PÊNÛS
 
مافی مرۆڤ Ùˆ مافی هاووڵاتی 
     2016-12-10
قەرەنی قادری

مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی

قەرەنی قادری

ناسینی ماف، سەرەتای هەوڵدانە بۆ ژیان و ئازاد بیرکردنەوە، هەروەها دەستپێکیشە بۆ کۆمەڵگەیەکی گەشەسەندوو. دەستەبەرکردنی مافەکان، گەشەی تاک و هەڵدانی کۆمەڵگەیە. کۆمەڵگەیەکی بەهێز، لە گرەوی تاکە بەهێز و وشیارەکانیدایە. ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانیان، هەروەها پاراستن و بەرگریکردنیان لە لایەن حکوومەتەوە، پلەی ئاسایشی نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و تاک لە وڵاتدا بەرز و بەرزتر دەکاتەوە. هەردوو چەمکی مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی، ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە مافی ژیان و ئازادییەکانەوە هەیە.

مافی مرۆڤ، کۆمەڵە مافێکن کە ژیانی مرۆڤایەتی دەگرنەوە، ئەمەیش ڕەنگ، چین، نەتەوە، ئایین و، تەنانەت بیر و هزریش ناناسێت و پانتاییی جیهانیشی داگیر کردووە. لە هزرە بنەڕەتییەکانی لیبراڵیزمدا، مافی ژیان و ئازادبوون، بە مافی سروشتی ئەژمار دەکرێن. حکوومەتەکان بەرپرسن لە دابینکردن و پاراستنی ئەو مافانە، هەروەها ئەرکی هاووڵاتیانیشە کە بەرگری لەو مافانە بکەن و پەرەیان پێ بدەن.

مافی دەربڕین Ùˆ نووسین، خۆپیشاندان، خوێندن، مافی ژیان، مافی پۆشینی ئازادانەی جلوبەرگ Ùˆ گەڵاڵەکردنی شێوازی ژیان، هەندێک Ù„Û• مافە بنەڕەتی Ùˆ سەرەتایییەکانی مافی مرۆڤن. بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤیش لەسەر ئه‌Ù… چوار کۆڵەکەیه‌ بنیات نراوه‌: 1- "سەروەریی یاسا" (بەرامبەریی مرۆڤەکان Ù„Û• بەردەم یاسا)دا، 2- سەروەریی ئەقڵ Ùˆ ئاوەز (Ù†Û•Ú© ئایدیۆلۆژییەکان)ØŒ 3- مرۆڤتەوەری (مرۆڤ سەرچاوەی دەسەڵاتە) Ùˆ 4- گرینگی Ùˆ دەوری تاک، Ú©Û• Ù„Û• دەنگی زۆرینەدا خۆی دەدۆزێتەوە، بەڵام مافی کەمینەیش پارێزراو دەبێت.

لەبەر ئەوە، مافی مرۆڤ ناوچەیی نییە Ùˆ سنووربەزێنە، چونکە شتێک نییە بە ناوی مافی مرۆڤی ڕۆژاوایی، مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی، مافی مرۆڤی ئیسلامی، یان مافی مرۆڤی مەسیحی. Ù„Û• جیهانی ئەمڕۆدا، ژیان Ùˆ ئازادیی مرۆڤەکان، تەنانەت دیموکراسییش، بەپێی پێوەری مافی مرۆڤ هەڵدەسەنگێندرێن. هەندێک Ù„Û• توێژەرانی مافی مرۆڤ دەڵێن: "بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ باس Ù„Û• مافی مرۆڤ دەکات، Ù†Û•Ú© Ù„Û• به‌هاکان."

مافی هاووڵاتێتی، کۆمەڵە مافێکن کە لە چوارچێوەی جوگرافیایەکی سیاسیدا لێک دەدرێنەوە و، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتەیش بەگوێرەی یاسا دەبنە خاوەنی. کۆمەڵناسان لەو بوارەدا، بەردەوام باس لە دەستووری گشتیی وڵاتان دەکەن. لە جیهانی سەردەمدا، ناکرێ باس لە دەستوورێکی گشتیی ئەقڵانی و دیموکراتیک بکرێت، بەڵام باسی بنەماکانی مافی مرۆڤی تێدا نەکرێت. گەرچی وێکچوون لەو دوو چەمکەدا (مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی) گەلێک زۆرە، بەڵام بواری کاری مافی هاووڵاتی، دەوڵەتێکی دیاریکراو دەگرێتەوە.

دەستووری گشتیی وڵاتێک، گرێبەستێکە لە نێوان دەوڵەت و هاووڵاتیی وڵاتێکی دیاریکراودا، کە بەپێی یاساکانی وڵات ڕێک دەخرێت. مافی هاووڵاتی، پەیوەندیی بە هاووڵاتیان و دەستووری گشتییەوە هەیە، بەڵام مافی مرۆڤ، ڕەهەندی جیهانیی هەیە و دەوری سەیوانەی یاساکان دەگێڕێت. کۆچبەران لە وڵاتانی پەنابەروەرگر، هەر لە سەرەتادا لە هەندێک مافی هاووڵاتێتی بێبەشن (ناتوانن لە دەنگدانەکاندا بەشداری بکەن)، بەڵام لە چوارچێوەی مافی مرۆڤدا ژیان بەسەر دەبەن.

شارەزابوونی هاووڵاتیان (تاک) بە ماف و ئەرکەکانیان، کە دەبێ ئەوانیش بەیاسایی بکرێن و یاسا پارێزگارییان لێ بکات، هەم کەسایەتیی تاک دەستەبەر دەکات، هەمیش بنەمای کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ڕۆ دەنێت. ئەمە یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی سەروەریی یاسا. بۆ گەیشتن بەمەیش، دەبێ حکوومەت و دامەزراوەکانی، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی، ڕۆڵی سەرەکی ببینن.

هاووڵاتیانی خاوەن مافی یاسایی، کە پەیڕەوی لە یاسایش دەکەن، بناغەی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئەقڵانین کە لەودا کێشە و گرفتەکان بە ڕێگەیەکی هێمنانە چارەسەر دەکرێن، هەروەها مەوادی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتیش کەمتر و کەمتر دەبێتەوە و، ئاسایشی نەتەوەییی وڵاتیش بەهێزتر و بەرزتر دەبێتەوە.

ئازادی و یاسا، لە بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتین، کە بۆ هەر دوو واتای مافی مرۆڤ و مافی هاووڵاتی دەگەڕێتەوە. هاوسەنگی لە نێوان ئازادی و یاسادا، لە کارە هەرە گرینگەکانە و، ئەوەیش ئەرکی حکوومەتەکانە کە هاوسەنگییەکی ئەقڵانی لە نێوان ئەو دوو چەمکەدا چێ بکەن.

بۆ ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت بە پلانەوە Ù„Û•Ùˆ بوارەدا هەنگاو هەڵێنێت، پێویستە هەر Ù„Û• سەرەتادا زانیاری سەبارەت بە مافی مرۆڤ Ùˆ بەیاننامەی جیهانیی مافی مرۆڤ بە شێوەیەکی سیسته‌ماتیک Ùˆ بەرفراوان بڵاو بکاتەوە Ùˆ کاری بۆ بکات، هەروەها کارمەندانی دامودەزگە حکوومییەکانیشی ڕا بهێنێت Ú©Û• بەرگری Ù„Û• مافی هاووڵاتیان (مافی مرۆڤ) بکەن.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی بە گشت لقەکانییەوە، کۆڕ و کۆمەڵی ڕۆشنبیری و ئەکادێمی، هەروەها دامودەزگە هزرییەکان، دەتوانن ڕۆڵی گەلێک جددی لە ناسینی ماف لە هەرێمی کوردستاندا بگێڕن.

هاوسەنگی لە نێوان "یاسا" و "ئازادی"دا لە ئەرکە هەرە قورسەکانی حکوومەتە، چونکە "یاسا" بەبێ "ئازادی"، کۆمەڵگە دەخنکێنێت و، "ئازادی"یش بەبێ "یاسا"، کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات.

 
 
« زێڕی Ú•Û•Ø´ Ùˆ سەربەخۆیی
« حکوومەتی شارەزا Ùˆ لێهاتووان
« ماف، دەوری تاک Ùˆ پرسی ڕیفراندۆم
« چه‌‌ندده‌‌نگیی سیاسی Ùˆ پێكه‌‌وه‌‌هه‌ڵكردن
« متمانه‌‌، به‌‌رپرسیاریه‌‌تی Ùˆ ئه‌‌خلاق له‌ كاری ڕۆژنامه‌‌وانیدا
« تیرۆریزم، Ø´Û•Ú•ÛŒ دەروونی Ùˆ ڕاگەیاندن
« بنەماکانی وتارنووسین

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون