PÊNÛS
وانەکان  

2016-07-28

وانەکان

نووسەر: ئینگڤەر کارلسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری سوید

کتێبی (Lärdomar)- وانەکان، بیرەوەریی سیاسی Ùˆ شەخسی، Ù„Û• Ù†Û† بەش Ù¾ÛŽÚ© هاتووە. Ù„Û• بەشی نۆیەمدا (بوێر بە Ùˆ سەرکردە بە)دا هاتووە:

زستانی ١٩٨٦، من وەزیری ژینگە و جێگری سەرۆکوەزیران بووم. شەو لە (بۆهوسلەن) کە کۆبوونەوەمان سەبارەت بە ژینگە هەبوو، تەواو بوو و منیش بە شەمەندەفەر گەڕامەوە ستۆکهۆڵم. من و هاوسەرەکەم (ئینگرید)، درەنگانی شەو نانمان خوارد. تەلەڤزیۆن شتێکی وا سەرنجڕاکێشی تێدا نەبوو کە سەیری بکەن، بۆیە چووین بخەوین. ڕۆژێکی ئاسایی و شەوێکی خۆش بوو. خەریک بوو خەومان لێ بکەوێت، تەلەفۆن زەنگی لێ دا. کە وڵامم دایەوە، (ئۆلف دالستێن)ی ڕاوێژکار بوو. گوتی: "ئۆلۆف پالمێ تەقەی لێ کراوە."

وتم: ئایا ئەو کوژراوە؟

ئۆلف دالستێن: "بەڵێ!"

سێ وشە. لەناکاو، ژیان بوو بە شتێکی دیکە. من و ئینگرید یەکترمان دەباوەش گرت. تەلەفۆنم بۆ تەکسی کرد تا بم گەیێنێتە ڕووسێنباد. نە پۆلیس، نە خەڵک، نە هێلێکۆپتێر، تەنانەت هیچ سەیارەیەکیشم نەبینی. تەنیا (پەر وەندێل)، پەیامنێری ڕۆژنامەی (ئێکسپرێسێن)م بینی. کە واتە هەواڵەکە ڕاستە.

ڕۆژێک دوای مردنی ئۆلۆف پالمێ (١٩٢٧-١٩٨٦)، کۆبوونەوەمان هەبوو، کێ دەبێ جێی پالمێ وەک سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکرات و سەرۆکوەزیران بگرێتەوە؟ بەر لەوەی بچینە کۆبوونەوە، (بوو توورێسۆن) منی بردە لایەک و گوتی: "دەبێ تۆ وەستۆی بگری. پشتیوانییەکی بەهێزت هەیە."

قسەیەکی قورس بوو. لەو پشێوییەدا، ناچارم بیر بکەمەوە و وڵامێکم هەبێت. چووینە ژووری کۆبوونەوە. لە شوێنی (ئۆلۆف پالمێ)، مۆمێک داگیرسابوو. زەحمەت بوو فرمێسکەکانم بگەڕێنمەوە. بیرەوەرییەکان زیندوو بوونەوە. لە تاقەتی مرۆڤدا نەبوو. ئێمە دەبێ پیشانی بدەین کە دیموکراسی لە سوید، وەستانی بۆ نییە. گفتوگۆکانمان لەوە خێراتر بوون کە من بیرم لێی دەکردەوە. لەناکاو (بوو توورێسۆن) ناوی منی هێنا. وا دیار بوو هاوڕێیانم ئامادەی بڕیاردان بوون. داوام کرد پشوویەک بدەین. لە کاتی پشووداندا چەند وەزیرێك ڕایان گەیاند کە هاوکارم دەبن. چوومە دیوەکەی خۆم و تەلەفۆنم بۆ ئینگریدی هاوسەرم کرد. پێم گوت کە لە کۆبوونەوەدا باسی چی کراوە.

بەکورتی Ùˆ بەهێمنی گوتی: "هیچ بڕیارێکی دیکەت نییە. دەبێ وەستۆی بگری." پرسەکە کۆتایی هات. Ù„Û• ماوەی بیست Ùˆ حەوت ساڵاندا بەسەختی کارم کردووە، بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، هه‌فتانە، هەشتا سەعات Ùˆ بگرە زیاتریش کارم دەکرد. جاری وا بوو، ڕۆژانی پشوودانیش هەر Ù„Û• کۆبوونەوە Ùˆ کۆنفرانساندا بووم.

ئینگرید بەرپرسیارەتییەکی لە ڕادەبەدەری سەبارەت بە کاری ماڵەوە و منداڵەکانی وەستۆ گرتبوو. ئەو، کارمەندی کتێبخانە بوو و بەشێکی زۆر لە کاتەکەی بۆ ئەوە تەرخان کردبوو. لەبەر ئەوە، کچانی گەنجمان لە ماڵەوە دامەزراندبوون تا ئاگایان لە کچەکانمان بێت.

Ù„Û•Ùˆ قسە Ùˆ باسە کورتەی تەلەفۆندا، ئینگرید بەوە ڕازی بوو Ú©Û• جێی ئۆلۆف پاڵمێ Ù¾Ú• بکەمەوە. بەم هۆیەوە، خەونی ژێانێکی ئازادترمان Ù¾ÛŽÚ©Û•ÙˆÛ• كه‌وته‌ پەراوێزەوە. گەڕامەوە بۆ دیوی کۆبوونەوە Ùˆ گوتم: ئامادەم ببم بە سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکرات. Ù„Û• ١٢ی مانگی مارسدا Ù„Û• پەرلەمان، بە سەرۆکوەزیرانی سوید هەڵبژێردرام.

بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن، دەبێ سەرکردایەتی، نەرمونیان بێت و خۆ دەگەڵ ئەو پرسانە بگونجێنێت کە پێویستە چارەسەر بکرێن، هەروەها لەبەرچاوگرتنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە پرسەکانەوە هەیە.

بە هەر حاڵ، وای بۆ دەچم Ú©Û• بۆ سەرکردایەتییەکی باش، پێویستە چەند پێوەر هەبن: دەبێ Ú¯ÙˆÛŽ بگری، فێر ببیت Ùˆ قسه‌ بکەیت. ئەمە دەرفەتێکی باش دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی بڕیاری ژیرانە بدرێت Ùˆ جێگیر بێت. تۆ دەبێ بڕیاری دروست Ù„Û• کاتی گونجاودا بدەیت. چێکردنی ڕای گشتیش، بەشێکی گرینگە Ù„Û• سەرکردایەتیکردن. پێشنیازم بۆ کەسێکی گەنج ئەوەیە: تاقی بکەوە Ùˆ ببە بە سەرکردە.

بیرم Ù„Û•ÙˆÛ•Ø´ کردەوە Ú©Û• پەیوەندیم دەگەڵ کەرەسەکانی ڕاگەیاندن Ú†Û†Ù† بێت. هەستێکی تێکەڵاو، کاتێک ڕۆژنامەوانان شتی زیاتر Ù„Û• پلانی سیاسیی ڕۆژانە دێننە Ú¯Û†Ú•ÛŽØŒ ئەوان ئازاد Ùˆ بەخێر بێن، بەڵام من هەمیشە وه‌ڵامی ئەو پرسیارانە نادەمەوە Ú©Û• ئەوان دەیانه‌ÙˆÛŽ.

Ù„Û• بەشێکی دیکەی کتێبی وانەکاندا هاتووه‌: تەقەی دەرگە، بێدەنگییەکەی ڕاماڵی. Ú©Û• دەرگەم کردەووە، (ئاینا ئێرلەندێر)ØŒ هاوسەری (تاگێ ئێرلەندێر) بوو. (تاگێ ئێرلەندێر ١٩٠١-١٩٨٥)ØŒ بەبێ ناوبڕ بۆ ماوەی بیست Ùˆ سێ ساڵان (١٩٤٦-١٩٦٩) سەرۆکوەزیران بوو. Ú†Û•Ù¾Ú©Û•Ù‚Û•ÚµÙ…ÛŽÚ©ÛŒ بەدەستەوە بوو Ú©Û• نزیک بە سی دانە دەبوون. ئەو ناڕەحەت بوو Ùˆ گوتی: "ئەم قەڵەمجافانە Ú©Û• تاگێ تێکستی Ù¾ÛŽ دەنووسین، Ù„Û• ماڵەکەی ئێمە مابوونەوە."

تاگێ، زۆر بەحەزەوە شەوانە و لە کاتی پشوووداندا تێکست و یادداشتی ڕۆژانەی پێ دەنووسین. هەر جارەی کە لە بارەگای حکوومەتەوە دەگەڕایەوە ماڵەوە، چەند قەڵەمجافی لەگەڵ خۆیدا دێنایەوە و، دوایی لە ماڵەوە جێی دەهێشتن. ئێستا ئاینا، کۆی کردوونەتەوە. "ئەم قەڵەمانە دەگەڕێنمەوە، ئایا بەشی دارایی دەتوانێت سوودیان لێ وەرگرێت؟ ئەمانە هیی خەزێنەی حکوومەتن."

ئەمە پەیامێکی زۆر گرینگ بوو. وەکو کەسێک کە هەڵبژێردرایت، بەرپرسیارەتی و هەڵسەنگاندن دەبێ دەور ببینن. تۆ، دەبێ لە شتی گەورە و بچووکدا نموونە بیت.

 

ئامادەکردنی باوکی ڕاڤیار

 

سەرچاوە: (Lärdomar)

Personliga och politiska

نووسەر:  Ingvar Carlsson

ساڵی چاپ: ٢٠١٤

 

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون