PÊNÛS
ئایا ڕیفراندۆمی کوردەکان یاسایییە؟  

2017-09-19

ئایا ڕیفراندۆمی کوردەکان یاسایییە؟

 

د. پاوڵ ولیامز و مارگاوکس جەی دەی

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: دامگا هەورامی

کوردستان Ù„Û• ٢٥-٠٩-٢٠١٧دا ڕیفراندۆم ده‌كات، بۆ ئەوەی بزانێت ئاخۆ کوردەکان دەیانەوێت کوردستان ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ. عێراقیش ڕەخنەی لەسەر ئەم ڕیفراندۆمه‌ هەیە.  Ú˜Ù…ارەیەك Ù„Û• ڕەخنەگران پرسیار دەکەن Ùˆ دەڵێن داخۆ کوردستان مافی ئەوەی هەیە ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و، ئایا Ù„Û• ڕووی سیاسییەوە ئەوەی بەرانبەر عێراق دەیڵێت، یاسایییە؟ ئەم بابەتە Ù‡Û•ÙˆÚµ دەدات پەنجە بخاتە سەر ئەوەی، Ú©Û• داخۆ کوردستان بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگەپێدراوە ڕیفراندۆم ئەنجام بدات Ùˆ سەربەخۆ بێت و، ئایا تا چەند ڕەخنەی عێراق لەسەر ڕیفراندۆمه‌Ú©Û• قورساییی هەیە Ùˆ گرنگە؟

ئایا ڕیفراندۆمی کوردەکان لە لایەن یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە ڕێگەپێنەدراوە؟

پرسیاری ئەوەی، Ú©Û• داخۆ نیمچەدەوڵەتەکان دەتوانن سەربەخۆییی خۆیان ڕابگەیەنن، Ù„Û• لایەن دادگه‌ÛŒ نێودەوڵەتییەوە Ù„Û• بەشی ڕاوێژکاری لەسەر بابەتی جیابوونەوەی کۆسۆڤۆ ڕاستەوخۆ وڵام دراوەتەوە. Ù„Û• ساڵی ٢٠٠٨دا، کۆسۆڤۆ تاکلایەنانە جیابوونەوە Ùˆ سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند. سربیا لەمبارەیەوە ڕەخنەی Ù„ÛŽ گرت Ùˆ گوتی ئەمە شکاندنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. لەسەر داواکاریی سربیا، ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داواکەی گەیاندە دادگه‌ÛŒ نێودەوڵەتی. Ù„Û• دوای دوو ساڵ Ùˆ Ù„Û• ساڵی ٢٠١٠دا، دادگه‌ÛŒ نێودەوڵەتی ڕای خۆی لەسەر بابەتەکە دەربڕی. وه‌ڵامی دادگه‌ بریتی بوو Ù„Û• "یاسا نێودەوڵەتییەکان هیچ قەدەغەکردنێک لەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی نییە." بەتایبەتتر، دادگه‌ ڕای گەیاند Ú©Û• ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کۆسۆڤۆ Ùˆ جیابوونەوەی Ù„Û• سربیا، یاسا نێودەوڵەتییەکانی نەشکاندووە.

ئەم بڕیارەی دادگه‌ Ù„Û• سێ شتەوە سەرچاوەی دەگرت: یەکەم، لەسەر شێوازی کارکردنی دەوڵەت بوو Ù„Û• نێوان سەدەی نۆزدەیەم Ùˆ بیستەمدا، Ú©Û• هیچ بەربەستێکی لەسەر ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی تاکلایەنەی لەخۆ نەگرتبوو. دووەم، دادگه‌ هیچ یاسایەکی تایبەتی سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی دەوڵەتێك نەبینییەوە، Ú©Û• دەوڵەتێك بیەوێت سەربەخۆییی خۆی ڕابگەیەنێت Ùˆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی Ù¾ÛŽÛŒ ڕازی نەبن، ئیتر ڕەت بکرێتەوە. بۆ نموونە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ÙˆÛ•Ùƒ چارەسەرێك، ناڕەزاییی خۆی بەرانبەر بە سەربەخۆبوونی باشووری ڕودیزیا Ùˆ قوبرس Ùˆ کۆماری سرپسکا دەربڕی. Ù„Û• بابەتی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستاندا، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تەنانەت Ù†Û• یاسایەکی تایبەتی لەسەر بابەتی سەربەخۆیییەکە هەیە و، Ù†Û• هیچ شتێکیش هەیە ÙˆÛ•Ùƒ ڕێگەچارە دەری ببڕن.

سێیەم Ùˆ Ù„Û• هەمووی گرنگتر، پره‌نسیپ Ùˆ یاسای یەکگرتووییی ناوچەیی "لەسەر پەیوەندیی نێوان دەوڵەتەکان دانراوە" Ùˆ هیچ ڕێگرییەکی سەبارەت بە جیابوونەوە Ùˆ توانای سەربەخۆبوونی نیمچەدەوڵەتەکان لەخۆ ناگرێت.

Ù„Û• کاتێکدا بڕیاری دادگه‌ لەبارەی سەربەخۆیییەوەیە، بۆ بابەتی سەربەخۆییی کوردستانیش بە هەمان Ø´ÛŽÙˆÛ• دەبێت. Ù„Û• ڕاستیدا بۆچوونی ئەوانەی دژایەتیی سەربەخۆییی کۆسۆڤۆیان دەکرد ئەوە بوو، دەیانگوت لانی Ú©Û•Ù… با کۆسۆڤۆ پێشتر ڕیفراندۆمی كردبایە.

گرنگیی ڕەخنەی عێراق لەسەر ئەم پرسە چییە؟

Ù„Û• ماوەی سەدەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی بەرچاو Ù„Û•Ùˆ نیمچەدەوڵەتانە ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆبوون كردووە. Ù„Û• نێوان ساڵانی ١٩٠٥ بۆ ١٩٩١، ٥٢ قەوارە ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی كردووە. Ù„Û• Ú©Û†ÛŒ ١٠٥ قەوارە، Ù„Û• ساڵی ١٩٩١وە، ٥٣ قەوارە ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆبوون كردووە. جگە Ù„Û•Ù… ڕیفراندۆمەی کوردستان، سێ ڕیفراندۆمی تر (کەتەلۆنیا، نیوکاڵدۆنیا، بوگەینڤیل) بڕیارە تا کۆتاییی ساڵی ٢٠١٩ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی بكه‌Ù†.

Ù„Û•Ùˆ ٥٣ قەوارەیەی ڕیفراندۆمیان بۆ سەربەخۆیی كردووە، ٢٣ قەوارەیان بەبێ ڕەزامەندیی ئەو دەوڵەتەی Ù„ÛŽÛŒ جیا بوونەتەوە ڕیفراندۆمەکەیان كردووه‌. جێگەی تێڕامانە، Ú©Û• ئەو قەوارانەی بەبێ ڕەزامەندیی ئەو دەوڵەتەی Ù„ÛŽÛŒ جیا بوونەتەوە ڕیفراندۆمیان ئەنجام داوە، Ù„Û• کۆتاییدا بوون بە دەوڵەتی سەربەخۆ. بۆ نموونە، ئەو دەوڵەتانەی جاران سەر بە یەکێتیی سۆڤیه‌ت بوون و، یەکێتیی سۆڤیه‌ت ناڕازی بوو بە جیابوونەوەیان، ئێستا هەموویان دەوڵەتی سەربەخۆن.

بە هەمان Ø´ÛŽÙˆÛ• چوار دەوڵەت، Ú©Û• پێشتر ئەندامی یۆگسلاڤیا بوون، بەبێ ڕەزامەندیی یۆگسلاڤیا ڕیفراندۆمیان كرد؛ ئێستا هەموویان دەوڵەتی سەربەخۆن. سەرەڕای ئەوەی تاوەکوو ئێستایش سربیا Ù„Û• جیابوونەوەی کۆسۆڤۆ ناڕازییە، ١١١ وەڵات دانیان بە سەربەخۆییی کۆسۆڤۆدا  ناوە.

Ù„Û• دوای ئەنجامدانی ئەم ڕیفراندۆمەوە، Ú©Û• بۆ سەربەخۆیی ده‌كرێت، قۆناغی گفتوگۆ Ù„Û•Ú¯Û•Úµ بەغدا دەست Ù¾ÛŽ دەکات. ئەگەر کوردستان Ù„Û• دوای ئەو گفتوگۆیانەوە سەربەخۆییی ڕاگەیاند، ئیتر پرۆسەکەی Ùˆ جیابوونەوەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان Ù„ÛŽÚ© دەدرێتەوە و، دواتر پرۆسەی دانپێدانان Ù„Û• لایەن Ú©Û†Ù…Û•ÚµÚ¯Û•ÛŒ نێودەوڵەتییەوە دەست Ù¾ÛŽ دەکات. کاتێك کوردستان ئەم قۆناغانەی بڕی، ئەو کاتە دەردەکەوێت ئەم ڕیفراندۆمەی، Ù„Û•Ú¯Û•Úµ یاسای نێودەوڵەتیدا دێتەوە Ùˆ دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.

 

   سەرچاوە:

http://www.huffingtonpost.com

 

 

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون