PÊNÛS
 
ئایدیۆلۆژیی زمانیی دەوڵەتەکان Ùˆ تێڕوانینی ئاخێوەرانی کورد بۆ زمانەکەیان 
     2017-03-01
د. ڕەحیم سورخی

ئایدیۆلۆژیی زمانیی دەوڵەتەکان و تێڕوانینی ئاخێوەرانی کورد بۆ زمانەکەیان

 

د. ڕەحیم سورخی، Ø¯Ú©ØªÛ†Ø±Ø§ Ù„Û• زمانەوانی Ù„Û• زانکۆی سەلاحەددین

یەکێ لە بابەتە گرینگەکان بۆ مانەوە و پەرەسەندنی زمانێک، تێڕوانینی ئاخێوەرانی ئەو زمانەیە بۆ زمانەکەی خۆیان. لە پێککەوتنی زمانەکاندا، کە بابەتێکی گرینگی زمانناسیی کۆمەڵایەتییە، زمانە بندەستەکان زیاتر تووشی گۆڕان و تەنانەت زۆر جار فەوتانیش دەبن. بۆ ئەوەی پێگەی ناسنامەییی زمانی کوردی، وەک زمانی گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت لە جیهان، بپارێزرێ، پێویستە بەپێی پلانێکی زمانی، کار بۆ دروستکردنی تێڕوانین (attitude)ی ئەرێنیی ئاخێوەرانی زمانەکە لە زمانەکەی خۆیان بکرێت. ئەمە لە هەر دوو باری ستوونی (دەسەڵات) و باری ئاسۆیی (خێزانەکان، قوتابخانە و دامەزراوە مەدەنی و میدیایییەکان)، دەکرێ بەڕێوە بچێت.

Ù„Û• تێڕوانینی ئامرازییانەوه‌ بۆ زمان، بۆ تێڕوانینی مەعریفی Ùˆ سۆزدارانە

زمانناس و فەیلەسووفان بە شێوەیەکی نەریتی پێیان وایە ئامانجی زمان ڕاپەڕاندنی ئەم دوو ئەرکە سەرەکییەی خوارەوەیە:

  1.  ØªÛŽÚ•ÙˆØ§Ù†ÛŒÙ†ÛŒ ئامرازییانە بۆ زمان: پەیوەندیکردن Ù„Û•Ú¯Û•Úµ کەسانی دەوروبەر؛ مرۆڤ ناتوانێ Ù„Û• تەنیاییدا بژی.
  2. تێڕوانینی مەعریفی بۆ زمان: نواندنەوەی جیهان بۆ خۆمان و لە زەینی خۆماندا- فێربوون و ناسین بە پۆلێنکردنی شتەکان بە زمانەکەمان.

سروشتییە Ú©Û• ئەگەر زمانێکی ناوچەیی Ùˆ پەراوێز ÙˆÛ•Ú© زمانی کوردی، تەنیا ئەرکی پێوەندییەکی نێوانکەسیی Ù„Û• نێوان گرووپێکی بچووکی Ù„Û• ئەستۆ بێت Ù„Û• بەرانبەر زمانە زاڵکراوەکەدا Ú©Û• بەفەرمی کراوە Ùˆ زمانی خوێندن Ùˆ نووسینە، بەکارهێنانێکی بەرفراوان Ùˆ بەرهەمی ئەدەبی Ùˆ هونەریی دەوڵەمەندی هەیە، شانسێکی Ú©Û•Ù…ÛŒ بۆ مانەوە دەبێت (Fasold, 1987: 62). بەستنەوەی زمان بەس بە پێوەندییە نێوانکەسییەکان، بە واتای لەکەلکخستنیه‌تی Ù„Û• بوارەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵایەتیی ئاخێوەرانی زگماکی زمانەکە. ئەمەیش ئەو تێڕوانینەیان لا دروست دەکات Ú©Û• ئەم زمانە توانای دابینکردنی پێویستییەکانی ئەم سەردەمەی ئەوانی نییە و، کەواتە لاوازە. ئەم تێڕوانینە، بە تێڕوانینێکی نەرێنی بۆ زمانەکەیان دادەنرێت Ú©Û• بە "سەرەتای گۆڕانی زمانەکە Ùˆ مەرجی پێویست Ùˆ تەواوی ڕوودانی گۆڕان Ù„Û•Ùˆ زمانە دادەنرێت. چونکە پێوەندیی تێڕوانینی زمانی Ùˆ بەکارهێنانی زمان Ù„Û• کۆمەڵدا دووسەرەیە؛ واتە تێڕوانینی نەرێنی دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ کەمبوونەوەی بەکارهێنانی Ù„Û• کۆمەڵدا و، بەکارنەهێنانیشی دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ بەهێزکردنی تێڕوانینی نەرێنی Ù„Û•Ùˆ کەسانەدا كه‌ قسەی Ù¾ÛŽ دەکەن" (مدرسی، ١٣٦٨: ٨٣-٨٢). ئەوە Ú©Û• Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛŽÚ© Ù„Û• خەمی زماندایە، واتە هۆشیاریی زمانیی هەیە. "سیلڤێرشتاین" هۆشیاریی زمانی بەو Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛ• ئاگایییە دەزانێت، Ú©Û• بەکەرهێنەرانی ئەو زمانە بۆ پاساودانی پێکهاتەکانی (Ù„Û• ڕووی زاراوە، وشە، ڕستە Ùˆ ڕێزمان) Ùˆ بەکارهێنانی ئەو زمانە دەیخەنە ڕوو.

بە بۆچوونی ڕۆلان بێرتۆن، ئیتنۆلۆژیستی فەڕه‌نسی "ئەگەر نەبوونی پەیوەستەییی جوگرافی، یان پێگەیەکی نیشتمانی، کۆسپێکی سەرەکی لەسەر Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ پێکهێنانی دەوڵەت بێت، نەبوونی ناسنامەی زمانی، یان یەکپارچەییی زمانییش دەتوانێت گرفتێکی گەورە Ù„Û•Ù… بوارەدا بێت. Ù„Û• وەها تێڕوانینینێکەوەیە Ú©Û• هەموو بزوتنەوە ئیتنییەکان لەسەر پاراستنی زمانە بەرمەترسییەکان، لەسەربەدیهێنانی یەکێتی زمان Ù„Û• بارودۆخی نەبوونی یەکێتییەکی ئەو تۆدا، لەسەردانانی ستانداردێکی هاوبەش Ùˆ سەرەنجام لەسەر فراوانکردنی زمان Ù„Û• هەموو بەشەکانی ئیتنیکەکە Ù¾ÛŽ دادەگرن" (قوم شناسی سیاسی،١٣٨٤: ١٠٩).

ڕۆڵی ناسنامەیییانەی زمان

یەکێک Ù„Û• بنەڕەتیترین Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌کان بۆ چەسپاندنی ناسنامە Ùˆ شێوەبەخشین بە ڕوانگەی ئەوانی دیکە Ú©Û• ئێمە کێین، Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ بەکارهێنانی زمانەکەمانەوەیە. ئەم بابەتە لەسەر ئەوە دەڕوات Ú©Û• خەڵک Ú†Û†Ù† بە بەکارهێنانی زمان، ناسنامەی کۆمەڵایەتیی خۆیان بنیات دەنێن؟ Ú†Û†Ù† Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛ• Ùˆ گرووپە کۆمەڵایەتییەکان زمان ÙˆÛ•Ú© ئامرازی ناساندنی ئەندامەکانیان Ùˆ دیاریکردنی سنوورەکانیان بەکار دێنن؟ لەبەر ئەوەی زمان Ù„Û• بنیاتنانی ناسنامەی تاکی Ùˆ کۆمەڵایەتیدا گرینگە، دەتوانێ Ù„Û• بەکارهێنانی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتیدا ئامرازێکی گرینگ بێت. ناساندنی خۆت ÙˆÛ•Ú© ئەندامێکی سەر بە گرووپێکی تایبەت، یان کۆمەڵەیەک، زۆر جار بە واتای پەسندکردنی نەریتە زمانییەکانی ئەو گرووپەیە و، ئەمە هەر پێوەندیی بەو وشانەوە نییە Ú©Û• بەکاری دێنی، بەڵکوو پێوەندیی بەو شێوەیەوە هەیە Ú©Û• دەیانڵێی. Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ ئەو نەریتە پارێزراو Ùˆ پێناسەکراوانە، ئاسایی Ù„Û• لایەن گرووپەکەوە Ù†Û•Ú© تاکەکەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.

زمانناسانی کۆمەڵایه‌تی پێیان وایە، زمان بەم شێوەیە ناسنامەسازە؛ واتە زمان، جیهانی ئەزموون لەناو وشەکاندا پوخت دەکاتەوە. تێوەگلانمان Ù„Û•Ú¯Û•Úµ زمان، ئێمە Ù„Û• تاقیکردنەوەیەکی تۆخی ئەزموون Ùˆ نوقمبوون Ù„Û• ئەزموونی توخدا بەرزتر دەکاتەوە. ئەمە وا Ù„Û• ئێمە دەکات Ù„Û• جیاتی ئەوەی هەر بوونێکی سادە بین، Ù„Û• خۆمان تێ بگەیەن. کەواتە، زمان Ú•Û†ÚµÛŽÚ©ÛŒ گەورەی هەیە Ù„Û• مەعریفەی ئێمە بەرانبەر بە خۆمان، شتەکان Ùˆ دەوروبەرمان.  بۆ ڕوونکردنەوەی کارلێککردنی ناسنامەی تاکی Ùˆ گرووپی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ زمان، پێویستە زمان بە ئەزموونی هاوبەش گرێ بدەینەوە؛ Ú©Û• لەوانەیە بناغەیەکی سەرەتایی بۆ ئەم مەبەستە ناوەکان بن.

Ù„Û• پێناسەکردنی ناسنامەدا Ù„Û• ڕووی ناوەکان، یان "دالەکان" Ù„Û• لایەک و، واتا پێوەندیدارەکان پێیانەوە، یان "مەدلوولەکان" Ù„Û• لایەکی دیکەوە، دەکرێ بڵێین گشت دیاردەی ناسنامە، دەتوانێ ÙˆÛ•Ú© دیاردەیەکی زمان درکی Ù¾ÛŽ بکرێ. Ù„Û• سەرووی ئەمەوە، بەشێکی بەرچاوی لێکۆڵینەوە Ù„Û• چەندین بواری زمانەوانیی کۆمەڵایەتی، دەروونناسیی کۆمەڵایەتی Ùˆ ئەنترۆپۆلۆژیی زمانی –کۆمەڵایەتی ئاماژە بە گرینگیی کرۆکی پێوەندیی ناسنامە – زمان دەکەن  (John E. Joseph, 2004: 11-12).

وەک "ڕۆلان بێرتۆن" دەڵێ: "هیچ کەس نازانێ کەی ناوی کوردستان وەک وڵاتێکی سەربەخۆ لە ئەتڵەس و خەریتە جوگرافییە نێودەوڵەتییەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام ناودانان لەسەر یەک یان چەند پارێزگایەکیش دەتوانێ ئەم ناوە بەڕەسمی بناسێنێت.

پاراستنی پێگەی زمان لە ڕوانگەیەکی ناسنامەیییەوە

لەبەر ئەوەی ناسنامە شتێکی چەسپاو نییە، Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ زمان Ù„Û• ڕەوتی مێژوودا Ùˆ Ù„Û• شوێنەکاندا جیاواز Ùˆ بگۆڕە. هەر بۆیە ئامانجی پلانی زمان، پاراستنی Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ زمانەکەیە Ù„Û• ڕوانگەیەکی ناسنامه‌یییەوە.

ناسنامە، دەکرێ ÙˆÛ•Ú© بیرۆکەیەک سەیر بکرێ Ú©Û• کەسێک Ù„Û• خۆی هەیەتی؛ Ú† ÙˆÛ•Ú© تاکێک یان ÙˆÛ•Ú© بەشێک Ù„Û• گرووپێک. هەر نەتەوەیەک Ú©Û• بەدوای بەرجستەکردنی ناسنامەی خۆیەوە بێت، یەکێ Ù„Û• سەرەتاییترین ئەرکەکانی، بەدیهێنانی یەکێتییە Ù„Û• زماندا. ئەمە Ù†Û•Ú© هەر بۆ دۆزینەوەی کەسایەتیی نەتەوەکە بابەتێکی سەرەکییە، بەڵکوو بۆ بەرفراوانکردنی جوگرافی Ùˆ Ù„Û• ڕووی مرۆییشه‌وه‌ سەرەکییە. نموونەکەی بەدیهێنانەوەی نەتەوەی یەهوودە لەسەر سەرزەمینی ئیسڕائیل Ùˆ دروستکردنەوەی نەتەوەیەک Ù„Û• زمانێکی مردووەوە بۆ زمانێکی مۆدێرن.

مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە Ùˆ کەلتوور، زمان Ùˆ کەسایەتییەکەی Ù„Û• کارلێککردنی Ù„Û•Ú¯Û•Úµ Ú©Û†Ù…Û•Úµ Ùˆ ئەندامەکانی دیکەی Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛ• زمانییەکەی خۆیدا واتادار دەبێت. یاسا Ùˆ ڕێسای کۆمەڵایەتی Ùˆ کەلتووریی تایبەت، بەسەر Ú©Û†Ù…Û•ÚµÛ• زمانییە جۆراوجۆرەکاندا زاڵە. ئاگاداری Ù„Û• بنەما، یاسا Ùˆ عورفی کۆمەڵایەتی Ùˆ ناسینی سروشتی پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، مەرجی سەرەکییە بۆ پێوەندیکردن Ù„Û•Ú¯Û•Úµ هاوزمان Ùˆ هاوچەشنەکاندا. ئەمەیش Ù„Û• ڕاستیدا پێویستە بۆ گەشەکردنی ناسنامەی نەتەوەیی  Ù„Û• Ú•ÛŽÛŒ زمانێکی هاوبەشی نەتەوەیییەوە.

بە بۆچوونی بەیکێر (١٩٩٢) تێڕوانینی زمانی Ù„Û• سێ Ù¾ÛŽÚ©Ù‡ÛŽÙ†ÛŒ ئاگایی (ئاگا بە بابەتەکە)ØŒ هەست (هەستیاری بە باتەکە) Ùˆ ڕەفتار (هەڵسوکەوت، یان ڕەفتار بەرانبەر بە بابەتەکە) Ù¾ÛŽÚ© هاتووە. ئەم پێکهێنانە Ù„Û• هەر سێ ئاستی پەیکەرە، Ù¾ÛŽÚ¯Û• Ùˆ فێرکردنی زماندا هەڵدەسەنگێندرێ. تێڕوانینی زمانیش بە هەر نیشانەیەکی هەستییانە، مەعریفی، یان ڕەفتاری Ù„Û• کاردانەوە بەرانبەر بە جۆرە جیاوازەکانی زمان Ùˆ قسەپێکەرەکانیان دەگوترێت. تێڕوانین بابەتێکی سەرەکیی دەرونناسیی کۆمەڵایەتییە. چونکە وا پێدەچێ بە پلاندانان، دەکرێ تێڕوانینی پەسند، بكرێته‌ جێگرەوەی تێڕوانینی ناپەسند، ئامانجی پلاندانانی زمانیش بەتایبەتی Ù„Û• ئاستی پێگەسازی بۆ زماندا ئەوەیە تێڕوانینەکان بۆ زمانی نەتەوەیی باش بکرێت بۆ ئەوەی یەکێتیی نەتەوەییی لەسەر دروست بکرێت. ئەمە ئەرکی دەسەڵاتی کوردی Ù„Û• باشووری کوردستانە Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ دامەزراوە حکوومییەکانییەوە، ÙˆÛ•Ú© بڕیارێکی سیاسی کار بۆ ئەم بابەتە بکات.

بۆ ئەوەی هۆشیاریی زمانی بۆ زمانی نەتەوەیی بەرز بکرێتەوە و تێڕوانینێکی ئەرێنی لە زمانی نەتەوەیی دروست بکەین، پێویستە ئەوە بزانین کە بەگشتی تێڕوانینی زمانی لە ئەنجامی پلانی پێگەسازیی زمان لە کۆمەڵگەدا، لە ڕێگای پەروەردە و فێرکردن و میدیاوە و لە پێوەندیی لەگەڵ پێکهێنەکانی تێڕوانین (ئاگایی، هەست و ڕەفتار) و کارلێککردنی ئەمانە پێکەوە بەرهەم دێت.

 

تێڕوانینی ئایدیۆلۆژییانەی نەتەوە سەردەستەکان بۆ زمان لە پلانی زماندا

ئایدیۆلۆژیی زمان، Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ هەڵسوکەوتی گرووپێکی زمانی بەرانبەر گرووپێکی دیکەی زمانی دەخاتە ڕوو و، بە Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ ئاسایی گرێدراوی هەڵسەنگاندنە لەبارەی ئەوەی Ú†ÛŒ ڕاستە Ùˆ Ú†ÛŒ هەڵەیە. یەکێک Ù„Û• گرینگترین ئامانجەکانی پلانی زمانی، پاراستنی Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ ناسنامەییی زمانە.  ئایدیۆلۆژییەکان ئەو چوارچێوە مەرجەعییانە دەگرنەوە Ú©Û• پێوەندییان بە گرووپێکی کۆمەڵایەتیی ئایدیاڵەوە هەیە Ú©Û• Ù„Û• داهاتوودا Ù„Û• بەشێک Ù„Û• واقعییەتەوە [پێشکەوتنی دیالێکتێک] Ú¯Û•Ø´Û• دەکات بە پیادەکردنی ئایدیۆلۆژیاکە. لایەنی ئایدیۆلۆژیاکە، بەندە بە پلانی پێگەسازیی زمانەکەوە Ú©Û• Ù„Û• پلانی زماندا زۆر پشتگوێ خراوە؛ سەرەڕای ئەوەی Ú©Û• دەبێتە بناغەی هەموو فۆرمەکانی پلانی پێگەسازی. ئەوەیش لەبەر ئەوەیە Ú©Û• ئایدیۆلۆژییەکان، بەستراون بە هەڵسەنگاندنی "به‌هایییانە" Ùˆ شێوەیەکی دیاری ڕەفتارەوە Ú©Û• بڕیارەکانی پێگەسازیی مەسەلە ئەخلاقییەکان دەبزێون.

خاڵێکی گرینگ کە لە باسی پلانی زماندا زۆر بچووک سەیر کراوە، یان هەر بەتەواوی پشتگوێ خراوە، ئەوەیە کە ئەو جۆرە چالاکییانە بەقووڵی سروشتێکی سیاسییان هەیە. پلانی زمانی، پێوەندیی بە بڕیارە گشتییەکان لەبارەی زمان، بەکارهێنانی، پێگەکەی و پەرەپێدانییەوە هەیە. ئەم بڕیارانە لە ڕووی ئابووری، پەروەردەیی و سیاسییەوە هەم بۆ کۆمەڵ هەم بۆ تاک بەگشتی، زۆر گرینگن. پلانی زمان ناتوانێ لەم بوارانە دابڕێت و، هەوڵێکی ئاوا پەسند نییە. هەر بۆیە بەناچار هەوڵەکانی پلانی زمان لە ماهییەتدا ئایدیۆلۆژییانە و سیاسییانە دەبێت و، ئەم ڕاستییە لە پێوەندی لەگەڵ ئەوانەدا، دەبێ لەبەرچاو بگیرێت.

"دۆنا کێر" (١٩٧٦) پێشنیار دەکات کە هەر سیاسەتێکی باش بە چوار تاقیکردنەوەدا تێ دەپەڕێ؛ کە هەر کامەیان پرسیاری تایبەت بە خۆی دەورووژێنێ.

  1. تاقیکردنەوەی پەسندێتی: ئایا ئامانجی سیاسەتەکە بۆ تەواوی پێکهاتەی کۆمەڵەکە مایەی پەسندە؟
  2. تاقیکردنەوەی دادپەروەری: ئایا سیاسەتەکە دادپەوەرانەیە؟ ئایا لەگەڵ هەموو خەڵک بە شێوەیەکی یەکسان ڕەفتار دەکات.
  3. تاقیکردنەوەی کاریگەری: ئایا سیاسەتەکە کاریگەرە؟ واتە بە ئامانجەکانی خۆی دەگات؟
  4. تاقیکردنەوەی خۆڕاگرتن(تحمل): ئایا سەرچاوەی سیاسەتەکە هەستیارە؟ ئایا گونجاو و خۆڕاگرە لەو دەوروبەرەدا کە کاریگەریی لەسەری هەیە؟

ئەم چوار تاقیکردنەوەیە بۆ ئێمە، لە هەڵسەنگاندنی سیاسەتی زماندا زۆر سودمەندن و، دەتوانێ بۆ شیکردنەوەی پرۆسە جیاوازە زمانییەکان و ئامادەکردنی ئێمە بۆ کۆمەڵە پرسیارێک لەبارەی بژاری سیاسەتی زمانە جیاوازەکاندا بەکار بێت.

بەپێی ئەم چوار پێوەرە، سیاسەتی زمانیی دەوڵەتەکانی ئێران، تورکیا Ùˆ سووریا دەرناچن Ùˆ Ù„Û• ڕێزی پلانە فاشیلەکان بۆ سیاسه‌تی زمان دادەنرێن. لەبەر ئەوەی Ú©Û• یەکەم، سیاسەتەکانیان هەموو خەڵکی Ù†ÛŽÙˆ وڵاتەکانیان پەسندی ناکەن؛ تەنیا بۆ نەتەوەی فەرمانڕەوا پەسندە Ú©Û• ئەویش بەشێکە Ù„Û• Ú©Û†ÛŒ پێکهاتە نەتەوەیییەکانی دیکەی Ù†ÛŽÙˆ چوارچێوەی ئەو وڵاتانەدا. دووەم، ئەو سیاسەتە نادادپەروەرانەیە، چونکە هەڵاواردنی تێدایە Ùˆ مافی زمانی نەتەوەکانی دیکەی تێدا ڕەچاو نەکراوە. سێیەم، ناکاریگەرە، چونکە زمان هەر ئامراز نییە Ùˆ گرێدراوی بیروباوەڕ، ئایدیۆلۆژی Ùˆ کەلتوورە Ùˆ نوێنەری هەموو ژیانی کۆمەڵایەتیی نەتەوەیەکە. Ù„Û•Ùˆ وڵاتانەدا بە Ù‡Û†ÛŒ نادیموکراتبوونی دەسەڵاتەکانیان بەردەوام بەرگری Ùˆ سەرهەڵدان Ùˆ "ڕاسان" بەدژی زۆرداری هەیە. زمان Ùˆ کۆمەڵەیش کار Ù„ÛŽÚ© دەکەن Ùˆ مافی زمانی، بەشێکە Ù„Û• مافی نەتەوەیی، ئەگەر هەمووی نەبێت. چوارەم، ئەوەیە Ú©Û• ئەو سیاسەتە، لەبەر ناوەڕۆکی نادادپەروەرانەی، بەردەوام دەکەوێتە بەر تانە و، ململانێی لەسەر دەبێت و، تاسەر ناتوانێت بەردەوام بێت.

ئەوەی لێرەدا گرینگە ئاماژەی پێ بکرێ، خستنەڕووی ئایدیۆلۆژییە جیاوازەکانی زمانە. چونکە لە هەر وڵاتێکدا یەک لەو ئایدیۆلۆژییانە بکرێتە بنەمای پلاندانان بۆ زمانەکان، پێڕەوی (سیستەم) جیاواز لە پێڕەوی سیاسەتی زمان و پەروەردە و فێرکردن دروست دەکات. چالاکییەکانی پلانی زمان و سیاسەتە زمانییە تایبەتەکان نەک هەر ئەرکی جیاواز ڕادەپەڕێنن، بەڵکوو دەکەونە نێو ئاراستەی ئایدیۆلۆژیی جیاوازەوە بەپێی گریمانە بنەڕەتییەکانیان، هەروەها ئامانج و مەبەستە کۆمەڵایەتی و پەروەردەیییەکانیان. یەک لەو ئایدیۆلۆژییانە کە بە درێژاییی سەدەی ڕابردوو بەرانبەر زمانی کوردی بەکار هاتووە، ئایدیۆلۆژیی تواندنەوە بووە.

تواندنەوەی زمان ÙˆÛ•Ú© ئایدیۆلۆژییەکی زمان، لەسەر ئەو گریمانەیە بنیاد نراوە Ú©Û• یەکێتیی زمانی (Ùˆ لەوانەیە کەلتووریش) Ù„Û• کۆمەڵدا تا کەمترین ئاستی Ú†Ú• بکاتەوە و، ئەمەیش بە پەسند دەزانرێت؛ ئەوە هەروەها لەوانەیە تا ڕاددەیەک پێویستیش بێت. کەواتە، ئەو سیاسەتە زمانییەی لەسەر ئایدیۆلۆژیی تواندنەوەی زمانی بنیات دەنرێت، مەیلی Ù„Û• مۆدێلە تاکزمانییەکانە Ù„Û• کۆمەڵدا. تایبەتمەندییەکی گرینگی تواندنەوەی زمانی، ئەوەیە Ú©Û• لایەنگری Ù„Û•ÙˆÛ• دەکات Ú©Û• وەها سیاسەتگەلێک Ù†Û•Ú© هەر بە بەدەستهێنانی شارەزایی Ù„Û• زمانە هاوبەشە تایبەتەکەوه خەریک دەبێت‌ØŒ بەڵکوو کار بۆ ڕەتکردنەوە Ùˆ جێنشینکردنی ئەو زمانە Ù„Û• شوێنی زمانەکانی دیکەیش Ù„Û• کۆمەڵدا دەکات؛ لانی Ú©Û•Ù… Ù„Û• پانتای گشتیدا. ئەم جۆرەی ئایدیۆلۆژیی زمانی، Ù„Û• کردەوەدا، حەزی Ù„Û• هاندانی باوەڕی باڵادەستیی زمانی زاڵە Ù„Û• کۆمەڵدا؛ بە کردەوە، ئەمە زۆر جار Ù„Û• ئەنجامدا، دەگاته‌ حاشاکردن Ù„Û• مافی زمانی قسەکەرانی زمانەکانی دیکە لەچاو زمانە زاڵکراوەکەدا (Cobarrubias, 1983).

پێچەوانەی ئایدیۆلۆژیی تواندنەوەی زمان، پلۆرالیزمی زمانی، جەخت Ù„Û• مافی زمانیی گرووپە کەمینەکان دەکاتەوە و، بەڵکوو هەروەها پشتگیری Ù„Û• جۆراوجۆریی زمانی Ù„Û• کۆمەڵدا دەکات. پلۆرالیزمی زمانی Ù„Û• Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ جۆراوجۆردایە و، بریتییه‌ Ù„Û• سازانێکی لاوازی جۆراوجۆری، بۆ پشتگیرییەکی بەهێز بۆ فرەزمانی؛ تەنانەت تا ئاستی دانی Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ فەرمی بە دوو زمان یان زیاتر Ù„Û• کۆمەڵێکدا.

ڕۆڵی خێزان لە پاراستنی زماندا

یەکێک Ù„Û• مەترسیدارترین هۆیەکانی لەناوچوونی زمانێک Ú©Û• Ù„Û•Ù… سەردەمەدا باوە، ئەوەیە Ú©Û• کۆمەڵەیەکی زمانی، بەرە بەرە زمانێکی دیکە Ù„Û• درێژاییی چەند نەوەدا دەکاتە جێگرەوەی زمانە زگماکەکەی خۆی، Ú©Û• دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ کەمبوونەوەی ژمارەی قسەپێکەرانی ئەو زمانە، دابەزینی ئاستی دەوڵەمەندی Ùˆ تواناییی زمانیی تاکاکان Ùˆ کەمبوونەوەی ئاستی بەکارهێنانی ئەو زمانە Ù„Û• دامەزراوەکان Ùˆ خێزانەکاندا؛ ئەمەیش Ù„Û• ئاکامدا، دەبێتە Ù‡Û†ÛŒ مەرگی ئەو زمانە (بەیکێر، ٢٠٠١). بەداخەوە Ù„Û• هەرێمی کوردستان Ù„Û• ئاستی ستوونیدا Ú©Û• حکوومەت خۆی بەرپرسە Ù„Û• پاراستنی زمانی نەتەوەیی، ئەم ڕەوتەی بە Ø´ÛŽÙˆÛ•ÛŒ ڕاستەوخۆ Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ پەروەردەوە دەست Ù¾ÛŽ کردووە. بێبەرنامەییی خۆی بۆ زمانی کوردی Ùˆ ناکارامەییی ستافی پەروەردەیی Ù„Û• دانانی مەنهەجی خوێندن Ùˆ کتێبە پەروەردەیییەکانی، لەسەر زمانی کوردیی شکاندووەتەوە، Ú©Û• گوایە زمانەکە لاوازە.

بەپێی ئەم سیاسەتە زمانییە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و، هەروەها ئەو پلانەی دەوڵەتە ناوچەیییەکان بۆ تواندنەوەی زمانی کوردی گرتوویانەتە بەر، ئەرکی خێزان و دامەزراوە میدیایییەکانە کە هۆشیارانە لە خەمی زمانەکەیاندا بن و هەوڵی پاراستنی بدەن. یەک لەو سیاسەتە زمانییانەی ئێستا، لە لایەن پلاندانەرانی زمان و زمانناسانی کارەکییەوە ئاماژەی پێ دەکرێت، سیاسەتی زمانیی خێزان (Family language policy)ە، واتە "پلانێکی ڕوون و ئاشکرا لە پێوەندیی لەگەڵ بەکارهێنانی زمان لە نێوان ئەندامانی خێزاندا لە ماڵەوە"یە(King, Fogle, & Logan-Terry, 2008)) و، بووەتە بوارێکی نوێی لێکۆڵینەوە لە بابەتی پاراستنی زمان.

هەر لەم پێناوەدا توێژەرانی بواری پاراستنی زمان، پێیان وایە کە بڕیاردانی پەسند و ئەرێنیی خێزانەکان لەبارەی زمانەکەیانەوە، لەوانەیە گەرەنتیی مانەوەی زامەنەکە بکات. چونکە تێڕوانینی ئەرێنی بۆ زمانەکە هۆکارێکی کاریگەر دەبێت لە پاراستنی ئەو زمانە و، لە بەرانبەردا تێڕوانینی نەرێنی دەبێتە هۆی وەستانی ئەو زمانە بۆ نەوەی داهاتووی ئاخێوەرەکانی ئەو زمانە (بەیکێر ٢٠٠٦).

ئاشکرایە کە خێزانیش خۆی گرێدراوی ژینگە کۆمەڵایەتییەکەیەتی و، خێزانیش بە تەنیا ناتوانێ بەتەواوی ئەم ئەرکە ڕاپەڕێنێ و پێویستیی بە دامەزراوەکانی دیکەی وەک میدیا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ناوەندە فێرکاری و ئەکادیمییەکان دەبێت بۆ ئەوەی لە پاراستنی زماندا سەرکەوتوو بێت.

ئەنجام

بەگشتی، تێڕوانینی زمانی، ئاگایی بە زمان Ùˆ هەموو ئەو چالاکییە ڕەفتارییانەی زمان دەگرێتەوە، Ú©Û• دەبێت بکرێت بۆ ئەوەی تێڕوانینێکی ئەرێنی بۆ پاراستنی زمانێک دروست بێت. بۆ ئەم مەبەستە Ù„Û• ئاستی ستوونیدا، حکوومەت، دەبێت بە یاریدەی ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان Ùˆ دەرەوە و، هەروەها ڕێکخراوی یونسکۆ پلانێکی تۆکمە بۆ زمانی کوردی Ù„Û• هەر سێ ئاستی Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ زمان (بژاری جۆر یان جۆرەکان، بڕیاردان لەبارەیانەوە یان دروستکردنی زمانێک لەسەر بەژنی زارە کوردییەکان)ØŒ پەیکەری زمانەکە (وشە Ùˆ ڕێزمانی زارەکان)  Ùˆ فێرکردنی زمان (فێرکردنی زمان Ù„Û• خوێندنگەکان) Ù„Û• هەر دوو بواری زمانی کوردی Ùˆ زمانی دووەم، دابنێ؛ Ú©Û• Ù„Û•Ù… پلانەدا لەسەر بنەمای پلۆرالیزمی زمانی، بڕوا Ùˆ دیاردەی فرەزمانی Ùˆ فرەدیالێکتی ڕەچاو بکات. بودجەی پێویست بۆ دیاردەی پێککەوتنی زمانەکان Ùˆ کارلێککردنی زمانەکان لەیەکتر تەرخان بکات. هەروەها Ù„Û• ئاستی ناوچەییدا Ùˆ Ù„Û• پارچەکانی دیکەی کوردستان، خەمی زمان خەمێکی سەرەکی بێت و، بکرێتە بنگەیەک بۆ "ڕاسان"ÛŽÚ©ÛŒ فەرهەنگی -نەتەوەیی بۆ بەدیهێنانی مافی زمانی Ùˆ مافە نەتەوەیییەکانی دیکەی کوردیش Ù„Û• وڵاتەکانی ئێران، تورکیا Ùˆ سووریا. چونکە پاشەکشەکردن بە دەوڵەتە سەرەڕۆ داگیرکەرەکان، Ù„Û• ڕەچاوکردنی مافی زمانیی نەتەوەی کورد Ù„Û• ئاستی خوێندن Ùˆ نووسین Ù„Û• قۆناغی بنەڕەتی Ùˆ سەرەتاییدا، لێکەوتە کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری Ùˆ سیاسییەکانی، گەورە Ùˆ بەرفراوانن و، تواناکانی نەتەوە بۆ پاراستنی زمان Ùˆ بوونی خۆی دەبووژێننەوە. Ù„Û•Ù… پێناوەدا میدیای کوردی Ùˆ بەتایبەتی کەناڵە ئاسمانییەکان دەتوانن Ú•Û†ÚµÛŽÚ©ÛŒ گرینگیان هەبێت. بۆ نموونە، دەتوانن Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Û•ÛŒ کۆنفڕانس Ùˆ وۆرکشۆپە میدیایییەکانەوە پلانێکی هاوشێوەیان بۆ پەرەپێدانی هۆشیاریی زمانی لای بینەر Ùˆ گوێگرانی خۆیان هەبێت. هەروەها بە یاریدەی زمانناسەکان، کار بۆ چەسپاندنی پلانی زاراوەسازی بۆ زاراوە نوێیەکان، کەلەپوور Ùˆ فەرهەنگی زارەکی Ù„Û• شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بکەن. Ù„Û•Ù… بوارەدا پێویستە Ù„Û• Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌ÛŒ زانکۆکانەوە کار بۆ کۆکردنەوە Ùˆ گفتوگۆی زانستی Ù„Û• بواری زارناسی (دیالێکتۆلۆژی)ØŒ ڕێزمان، فۆلکلۆر، ڕێزمان، فەرهەنگنووسی Ùˆ زاراوەسازی  Ùˆ Ú¯Û•Ø´Û• Ùˆ گۆڕانی زمان بکرێت.

 
 
« پلان Ùˆ سیاسەتی زمان Ùˆ گرفتی دەوڵەت - نەتەوەسازی Ù„Û• ئێران
« زمان، کەلتوور Ùˆ پێوەندییە مرۆیییەکان
« بەکارهێنانی ڕێزدارانەی زمان Ù„Û• تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان Ùˆ پێوەندییە نێوانکەسییەکاندا
« گوتاری میدیای کوردی Ù„Û• بەستێنی مەترسیی ململانێ ناوخۆیییەکان Ùˆ Ù‡Û•Ú•Û•Ø´Û•ÛŒ دەرەکیدا
« Ú•Û†ÚµÛŒ زمان Ù„Û• نەتەوەسازیدا: تێڕوانینێک بۆ پرسی زمانی کوردی
« گوتاری پەروەردەیی؛ زمان Ùˆ نەتەوەسازی Ù„Û• هەرێمی کوردستان
« Ù¾ÛŽÚ¯Û•ÛŒ زمانی کوردی Ù„Û• گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی- سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون