PÊNÛS
دەوڵەت Ùˆ نەتەوە  

2017-03-02

دەروازەیەک بۆ "دەوڵەت و نەتەوە"

پەڕتووکی "دەوڵەت و نەتەوە"، بەشێکە لەو کارە فکرییەی "خانەی هزریی کوردستان" و ماڵپەڕی "پێنووس"، کە لە ماوەی چوار مانگدا بەرهەمیان هێناوە. سەرجەم بابەتەکانی ئەم پەڕتووکە، بەشێکن لەو وتارانەی کە لە ماڵپەڕی "پێنووس"دا بڵاو کراونەتەوە. "دەوڵەت و نەتەوە"، لە چوار بەش پێک دێت. "سەربەخۆیی؛ لە تیۆرییەوە بۆ پراکتیک"، باس لە لایەنی یاسایی و هزریی چەمکی سەربەخۆیی دەکات. ماڵپەڕی "پێنووس" لەو بوارەدا، قۆناغی یەکەمی ئەو پرسە، کە "ماف"ە، بڕیوە و وزەی خۆی بۆ باسکردن لەسەر لایەنی هزری، سیاسی، یاسایی، ئەمنی و ئابووریی سەربەخۆیی تەرخان کردووە و، لە داهاتوویشدا هەر ئەو ڕێچکەیە دەگرێتە بەر.

بەشی دووەم، بە ناونیشانی "زمان و نەتەوە"، باس لەوە دەکات کە زمان چ ڕۆڵێک لە نەتەوەسازیدا دەگێڕێت، هەروەها باس لە ئاستی بەرزی زمان لە کایە جۆراوجۆرکانی ژیاندا دەکات. بەشی سێیەم، بە ناوی "پەروەردە و مافی مرۆڤ" باس لە ڕۆڵی ئەو چەمکە دەکات کە چۆن بتوانرێت هەرێمی کوردستان بەهێز بکرێت، هەروەها کۆمەڵگە ئاڕاستەیەکی باش و ماقووڵ بە پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی بدات. بەشی کۆتاییی پەڕتووکی "دەوڵەت و نەتەوە"، لەژێر ناونیشانی "ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی"، باس لە ڕۆڵی ئەرێنیی ئەو لە کۆمەڵگەدا دەکات. بەپێی ئەوەی کە ئامرازی ڕاگەیاندنی گشتی، ئاڵقەی نێوان هاووڵاتیان و دەسەڵاتە، ماڵپەڕی "پێنووس" گرینگی بەو بابەتەیش دەدات.

Ù‡Û•ÙˆÚµ Ùˆ چالاکیی ماڵپەڕی "پێنووس"یش هەر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە و، هەوڵیش دەدات Ù„Û• مەیدانی هزریدا بێلایەنانە باس Ù„Û•Ùˆ چەمکانە بکات Ú©Û• پەیوەندییان بە ئێستا Ùˆ داهاتووی کوردستانەوە هەیە. هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی ڕەنگاوڕەنگ Ùˆ فرەچەشنە و، ئەرکی ماڵپەڕی "پێنووس"یش ئەوەیە یارمەتیی فرەییی سیاسی (پلۆرالیزمی سیاسی) Ùˆ پێکەوەهەڵکردن (تۆلێرانس) بدات Ùˆ بەهێزیان بکات. بۆ ئەوەی بەم ئامانجە بگەین، هه‌ÙˆÚµ ده‌ده‌ين له‌ Ú•ÛŽÚ¯Ù‡‌Ù‰ نووسینی هێمنانە، جددی Ùˆ ئەقڵانییەوە Ú©Ù‡‌لتوورێکی دیموکراتی Ù„Û• وڵاتدا بڵاو بکەینەوە تا کۆمەڵگەکەمان بتوانێت به‌هێمنى Ùˆ Ù„Û• گشت بواراندا Ù„Û•Ú¯Û•Úµ خۆی بپەیڤێت. کۆمەڵگەیەکی بەهێز، Ù„Û• گرەوی تاکێکی بەهێز، ‌دیالۆگێکی ژیرانە Ùˆ فرەڕەهەنددایە.

 

پێناسە | پەیوەندی | ئەرشیف

هەموو مافەکان بۆ penus.krd پارێزراون