چاپکردن

دایکێک به‌ ده‌ستی کوڕه‌که‌ی کوژرا

 له‌ مه‌ریوانه‌وه‌ شه‌وی 13ی دیسامبه‌ری 2009  له‌ ئاکامی ده‌مه‌قاڵێ و دواتر شه‌ڕی نێوان دایکێک و کوڕه‌که‌ی، به‌ چه‌ندین زه‌ربه‌ی چه‌قۆ کوڕه‌که دایکی خۆی کوشت. شه‌وی ڕابردوو له‌ ئاوایی "وله‌ژێر" (گوندێک له‌ چه‌ند کیلومتری شاری مه‌ریوان) کورێک له‌ گه‌ڵ دایکی ده‌یبێته‌ شه‌ڕ و  ده‌یداته‌ به‌ر چه‌قۆ، له‌ ئاکامدا  دایکی گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ کوره‌که‌ موعتاد بوه‌ به‌ ئه‌لکول و زۆر جار بۆ سه‌ندنی پاره‌ له‌ دایکی و برا چکۆله‌که‌ی سه‌ردانی ماڵی باوکی کردوه‌ شه‌وی ڕابردووش هه‌ر له‌ به‌ر به‌ زۆر پاره‌ سه‌ندن له‌وان بوه‌ته‌ شه‌ڕیان و له‌ ئاکامدا ئه‌و کاره‌ساته‌ قه‌وماوه‌.

 

چاپکردن

سه‌رۆکی سربیا، به‌هۆی مه‌ی خواردنه‌وه ‌له‌ناو یاریگا سزادرا

دادگای سربی بڕیاریدا، "بۆریس تادیچ" سه‌رۆکی سربیا، به‌بڕی 419 یۆرۆ سزا بدات به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و تێهه‌ڵدانی مه‌ی له‌ ناو یاریگای تۆپی پێ.
شایانی باسه‌، له‌و ئاهه‌نگه‌ی که‌ به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی تیپی تۆپی پێی ووڵاته‌که‌ی و گه‌یشتنی بۆ‌ مۆندیالی (2010)ی باشوری ئه‌فریقیا، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵه‌کان بڵاویانکرده‌وه‌: دادگا له‌ به‌لگراد، به‌بری (419) یۆرۆ سه‌رۆکی ووڵاتی سزادا و هه‌مان بریاریشی به‌سه‌ر وه‌زیری وه‌رزش و سه‌رۆکی په‌رله‌مان دا، چونکه‌ ئه‌وانیش له‌ ناو یاریگا مه‌یان خواردبووه‌وه‌.
سه‌ر‌ۆکی سربیا گوتی: نه‌مزانی مه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ناو یاریگا بگاته‌ ئه‌و راده‌ی که‌ سزای به‌دواوه‌بێت، به‌پێی یاسای ووڵاتی سربیاخوردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌ناو یاریگاکان قه‌ده‌غه‌یه‌.

 

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ Zagros TV

چاپکردن

ئاسایش چه‌ند جۆرێكى دیكه‌ى ماده‌ى هۆشبه‌رى دۆزییه‌وه‌

به‌گوێره‌ى بڵاوكراوه‌یه‌كى راگه‌یاندنى ئاسایشى سلێمانى هێزه‌كانیان له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ شارۆچكه‌ى پێنجوێنی نێزیك سنووری ئێران، ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كى هۆشبه‌ردا، كه‌ له‌لایه‌ن دوو كوردى دانیشتووى رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ به‌ره‌و شاری سلێمانی ده‌هێنران.
روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی روونی كردووه‌ته‌وه‌ ماده‌كان له ‌جۆره‌ ترسناكه‌كانى هۆشبه‌ریین، كه‌ بریتی بوون له‌ 25 شووشه‌مۆرفین وبڕێك تلیاك و هیرۆین
پێشتر لێپرسراوى هۆبه‌ى به‌رگرتن له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشى سلێمانى له‌لێدوانێكیدا به‌ رۆژنامه‌ی (رووداو)ى راگه‌یاندبوو "هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ته‌نیا 30% ى ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ بدۆزنه‌وه‌ كه‌ ده‌هێنرێنه‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ و رێژه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ده‌ستیان قوتار ده‌بێ".
به‌پێى ئامارێكى هۆبه‌ى به‌رگرتن له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشى سلێمانى، له‌ 10 مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا 45 كه‌س به‌تۆمه‌تى كێشان و بازرگانیكردن به‌جۆره‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه‌ حوكمى جۆراوجۆر دراون.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ رووداونێت

چاپکردن

رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.. رێژه‌ی ئایدز له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌

ئارێزئه‌حمه‌د. له‌ نوێترین ئاماری زانكۆی پزیشكی پارێزگای كوردستان 401 هاوڵاتی تووشی نه‌خۆشی مه‌ترسیداری ئایدز بوون و له‌ بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان له‌ژێرچاودێریدان. فه‌رزام بیدارپور جێگری ته‌ندروستی زانكۆی پزیشكی پارێزگای كوردستان ئه‌مرۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌واڵنێریدا رایگه‌یاند زۆربه‌ی تووشبوان به‌ نه‌خۆشی ئایدز له‌ شاری سنه‌ دان و ژماره‌یشیان 323 كه‌سه‌ و شاری دیوانده‌ره‌ به‌ 1 تووشبوو كه‌مترین ژماره‌ی نه‌خۆشی ئایدزی له‌ پارێزگای كوردستان هه‌یه بیدارپور له‌باره‌ی قوربانیانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌ڵێت: تاكو ئێستا 59 هاوڵاتی به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ست داوه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ كوتانی ماده‌سه‌ركه‌ران له‌ رێی ده‌رزی و په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ تووشبوو به‌ ڤایرۆسی ئایدزه‌. بریاره‌ له‌ رۆژی جیهانی ئایدز كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ته‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ له‌ پارێزگای كوردستان به‌رێوه‌بچێت.

  
'); document.write(addy34747); document.write('<\/a>'); //-->\n ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. " mce_href="mailto: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. "> ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 


 

چاپکردن

سه‌رۆک بارزانی، مادده‌‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ چه‌ک مه‌ ‌ترسیدارتره‌

به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی سۆران و ده‌وروبه‌ری فه‌رموی، مه‌سه‌له‌ی مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌ردێکی زۆر گرانه‌ و ناکرێت وا به ساده‌یی لێی بڕوانین.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی کرد مادده هۆشبه‌ره‌کان پیلانێکه بۆ تێکدانی ئه‌خلاقی گه‌لێک.
بارزانی گووتی: ئه‌وانه‌ی به ده‌ردی ماده هۆشبه‌ره‌کان گرفتار بوونه، ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێن و هه‌وڵ ده‌درێت ناوه‌ندێک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بکرێته‌وه و به پێی ستانده‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان رێگه‌چاره‌یه‌کیان بۆ رزگار بوون له‌م ده‌رده بۆ بدۆزرێته‌وه.سه‌رۆک بارزانی له درێژه‌ی قسه‌کانی‌دا روونی کرده‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ی بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌که‌ن، گه‌وره‌ترین تاوانبارن و ئه‌م کاره‌یان له‌گه‌ڵ خیانه‌ت هیچ جیاوازییه‌کی نییه.
سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌ختی کرده‌وه: داوا له په‌رله‌مان ده‌که‌ین به‌م یاسایه‌دا بچنه‌وه و توندترین سزا بۆ  بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بازرگانی به مادده هۆشبه‌ره‌کان ده‌که‌ن، ئه‌و که‌سانه‌ دیاری بکه‌ن و به هیچ شێوه‌یه چاوپۆشیان لێ نه‌کرێت.
به‌ریز مه‌سعود بارزانی هه‌روه‌ها داوای له خه‌ڵک کرد، بۆ نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له ماڵه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ حکومه‌ت یارمه‌تیده‌ر بن و گوتیشی: ماده هۆشبه‌ره‌کان له هه‌موو چه‌کێک مه‌ترسیدار تره‌.
 

چاپکردن

حاجی ئۆمه‌ران . ده‌ست به‌سه‌ر دوو كیلۆ تلیاكدا گیرا

ئه‌مرۆ له‌ بازگه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دوو كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری تلیاك (حه‌شیشه‌) دا گیر سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئاسایشی حاجی ئۆمه‌ران به‌ خه‌باتی راگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دوو قاچاخچییه‌وه‌ هه‌وڵی هێنانی بۆ كوردستان درا ، ئه‌مرۆ له‌ بازگه‌ی سنووری له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر بری دوو كیلۆ ماده‌ی تلیاكدا گیراو هه‌ر دوو قاچاخچیه‌كه‌ش ده‌سگیر كران كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ هه‌ردوو ده‌سگیر كراوه‌كه‌ خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانن

 

 2009 -12-14 سه‌ید محه‌مه‌د سه‌روچاوه‌یی - خه‌بات

چاپکردن

ساڵی‌ داهاتوو مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان مه‌ترسی ده‌بن بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان

ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند ساڵی‌ داهاتوو مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كه‌ن.
هێمن مامه‌ند، ئاوێنه‌: ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، گۆران ئازاد به‌سایتی‌ ئاوێنه‌ی‌ راگه‌یاند "ساڵی‌ داهاتوو ساڵێكی‌ مه‌ترسی‌ ده‌بێت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕووی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بۆ مه‌به‌ستی‌ رێگرتن له‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، په‌رله‌مانتارانی‌ خولی‌ دووه‌م پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان ئاماده‌كردووه‌‌و له‌م ماوه‌یه‌ی‌ رابردووشدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری‌ فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌، پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌یان ئاماده‌ كردووه‌.
جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ به‌پێی‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ساڵی‌ داهاتوو مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بنه‌ مه‌ترسییه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان،
به‌پێی‌ ئامارێكیش له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ رابردوودا 300 بازرگان‌و به‌كاربه‌ری‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر كراون.

 سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ئاوێنه‌ 

چاپکردن

به‌غدا سنوورێك بۆ كردنه‌وه‌ی یانه‌كانی شه‌وانه‌ و فرۆشگاكانی خواردنه‌وه‌ داده‌نێت

له‌ به‌غدای پایته‌خت 95 یانه‌ی رابواردن شه‌وانه‌ و 42 فرۆشگای ماده‌ بێهۆشكاره‌كان داخراو پارێزگای به‌غدای پایته‌خت سه‌لاح عه‌بدولرِه‌زاق رایگه‌یاند، به‌ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی عێراق پارێزگاری به‌غدا برِیاری داخستنی 95 "سۆزانیخانه‌" و یانه‌ی رابواردنی شه‌وانه‌ و 42 فرۆشگای تایبه‌ت به‌ مادده‌ بێهۆشكاره‌كان و مه‌ی و خواردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه‌.
له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ گوته‌بێژی ره‌سمی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ عه‌لی ده‌باغ رایگه‌یاند، برِیاری داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ برِیارێكی ئیتحادی نییه‌ و ته‌نها برِیاری پارێزگای به‌غدا خۆیه‌تی. پارێزگاری به‌غدا له‌ باره‌ی دروستی برِیاره‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه‌، ئه‌و یانه‌ و شوێنانه‌ كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر ره‌وشی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ دروستكردووه‌ و به‌ بێ بوونی هیچ مۆڵه‌تێك ده‌ستیان داوه‌ته‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ و دانیشتوانی به‌غدای پایته‌خت سكاڵایان له‌ دژی ئه‌و جۆره‌ ره‌فتاره‌ ناشیاوانه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان هه‌بووه‌ بۆیه‌ برِیاری داخستنییان ده‌رچووه‌.

  سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵPeyamner.com    

 

چاپکردن

دۆزینه‌وه‌ى زیاترله‌ 3هه‌زاركیلۆ حه‌شیش له‌ جه‌زاێر

رۆژنامه‌كانى وڵاتى ئه‌لجه‌زاێر رایانگه‌یاند:به‌رپرسانى پۆلیسى ئه‌م وڵاته‌ هه‌واڵى دۆزینه‌وه‌ى برێك ماده‌ى هۆشبه‌رى پێراگه‌یاندین
به‌ پێى هه‌واڵى "ئیسنا"و هه‌واڵنێرى"فه‌ره‌نسا"پۆلیسى ئه‌لجه‌زاێرتۆانى ده‌ست به‌ سه‌ر زیاترله‌ 3هه‌زاركیلۆ ماده‌ى هۆشبه‌ر له جۆرى حه‌شیش دا بگرێت،ناوبراو ووتى،ئه‌ندامانى پۆلیس تۆانیانه‌ ده‌ست به‌ سه‌رزیاترله‌ 3هه‌زارۆ 500كیلۆماده‌ى بێهۆشكه‌ر له‌ جۆرى حه‌شیش كه‌ به‌ شێوه‌ێكى شاره‌زایانه‌ له‌ ناو سندۆقه‌كانى چه‌ك دا جێگیریان كردبوو بگرن ناوبراو راشیگه‌یاند،ئه‌ندامانمان تۆانیان ئه‌م بڕه‌ ماده‌یه‌ له‌ ناو ئۆتۆمبێلێكى سه‌ربازى له‌ نزیكى خاڵى سنوورى به‌دوورى 1300 کیلۆمه‌ترله‌ ئه‌لجه‌زیره‌ ده‌ستگیربكه‌ن، به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌ دوو لۆرى سه‌ربازى به‌ره‌و مه‌راكش به‌رێوه‌ بوون كه‌ هه‌لگرى ئه‌م بڕه‌ ماده‌یه‌ بوون وده‌ستگیر كران،ده‌ووترێت له‌ ساڵى رابردووش پۆلیسى ئه‌م وڵاته‌ تۆانیویه‌تى 9هه‌زار ته‌ن ماده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆرى حه‌شیش ده‌ستى به‌سه‌ر دا بگرێت.

 

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ Kurdistan TV

 

چاپکردن

به‌هۆی خواردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان هه‌شت که‌سی له‌ خێزانه‌که‌ی کوشت


پۆلیسی تورکیا رایگه‌یاند: له شاری ئه‌ده‌ن که‌ ده‌که‌وێته‌‌ باشوری وڵات ته‌رمی هه‌شت که‌سی دۆزییه‌وه‌ که‌ له‌یه‌ك خێزان بوون و

له‌لایه‌ن کوڕه‌ گه‌وره‌ی خێزانه‌که به‌هۆی خواردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ‌به‌ ده‌مانچه‌ کوژراون.

ئاشکرا بوونی ئه‌م رووداوه‌ له‌ رێگه‌ی په‌رستیارێك بوو به‌ناوی (ئالان یوکسل) کاتێ ده‌چێته‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی کاری لێده‌کات

ده‌بینی هاوڕێکه‌ی که‌ ئه‌ویش له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ کار ده‌کات هێشتا نه‌هاتووه‌ و زۆر دوا ده‌که‌وێت دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار ته‌له‌فۆنی

بۆ ده‌کات به‌ڵام هیچ وه‌ڵامی نابێت بۆیه‌ ناچار ده‌بێت په‌یوه‌ندی به‌ پۆلیسه‌وه‌ بکات بۆ ئه‌وه‌ی سۆراغێکی بزانێت.

کاتێ پۆلیس ده‌چێته‌ شوقه‌که‌یان ناچار ده‌بن ده‌رگای شوقه‌که‌ بشکێنن کاتێ ده‌چنه‌ ژوره‌وه‌ هه‌شت ته‌رم ده‌بینین که‌ به‌ گولله‌ کوژراون

له‌ناو کوژراوه‌کان په‌رستیاره‌که‌شی تێدایه‌، له‌گه‌ڵ کوڕه‌کانی و باوکی و براکه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانی براکه‌ی و منداڵه‌ بچوکه‌که‌یان.

پۆلیس ده‌ست به‌جێ کوڕه‌ گه‌وره‌ی خێزانه‌که‌ی ده‌ستگیر کرد که‌ ته‌مه‌نی 38 ساڵه‌ و ده‌ستی به‌و ده‌مانچه‌یه‌ داگرت که‌ له‌ تاوانه‌که‌ی به‌کار هێناوه‌ له‌ کاتی گرتنی ده‌رکه‌وت که‌ مادده‌ی هۆشبه‌ری خواردووه ‌و دانی به‌تاوه‌نه‌که‌شی ناوه

 

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ Zagros TV

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا