PÊNÛS
 
مانگی بارگاویکراو بە شادی Ùˆ ئازار 
     2017-03-06
پێنووس

مانگی بارگاویکراو بە شادی و ئازار

 

پێنووس: مانگی ئادار، تەژییە Ù„Û• شادی Ùˆ ئێش Ùˆ ئازار. Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛŽÚ© بۆنە، دەسکەوت، ئازار Ùˆ برین، ناواخنی ئەم مانگەن. ساڵه‌های ساڵە جەستەی نەورۆز Ùˆ بەهاری کوردستان کەوتۆتە بەر پەلامار و، Ù„Û•Ù…ÛŽÚ˜ ساڵیشە کورد بەرگری Ù„Û• خۆی Ùˆ نیشتمانەکەی دەکات. مانگی سێ (ئادار)ØŒ یەکێکە Ù„Û• قورسترین مانگەکان Ù„Û• مێژووی نەتەوەی کورد Ùˆ کوردستاندا؛ چونکە خۆشی، شادی، ئێش Ùˆ ژان، Ù„Û•Ùˆ بڕگە زەمه‌نییەدا هاوشانی یەکترین.

هەر لەو مانگەدا ساڵڕۆژی لەدایکبوون و کۆچی دواییی بارزانیی نەمرە (١٩٠٣-١٩٧٩)، دەسپێكردنی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانە، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانە، ڕۆژی مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی ١١ی ئادارە، کیمیابارانی هەڵەبجەیش هەر لەو مانگەدایە، "نەورۆز"ی شایی و ئاشتبوونەوەیە، کە تێیدا سروشت دەپشکوێ و دەروون دەخەملێنێت؛ هەر لەو مانگەیشدا، پێشەوا قازی (١٩٠٠-١٩٤٧) لە مەیدانی چوارچرا لە مەهاباد لەسێدارە درا. چێ نابێت لەو مانگەدا بەتاسەوە ئاوێزانی بیرەوەری و ڕووداوە خۆشەکان بین؛ چونکە هەر لە پاڵ ئەواندا ڕووداوی ئەوەندە تاڵمان هەن، کە تەنیا یەک چرکە گەڕانەوە بۆیان، لەش سیچق دەردەکات و، موو دەبێتە نەشتەر.

مانگی سێ، زۆر زامدار کراوە Ùˆ بە زام Ùˆ برینە کەڵەکەکراوەکەیەوە تا ڕاپەڕین، ئەو بەشەی وڵات هەر خەریکی بەرخۆدان Ùˆ خەبات بووە؛ بەڵام ڕاپەڕین بە لافاو Ùˆ تەقینەوە کۆمەڵایەتییەکەیەوە Ùˆ ئازادکردنی ئەو پارچەیەی کوردستان (هەرێمی کوردستان)ØŒ بە بنیاتنانی دامودەزگەی نەتەوەیی (پەرلەمان، حکوومەت Ùˆ دامودەزگه‌کانی)ØŒ توانیی بەر بە هێرش بۆ سەر وڵات بگرن Ùˆ دۆسیەی ئێش Ùˆ ئازار Ù„Û•Ùˆ مانگەدا دابخەن Ùˆ بە ئەرشیڤی مێژووی بسپێرن.

دەبێ ئەم جارە ڕەوتی مێژوو لە بەرژەوەندیی ئەو خاکە، نەتەوەی کورد و کوردستان، هەروەها لە بەرژەوەندیی ئەو گرووپە ئایینی، مەزهەبی و نەتەوەیییانەشدا بێت، کە لە پاڵ کورد لە هەرێمی کوردستاندا دەژین. ئەگەر لە ڕەوتی زەماندا نەورۆزی جەستە زامدار، سەیوانەیەکی نەتەوەیی بووە و نەتەوەی کوردی ڕێک خست و ئێستایش ڕێکی دەخات، پێویستە لەم سەردەمەدا، بەشێک لەو ئەرکە بە خۆشەویستیی وڵات بسپێردرێت و خۆشەویستییەکەی کۆکەرەوە بێت.

هاواری ئەم مانگە، بە گوێچکەماندا دەچرپێنێت بۆ تێگەیشتن، یەکڕیزی و یەکدەنگی، بۆ ئاشتی، پێکەوەکارکردن و پێکەوەهەڵکردن، بۆ ڕێزگرتن و وڵاتپارێزی، هەروەها بۆ دابینکردنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی لەم دۆخە هەستیارەی کە هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی پێدا دەرباز دەبێت؛ کە هەم هەڕەشەیە و هەمیش دەرفەت. با پێکەوە هەڕەشەکان بکەین بە دەرفەت و دەرفەتەکانیش لە پێناو سەربەخۆییدا بن. با مانگی ئادار بە خۆشی و ئازارەکانیەوە، هەروەها دۆخی لە ڕاددەبەدەر ئاڵۆز و بارگاوی بە ئاڵوگۆڕ و ڕووداوە تیژڕەوکانیەوە، لەژێر ئاڵای کوردستاندا کۆمان بکاتەوە.

 
 
« دۆسیەی تایبەت بە پرسی کورد Ùˆ یاسای نێودەوڵەتی
« ڕێككه‌وتن Ùˆ ئاگربه‌ست له ‌سووریا
« دڕدۆنگی Ùˆ دوودڵیی ئه‌مریكییه‌كان له جه‌نگی‌ سووریا
« ئازادكردنی مووسڵ Ùˆ هاوكێشه‌ی هاوسه‌نگیی هێزی ئه‌كته‌ره‌كان
« ئەمریکا بە "ترامپ"Û•ÙˆÛ•ØŒ دەبێ Ú†ÛŒ بۆ جیهان Ù¾ÛŽ بێت؟
« هه‌ڕه‌شه‌ Ùˆ مه‌ترسییه‌كانی به‌سه‌ربازی Ùˆ به‌‌یاساییكردنی حه‌شدی شه‌عبی
« پێکەوەژیان Ùˆ پێکەوەهەڵکردن

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون