چاپکردن

3 ژن لە سلێمانی بەهۆی مادەی بێهۆشكەرەوە دەستگیر دەكرێن

بەو ژنەی كە سەرەتای ئەو مانگە لە قەڵادزێ بە بڕێك مادەی بێهۆشكەرەوە دەستگیر كرا، ژمارەی ژنە دەستگیركراوەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی لەسەر مادەی بێهۆشكەر گەیشتە سێ ژن  و بەپێی قسەی سەرچاوەیەكی ئاسایش یەكێك لەو ژنە دەستگیر كراوان خەڵكی پارێزگەی سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانه‌
تائێستا دوو ژن لەسلێمانی بەماددەی بێهۆشكەرەوە دەستگیركراون و بەرپرسی هۆبەی ماددە بێهۆشكەرەكانیش لەئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "یەكێك لەوانە خەڵكی سنەیە". بەڕێوەبەری چاكسازی كۆمەڵایەتی بەشی ژنانیش دەڵێ، 27ژن بەهۆی ئەنجامدانی تاوانەوە دەستگیركراون، كە زۆربەیان لەسەر تاوانی (كوشتن)ە.
لە زیندانی چاكسازی ژنان و نەوجەوانانی سلێمانی، 27 ژن لەودیو شیشەكانی زیندانەوە چاوەڕوانی تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەیان دەكەن و، چوار ژنیش بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە. ئومێدە محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری چاكسازی ژنان و نەوجەوانان لەسلێمانی بە(رووداو)ی راگەیاند، كە بڕیاری لەسێدارەدانی ژنان تەنها بڕیارەو لەسێدارە نادرێن "چونكە لە كوردستان لەسێدارەدان نەماوە بەهۆی رەچاوكردنی بنەماكانی مافی مرۆڤەوە".
هەروەك بەڕێوەبەری چاكسازی ژنان ئاشكرای كرد، دوو ژن لەوانە بەهۆی ماددەی بێهۆشكەرەوە دەستگیركراون، كە یەكێكیان خەڵكی سنەیەو ئەویدیكەش خەڵكی سلێمانییە.
هەروەها بەپێی راگەیێنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین كە وێنەیەكی دراوەتە (رووداو) رۆژی 5/10/2009 هێزەكانی ئاسایشی قەڵادزێ ژنێكیان بە بڕێك مادەی بێهۆشكەرەوە لەنێو قەڵادزێ دەستگیر كرد، لە راگەیێنراوەكەی ئاسایشدا هاتووە كە ژنەكە بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادە 14 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە بێهۆشكەرەكان دەستگیر كراوەو ئێستا لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت.
هەروەها مامۆستا جەلال، بەڕێوەبەری هۆبەی ماددە بێهۆشكەرەكان لەئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی ژنێكی بەماددەی بێهۆشكەرەوە پشتڕاست كردەوەو گوتی "ئەو ژنە خەڵكی سنەیەو ماددەی بێهۆشكەری بۆ كوردستان هێناوە ". ژنەكەی دیكەشیان لەساڵی رابردوودا دەستگیركراوەو خەڵكی سلێمانییەو ئێستا لەبەشی چاكسازی ژنانە.

 

   سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ روداو نێت

چاپکردن

گه‌نجێک گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

بنکه‌ی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر له‌ رێکه‌وتی (10/10/2009) ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌ بوونی ته‌رمی گه‌نجێکی مردوو  له‌دایکبووی (1973)، دانیشتووی بنه‌سڵاوه‌، که‌ له‌ ماڵی خۆیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.
پۆلیس ده‌ست به‌جێ گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌که‌ و دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ کرایه‌وه‌ و وته‌ی داواکارانی مافی که‌سی مردووه‌که‌ وه‌رگیرا.
به‌ وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مردوو، ناوبراو به‌رده‌وام ده‌رمانی هۆشبه‌ری خواردووه‌ و هۆکاری مردنه‌که‌شیان به‌ قه‌زاوقه‌ده‌ر دانا، بۆیه‌ سکاڵایان نه‌بوو له‌ دژی که‌س.هه‌روه‌ها له‌کاتی پشکنینی لاشه‌ی مردووه‌که‌ ده‌رکه‌وت که‌وا ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ حه‌بێکی هۆشبه‌ری له‌ناو جله‌کانیدا هه‌بوو‌.

 سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ماڵپه‌ری hawlerpolice

 

چاپکردن

ڕاپۆرتی 2009 ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان (UN) ده‌رباره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان

له‌ ڕاپۆرتێکی‌ تازه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌ بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ست دانی ‌هه‌زاران که‌س، هه‌روه‌ها باس له‌ گرفتی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌فیون و هیرۆین ده‌کات که‌ له‌‌ زیادبوون ‌دایه‌ له‌ جیهان، به‌پێی‌ ئه‌م ڕاپۆرته‌‌ وڵاتی ئه‌ڤگانستان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌یه له‌به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م مادده‌ هۆشبه‌رانه،‌ ‌
 15 میلیون که‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاڵووده‌ی ئه‌فیون و هیرۆینن‌، ده‌بێته‌ هۆی مردنی 100000 که‌س ساڵانه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌که‌ کلیک لێره‌ بکه‌

چاپکردن

كه‌ركوك: سێ‌ كه‌س به‌ تۆمه‌تی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا شه‌وی‌ رابوردو له‌ گه‌ڕه‌كی حه‌دیدیه‌كانی‌ شاری‌ كه‌ركوك باندێكی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیان ده‌ستگیركرد.
مولازم فه‌رهاد محه‌مه‌د به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ ئاسایشی‌ كه‌ركوك به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: "شه‌وی‌ رابوردو به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ گه‌ڕه‌كی‌ حه‌دیدیه‌كان له‌نزیك بینای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك باندێكیان ده‌ستگیر كردوه‌ كه‌ سه‌رقاڵی‌ كڕین و فرۆشتنی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ربون".

چاپکردن

کوڕێک براکه‌ی خۆی ده‌کوژێت

له‌ ڕۆژی October 26 نوسینگه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوانی کوشتن ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌ رووداوێکی کوشتن. ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست. ده‌رکه‌وت که‌وا که‌سێک له‌دایکبووی (1978)، دانیشتووی گه‌ڕه‌کی نه‌ورۆز، به‌ ده‌ستی برایه‌کی خۆی و به‌ چه‌قۆ کوژراوه‌. دۆسیه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ کرایه‌وه‌ و وته‌ی هه‌ریه‌که‌ له‌ تاوانبار و دایکی کوژراوه‌که‌ وه‌رگیرا. به‌گوێره‌ی وته‌ی تاوانبار، کوژراو به‌ به‌رده‌وامی خواردنه‌وه‌ی بێهۆشکه‌ری خواردۆته‌وه‌ و کاری به‌دره‌وشتی له‌ ماڵه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی کردووه‌. هه‌روه‌ها دایکی کوژراو هیچ سکاڵای نه‌بوو له‌ دژی کوڕه‌ بکووژه‌که‌ی.
به‌ڕیز دادوه‌ر بڕیاری دا به‌ به‌ند کردنی تاوانباری بکوژ به‌ پێی مادده‌ (406) له‌ یاسای سزادان‌.
 

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ماڵپه‌ری  hawlerpolice

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا