بەر بژاردەی جەنگ و ڕووبەڕوونەوە.

Ø´Û•Ø´Û•Ù…: ڕووسیایش Ù„Û•Ù… کۆبوونەوە Ùˆ دیداری لووتکانەی Ú©Û• Ù„Û• سعوودیا ساز دران، خۆی بەئامانجگیراو دەزانێت. ڕووسەکان لەسەر بەرژەوەندییەکانیان Ù„Û• سووریا Ùˆ ناوچەکەیش پێداگرن و، ئامادە نین بیخەنە بەردەم ھیچ مەترسییەکەوە. Ù„Û•Ùˆ بارەیەوە له‌ کۆتا دیداری لاڤرۆڤ Ùˆ ڕیکس تیلیرسۆندا، ڕووسەکان ئەم پەیامەیان بەڕوونی بە ئەمریکییەکان داوە .

حەوتەم: ڕووسیا لای وایە یەکێکی دیکە Ù„Û• بەئامانجگرتنەکانی سعوودیا، حزبوڵڵای لوبنانییە. سعوودیا مەبەستێتی بەر Ù„Û• Ú•Û†ÚµÛŒ حەسەن نەسروڵڵا بگرێت Ù„Û• ڕووسیا؛ بۆ ئەم مەبەستەیش ئیسڕائیل ھاوڕایەتی. بەتایبەت حزبوڵڵا ترسی ئەوەی ھەیە لووتکەی سعوودیای ٢٠١٧ ھاوشێوەی لووتکەی شەرم ئەلشێخی ٢٠٠٦ بێت، Ú©Û• جەنگی ئیسڕائیل – حزبوڵڵای بەدوای خۆیدا ھێنا. Ù„Û• زاری نەعیم قاسم، جێگری ئەمینداری حزبوڵڵای لوبنانییەوە ئەوە دیار دەکەوێت Ú©Û• ئامادەی  Ú•ÙˆØ¨Û•Ú•ÙˆÙˆØ¨ÙˆÙˆÙ†Û•ÙˆÛ•ÛŒ ھەموو سیناریۆیەکن Ù„Û• پاش لووتکەی سەلمان – ترامپ.

ھەشتەم: Ú†Û•Ú©ØŒ یەکێکە Ù„Û• Ùˆ بابەتانەی Ù„Û• دوو لایەنەوە ڕووسیای خستۆتە دڵەڕاوکێوە: Ù„Û• ڕوویەکەوە ڕووسیا ڕای وایە گرێبەستی ئەو چەکانە Ù„Û• لایەن سعوودیاوە ناوچەکە دەکاتە ناوچەیەکی سەربازی و، دەروازە بۆ چەندین جەنگ دەکرێتەوە Ú©Û• نائارامی  دەخوڵقێنێت؛ Ù„Û• ڕوویەکی دیکەوە سازدانی ئەو گرێبەستانە بەو ئاستە بەرزە Ùˆ بەو شێوه‌ بەرفراوان Ùˆ Ú†Ú• Ùˆ بەھا زۆرە، ڕووسیای تووشی دڵەڕاوکێی کردووە Ú©Û• سعوودیا دەبێتە کڕیارێکی بەردەوام Ùˆ درێژخایەنی Ú†Û•Ú©ÛŒ ئەمریکی و، فرۆشی Ú†Û•Ú©ÛŒ ڕووسی بۆ سعوودییه‌کان Ú©Û•Ù… دەبێتەوە. بەتایبەت Ù„Û• ساڵی ٢٠١٥وە چەند Ú¾Û•ÙˆÚµÛŽÚ©ÛŒ نزیکبوونەوە Ùˆ لێکتێگەیشتن Ù„Û• بواری سازدانی چەند گرێبەستێکدا ھەبوو.

نۆیەم: پرسیاری سەرەکی بۆ ڕووسەکان Ù„Û• ئێستادا Ú•Û•Ù†Ú¯Û• ئەوە بێت، Ú©Û• ئایا پێکھێنانەوەی ھەیکەلییەتی سیسته‌Ù…ÛŒ ھەرێمایەتیی ناوچەکە Ùˆ سەرلەنوێ توندوتۆڵکردنەوەی ڕایەڵەکانی ھاوپەیمانێتیی ئەمریکی – کەنداوی، تاچەند ڕووسیا دەخاتە بەردەم Ú¾Û•ÙˆÚµÛŒ زیاتر داڕشتنەوەی ھەیکەلییەتی ھاوپەیمانێتییە ستراتیژییەکەی Ù„Û• ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا؟ ئایا ڕووسیا دەتوانێت وەڵامدەرەوەی ئەو گرفت Ùˆ مەترسی Ùˆ ھەڕەشانە بێت Ú©Û• Ù„Û• ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە؟ نینۆککردنی ئێران Ù„Û• یەمەنەوە بۆ شام Ùˆ درێژکردنەوەی نینۆکی سعوودیا، Ú† زیانێک بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا Ù„Û• ناوچەکەدا دەگەیەنێت؟

دەیەم: ناتۆی عەرەبی وەک زاراوە، لە ئێستادا بۆتە بەشێک لە گوتاری میدیایی. ئەگەرچی بەفەرمی پێک نەھێنراوە، بەڵام ئامادەسازییەکانی ھەست پێ دەکرێت و ھەوڵی بەرجەستەبوونی دەدرێت؛ ئایا ڕووسیا ئەلتەرناتیڤی ناتۆی عەرەبیی لە ناوچەکەدا ھەیە؟ کێن؟ پێکھێنەرەکانی چین؟ تواناکانی چین؟ لێکەوتەکانی ئەگەری دروستبوونی ئەم ھاوپەیمانێتییە سەربازییانە چین؟ بۆ ڕاگرتنی باڵانسن، یان بۆ شکاندنی باڵانسی ھێزن؟ ڕەنگە ئەم قسانە سەرەتایی بن، بەڵام دەیشکرێت لە ئاییندەدا بەرجەستە بن. دواجار بە ھەر ئەگەرێک و نیازێک بێت، ناوچەکە بۆ پێکھێنانیان دەخاتە بەردەم دابەشکاری و لێکترازانەوە.

یانزەیەم: "نزیکبوونەوەی زیاتری سعوودیا و ئەمریکا، چی لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕووسیا دەکات لە ناوچەکەدا؟" پرسیارێکی کراوەیە و، لە چەندین بوارەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت؛ ھەوڵ بۆ کزکردنی ھێژموونیی ڕووسیا لە ناوچەکە، یان ھاوپەیمانەکانی، ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕووسیا لە ناوچەکەدا دەبێت. بۆ ڕووسیا باشترە ھەوڵی چڕتری لە ناوچەکەدا ھەبێت، بەتایبەت کارکردن لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی ھەوڵیان داوە بەشێک نەبن لە تەنگژەکان .

دەرەنجام: ترامپی کاندید، ترسێکی بۆ بەشێک Ù„Û• دەوڵەتان دروست کردووە، Ú©Û• پێدەچێت کارتێکی گوشار بووبێت بۆ ڕازیبوون بە بەشێک Ù„Û• دیدگه‌کانی ترامپ. ھەڵوێستی ترامپی کاندید Ù„Û•Ú¯Û•Úµ سعوودیا Ùˆ ھەڵویستی ئێستای Ú©Û• Ù„Û• سەرۆکایەتیدایه‌ØŒ جیاوازن، بەڵام Ù„Û•Ú¯Û•Úµ بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادا ناکۆک نین. ترامپ بەم سەردانە، Ú¾Û•ÙˆÚµÛŒ داوە Ú©Û• Ù„Û• ناوخۆ ئه‌Ùˆ کاریگەرییه‌ لەسەر ئەمریکییەکان دابنێت Ú©Û• ئەو پارێزەر Ùˆ بەدیھێنەری بەرژەوەندیی ئەمریکییەکانە. Ù„Û• ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش، سەردانی دەرەوەی دەست Ù¾ÛŽ کرد Ú©Û• Ú†Û•Ù‚ÛŒ ململانێکانە و، زەمەنێکە باس Ù„Û• ھێژموونیی ڕووسیا Ù„Û•Ùˆ ناوچەیە دەکرێت و، Ù„Û• ھەمان کاتیش ئاماژەکانی فراوانبوونی پاوانخوازیی ئێرانی Ù„Û• ناوچەکە بەرجەستە بووە و، ھاوپەیمانە کلاسیکییەکانی ئەمریکایش Ù„Û•Ùˆ ناوچەیە، ئەمریکا Ùˆ ئیدارەکەی ئۆباما تۆمەتبار دەکەن بەوەی Ú©Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ داوە ئێران جووڵەی زیاتر Ùˆ ھێژموونخوازگەرانه‌تر بێت. سعوودییه‌کان بە سازدانی ئەو سەردانە بۆ ترامپ Ù„Û• ئێستادا، Ù„Û• ناوەندی ھێزێکی مەعنەوییەوە بەرامبەر ڕکابەرەکانیان خۆیان نمایش دەکەن، بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە Ú©Û• ئایا ڕووسیا Ùˆ ھاوبەشە ھەرێمایەتی Ùˆ لۆکاڵییەکانی، تاچەند بە بەرنامە Ùˆ پرۆژەی نوێن بۆ گۆڕینی ڕێساکانی گەمەیەکی وردی ململانێئامێز، Ú©Û• بتوانن ھاوسەنگی ڕابگرن Ùˆ ڕۆڵیان سنووردار نەبێت؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە Ú©Û• دەکرێت گۆڕانکاریی گرنگ Ù„Û• ناوچەکە دروست بکات، بەڵام دواجار ئەو پرسیارە ھەر جێگه‌ÛŒ جەدەلە، Ú©Û• ئایا ناوچەکە بۆ قۆناغی Ù¾ÛŽØ´ سەردانی ترامپ Ùˆ قۆناغی دوای سەردانەکە دابەش دەبێت؟

 
 
« یەکێتیى ئەوروپا Ùˆ پرۆسەى دروستکردنى بڕیار
« تورکیا Ù„Û• بەردەم دەرگا‌ داخراوەکانی یەکێتیی ئەوروپادا
« ئەوروپا Ùˆ ترامپ
« یەکێتیی ئەوروپا Ùˆ ئێران
« Ú•Û†ÚµÛŒ یەکێتیی ئەوروپا Ù„Û• ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا
« کوردستان Ùˆ فەڕەنسا؛ پەیوەندییەک بۆ زەمەنێکی گونجاو
« گرنگیی ئەڵمانیا  بۆ  باشووری کوردستان

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون