چاپکردن

چاى سه‌وز كه‌سانى جگه‌ره‌كێش له‌ مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان ده‌پارێزێت

 

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى ئاشكراى كردووه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌وز یارمه‌تى جگه‌ره‌كێشان ده‌دات ، به‌ تووش نه‌بوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان .

توێژه‌ران له‌ زانكۆى شۆنگ شان له‌ تایوان هه‌ڵسان به‌ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكى جگه‌ره‌كێش ، وه‌ به‌شداربوان ڕۆژانه‌ ده‌ستیان كرد به‌ خواردنه‌وه‌ى كۆپێك له‌ چاى سه‌وزى ده‌وله‌مه‌ند به‌ ماده‌ى "بۆلیفینۆل" .

 پاشان بۆ توێژه‌ران ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌وانه‌ى چاى سه‌وزیان خواردووته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ى 13% كه‌متر تووشی شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان بوونه‌ته‌وه‌ ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى چایان نه‌خواردووته‌وه‌ .

لێكۆلینه‌وه‌كه‌ به‌راوردى له‌ نێوان 170 تووشبووى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان كردوو  و چاودرێری باری جگه‌ره‌ كێشان و خواردنه‌وه‌ى چاى سه‌وزیان كردبوو .

دواتر ئه‌وه‌ى ئاشكراكرد كه‌ 66% ئه‌وانه‌ى چاى سه‌وز دوخۆنه‌وه‌ له‌ مه‌ترسی تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان به‌ دوورده‌بن .

KTV

چاپکردن

شه‌ست هه‌زار منداڵی ئه‌فغانی گیرۆده‌ی ماده‌ی بێهۆشکه‌رن

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، زیاتر له یه‌ک میلیۆن به‌کارهێنه‌ری ماده‌ی بێهۆشکه‌ر له‌م وڵاته هه‌یه که 60هه‌زاریان منداڵن.
به پێی هه‌واڵێکی "فارس نیوز"ی ئێرانی، "فه‌رید رائید" گوتی: به پێی توێژینه‌وه‌یه‌ک که له ساڵی2005 به هاوکاریی رێکخراوی UNBOC سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام درا، یه‌ک میلیۆن ئه‌فغانی گیرۆده‌ی ماده‌ی بێهۆشکه‌رن که 13 له‌سه‌دی ئافره‌ت و60  له‌سه‌دی منداڵن. هه‌روه‌ها به پێی ئامارێکی نوێ که له لایه‌ن گروپی ته‌ندروستیی "نه‌جات" بڵاو کراوه‌ته‌وه، 60هه‌زار منداڵ له ئه‌فغانستان ماده‌ی بێهۆشکه‌ر به‌کار دێنن و ئه‌م رێژه‌یه رۆژ به رۆژ روو له زیادبوونه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان گوتی: ئه‌م وه‌زاره‌ته له به‌رنامه‌ی‌دایه به پێی ویلایه‌ته‌کان، ره‌گه‌ز و ته‌مه توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ نه‌نجام بدات که له مانگی ئادار ئه‌نجامه‌که‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه. فه‌رید رائید گوتی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان، 50بنکه‌ی وازهێنانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ری دامه‌زراندووه که 17بنکه له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و ئه‌وه‌ی دیکه‌شیان له لایه‌ن هه‌ندێک رێکخراو که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاوکارییان هه‌یه، دامزراوه.
رائید گوتی: به‌رنامه‌ی پێنج ساڵی داهاتووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان بۆ بن‌بڕ کردنی به‌کارهێنانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ زۆر به‌ربڵاوه و ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌یه‌وێت به یارمه‌تیی کۆمه‌ڵگای جیهانی، بنکه‌ی زۆرتر له سه‌رانسه‌ری وڵات دامه‌زرێنێت.
گوتبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان، هۆکاره‌کانی تووشبوون به ماده‌ی بێهۆشکه‌ری گه‌ڕانده‌وه بۆ نزم بوونی ئاستی هۆشیاری، هه‌ژاری، بێکاری و کۆچبه‌ری و رایگه‌یاند: له‌ناو بردنی ئه‌م دیارده ناشیرینه، پێویستیی به هاوکاریی کۆمه‌ڵگای جیهانی و حکومه‌تی ئه‌فغانستان هه‌یه.

 

peyamner.com

 

چاپکردن

به‌سڕه‌‌ هه‌ڵمه‌تێك له‌دژی ئالوده‌بوونی ما‌دده‌ سڕکه‌ره‌کان ده‌ستپێده‌کات

به‌مدواییانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی به‌سڕه‌، هه‌ڵمه‌تێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ی له‌دژی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ڕاگه‌یاند وه‌ك به‌شێك له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی له‌مه‌ڕ نه‌هێشتنی به‌کارهێنانی نادروستی حه‌به‌ سڕکه‌ره‌کان و مادده‌ نایاساییه‌کان له‌ پارێزگاکه‌دا. له‌هه‌مانکاتدا، به‌رپرسان داوای یارمه‌تی و پاڵپشتی هاوڵاتیانیان کرد له‌پێناو سه‌رخستنی ئه‌و هه‌وڵانه‌دا‌. 
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سره‌، گوتی که‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌تێکی هۆشیارکردنه‌وه‌ و رۆشنبیرکردنی ده‌ستپێکردووه‌ له‌ زانکۆ و ڕێکخراو و گردبوونه‌وه‌کانی لاواندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن وتی "وه‌زاره‌ت هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیدا ده‌کات بۆ ئاماده‌کردنی پۆسته‌ری هۆشیارکردنه‌وه‌ و ریکلامکردن بۆ خستنه‌ڕووی ئه‌و زیانانه‌ی که‌ له‌ئاکامی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان و به‌کارهێنانی حه‌به‌ سڕکه‌ره‌کانه‌وه‌‌ ده‌که‌ونه‌وه. له‌ئێستادا ئه‌و پۆسته‌رانه‌ به‌سه‌ر شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌کان و نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کاندا دابه‌شکراون". به‌رده‌وام بوو "ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دابه‌شکردنی گۆڤار و بڵاوکراوه‌ی فێرکاری بۆ فراوانکردنی مه‌وداکانی هۆشداری ده‌رباره‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان".
به‌رپرسانی پارێزگاکه‌ وتیان که‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌کارهینانی نادروستی ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ بۆ کێشه‌ په‌یوه‌ستداره‌کان به‌ لاوانی بێکاره‌وه‌ که‌ به‌بێ کار به‌نێو شه‌قام و قاوه‌خانه‌کاندا ده‌خولێنه‌وه‌.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نیشتمانی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، زیاتر له‌ 7,000 حاڵه‌تی ئاڵوده‌بوونی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ عێراقدا هه‌یه‌، له‌وانه‌ ئاڵوده‌بوونی حه‌بی بێهۆشکه‌ر). 
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی جه‌سته‌یی له‌ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سڕه‌، وتی "حه‌به‌ سڕکه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نادروست له‌لایه‌ن هه‌ندێك که‌سی لاوه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێن وه‌ك ئه‌لته‌رناتڤێکی هه‌رزانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر". هاوڵاتیان ده‌توانن به‌ئاسانی حه‌بی بێهۆشکه‌ر و سڕکه‌ریان له‌ ده‌رمانخانه‌ ئه‌هلی و حکومیه‌کاندا ‌ده‌ست بکه‌وێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره‌ حه‌بانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی به‌بێ مۆڵه‌ت و راچێتی پزیشك ده‌فرۆشرێن. 
هه‌روه‌ها وتی ئالوده‌بووان حه‌بی سڕکه‌ر له‌بڕی مه‌ی و خواردنه‌وه‌ کحولیه‌کان به‌کارده‌هێنن، که‌‌ بۆ چه‌ند ساڵێک‌ له‌عێراقدا قه‌ده‌غه‌کرا‌‌. هه‌روه‌ها وتی "ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌رمان و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان کارێکی سانا و ئاسانه‌، به‌تایبه‌تی بازرگانیپێکه‌ر و قاچاغچیه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانه‌وه‌ به‌ده‌ستیان ده‌که‌وێت و دواتر له‌سه‌ر شۆسته‌ و ناوچه‌ قه‌ره‌باڵغه‌کانی پڕ له‌ دانیشتوان ده‌یفرۆشنه‌وه‌".
وتیشی ئێستا که‌ ناوی دیار و ناسراو هه‌ن بۆ جیاکردنه‌وه‌ و ناسینه‌وه‌ی جۆره‌کانی حه‌به‌ سڕکه‌ره‌کان، له‌وانه‌ "ئه‌بو ئه‌لته‌بره‌"، " ئه‌بو حه‌جیب"، ئه‌لده‌ماوی" و "ئه‌بو جومجومه". به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وتی زیانه‌کانی وه‌رگرتنی حه‌به‌ سڕکه‌ره‌کان ته‌نها خۆی له‌ ئالوده‌بووندا نابینێته‌وه‌، "به‌ڵکو، بۆی هه‌یه‌ ته‌شه‌نه‌ و کاریگه‌ریی ده‌رونی و  جه‌سته‌یی ترسناکیان هه‌بێت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا‌، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و به‌کارهێنه‌رانه‌ی مه‌یلیان بۆ توندوتیژی و خۆکوژی هه‌یه‌".
یه‌کێك له‌ ئالووده‌بووه‌کان له ‌به‌سڕه‌ وتی هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی کۆمه‌ڵگا ده‌کرێت ببنه‌ هۆکاری په‌نابرنی هه‌ندێك که‌س بۆ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، و وتی "بارودۆخی سه‌ختی ژیانم پاڵی پێوه‌نام بکه‌ومه‌ ته‌ڵه‌ی ئالوده‌بوونی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان".
ئالووده‌بوه‌که‌ کرێکارێکی بواری بیناسازییه‌ که‌ به‌ ڕۆژانه‌ کارده‌کات، خێزانداره‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك منداڵه‌، و ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستاهاوسه‌ره‌که‌ی توشی شیرپه‌نجه‌ بووه‌.
ئه‌و گوتی "نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو بارودۆخه‌ سه‌خت و ناهه‌مواره‌ بگرم، هه‌ربۆیه‌، ئالوده‌ی حه‌به‌ هۆشبه‌ره‌کان بووم". 
ئهم ئالووده‌بهوه‌ به‌یارمه‌تی شاره‌زایه‌کی ده‌روونی، هه‌وڵده‌دات له‌ ئالوده‌بوون رزگاری بێت. له ‌لێدوانێکدا بۆ مه‌وتنی وتی "هه‌رگیز جارێکی تر بۆ ئه‌و جۆره‌ حه‌بانه‌ ناگه‌ڕێمه‌وه،‌‌ له‌به‌ر ئه‌و زیان و کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی به‌هۆیانه‌وه‌ دوچاری بوومه‌وه‌".
فه‌رمانده‌ی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سڕه‌ وتی ئاسایشی عێراق و هێزه‌کانی هه‌واڵگری له‌نزیکه‌وه‌ چاودێری دیارده‌ی ئالوده‌بوون ده‌که‌ن، و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پاسه‌وانی سنور ده‌که‌ن بۆ رێگرتن له‌ دزه‌کردنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان بۆ ناو عێراقه‌وه‌.
هه‌روه‌ها  وتی "به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، هه‌وڵی هه‌واڵگری پێویستی به‌ هه‌ماهه‌نگی و یارمه‌تی هاوڵاتیان هه‌یه‌ بۆ‌ هه‌واڵدان له بڵاوکه‌ره‌وه‌ و بازرگانیپێکه‌رانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، و ئه‌و شوێنانه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ‌تیادا بڵاوبۆته‌وه‌". 
وتیشی ئه‌و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی له‌ هاوڵاتیانه‌وه‌ پێمان ده‌گه‌ن، زۆر یارمه‌تیده‌رن. له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی "سه‌رجه‌م ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر نهێنیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئێمه‌ بڕی پێویستی زانیاریمان ده‌ستناکه‌وێت‌ ئه‌گه‌ر یارمه‌تی و هه‌ماهه‌نگی هاوڵاتیان نه‌بێت".

 

سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت  Mawtani.com


 

چاپکردن

ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 42 قاپی دروست کراو له‌ کۆکایین

پۆلیسی ئیسپانی ده‌ستی به‌سه‌ر 42 پارچه‌ی قاپ و گۆزه‌دا گرت که‌ هه‌رهه‌مووی له‌ کۆکایین دورست کرابوو به‌ بۆیه‌ داپۆشرابوو، پارچه‌کان له‌ کۆمه‌ڵێك له‌په‌رداخ، کوپه ‌و گۆزه‌ پێك هاتبوو هه‌موویان به‌ره‌نگی شین بۆیه‌کرابوون و چه‌ندین جوانکاری له‌سه‌ر نه‌خشێندرابوون و له‌رێگای پۆسته‌وه‌ له‌ ڤه‌نزوێلاوه‌ له‌رێگه‌ی له‌ندن بۆ به‌رشلۆنه‌ ره‌وانه‌ کرابوو.
پۆلیسی ئیسپانی پیاوێکی ته‌مه‌ن 35 ساڵ گرت گومان ده‌کرێت له‌رێگه‌ی پۆسته‌ ئه‌م پارچانه‌ی وه‌ر‌گرتبێت له‌ هه‌مان کاتیشدا گومانی لێده‌کرێت که‌ کاری قاچاغچییه‌تی ماده‌ سڕکه‌ره‌کان بکات.
شایانی باسه‌ ئیسپانیا له‌ ئه‌وروپا به‌ پله‌ی دووه‌م دێت له‌دوای ‌به‌ریتانیا له‌ کاری ماده‌ سڕکه‌ره‌کان.


Zagros TV

چاپکردن

حکومەتا روسیا کێمترین نرخێ ڤۆدکا دیارکر کە دو بەرامبەرێ تێچوونا وێ یە

کریارا حکومەتا روسیا هەولەکە بۆ کێم کرنا ئاستیێ بکار ئانینا ڤەخارنا مەی کو ڤۆدکا ئەرزانتریە ڤەخارنە.
نرخێ هەر بۆتەلەکا نیڤ لیتریا ڤۆدکا ب سێ دۆلاران هاتیە دیارکرن، کو ب دەمێ 12 رۆژێن پشوویێن سەرێ سالا نوو و کریسمەیا ئۆرسۆدۆکسان، بکار ئانینا مەی دگەهە زێدەترین ئاست.
سالانە هژمارەکا زێدەیا خەلکێ روسیا ژ بەر ڤەخارنا مەی جانێ خوە ژ دەست ددەن. دیمیتری مێدڤێدێڤ، سەرۆکێ روسیا ڤەخارنا مەی ل رووسیا وەک ئاریشەیەک دا زانین و کو ب باوەرا وی باندۆر لسەر تەندروستیا نەتەوەیی هەیە.
لگۆر ڤەکۆلینەکا رۆژنامەیێن نۆژداری کو سالا بۆری هاتە بەلاڤکرن، پشتی هەرفینا یەکێتیا سۆڤییەتێ ل سالا 1991، ڤەخارنا مەی بوویە سەدەمێ کوشتنا زێدەتر ژ نیڤەیا مرنێن ناڤەبەرا تەمەن 15 تا 54 سالی.

Zagros TV

 

چاپکردن

دۆزینه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ری کۆکائین له‌ ناو سه‌نته‌ری كه‌نێدی (Kennedy Space Center)

له‌ ناو ورشه‌ی سه‌نته‌ری  ج  ف  که‌نێدی ئه‌مریکی بۆ گه‌شتی بۆشایەکانی‌ ئاسمان برێك مادده‌ی بێهۆشکه‌ری کۆکائین له‌ناو کیسه‌یه‌کی بچوك دۆزرایه‌وه‌.
ناسا  به‌ گرنگیه‌کی زۆر سه‌یری ئه‌م روداوه‌ ده‌کات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی روداوه‌که‌  ئه‌م ‌ شوێنه‌یه‌ که‌وا چاودێریی کردنی که‌شتی دیسکه‌ڤه‌ری(Discovery) تێدا ده‌کرێت که‌ بریاره‌ له‌ مانگی 3 ئه‌م ساڵدا گه‌شتێک بۆ بۆشایەکانی‌ ئاسمان ئه‌نجام بدات.
بۆ ئه‌م روداوه‌ ناسا گرۆپێکی لێکۆلینه‌وه‌ی پێکهێناوه‌ بۆ به‌دواداچوون و لێکۆلینه‌وه‌، ئه‌م گروپه‌ ده‌ست به‌جێ  ده‌ستیان کرد  به‌ پشکنین بۆ  200 که‌س که‌وا له‌ شوێنی روداوه‌که‌ کارده‌که‌ن‌،له‌ پشکنینه‌کان ده‌رچوو‌ که‌وا هیچ که‌سێک له‌وانه‌ی کارده‌که‌ن له‌م شوێنه‌ مادده‌ی هۆشبه‌ریان به‌کارنه‌هێناوه‌ له‌ رۆژ‌ی کارکردندا، بۆ زیاتر دڵنییای ئه‌م گرۆپه‌ پشکنینێکی زۆر ورد ده‌کات له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌کا‌نی خودی که‌شتیه‌که‌دا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ناسا یاسای سزای توندی هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر که‌سیک کارمه‌ندبێت له‌م ده‌زگایه ‌و مادده‌ی هۆشبه‌ربه‌کاربهێنێت.

چاپکردن

له‌ زاخۆ. ده‌ستبه‌سه‌ر نزیكه‌ی نیوته‌ن ماده‌ی بێهۆشكاردا گیرا

له‌ سنووری ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ست به‌سه‌ر برِی نزیكه‌ی نیو ته‌ن ماده‌ی بێهۆشكاردا گیرا دوێنێ له‌ سنووری نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 14 كیس له‌ ماده‌ی بێهۆشكار كه‌ هه‌ر كیسه‌یه‌ك 31 كیلۆ بووه‌ و سه‌رجه‌می ئه‌و ماده‌یه‌ 434 كیلۆ گرام بووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌رِێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، ئه‌و ماده‌ بێهۆشكاره‌ له‌ لایه‌ن باندێكی بازرگانیكردن به‌ مادده‌ بێهۆشكاره‌كانه‌وه ویستراوه‌ ئاودیو بكرێت و له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشیه‌وه‌ توانراوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایش ورده‌كاری زیاتری له‌ باره‌ی ناسنامه‌ی بانده‌كه‌ و سه‌رچاوه‌ی هێنانی ئه‌و برِه‌ زۆره‌ له‌ ماده‌ی بێهۆشكار روون نه‌كرده‌وه‌.

 

Peyamner

چاپکردن

لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك: جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسی كوێربوونى لێده‌كرێت

لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى ئه‌مریكى ئاشكرای كردووه‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشان زیانێكى ته‌ندروستى گه‌وره‌ به‌ تواناى بینینى مرۆڤ و تۆڕی چاو ده‌گه‌ینێت ، ئه‌مه‌ش له‌دوایدا مه‌ترسی كوێربوونى لێده‌كرێت .
توێژه‌ران له‌ زانكۆى كالیفۆرنیا له‌ماوه‌ى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان ئاشكراكرد ، كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى جگه‌ره‌كێشن به‌ تێپه‌ڕبوونى ته‌مه‌ن دووچارى تێكچوونى تۆڕی چاو ده‌بن ، وه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى كوێربوون له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌مریكیانه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رووى ته‌مه‌نى 65 سالیدان .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ جگه‌ره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى كار له‌ توانای بینینى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ته‌مه‌نى 57 و 58 ساڵیدان ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى تێكچوونى تۆڕی چاویان .
خاتوو دكتۆر ئان كۆلمان پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى چاو له‌ په‌یمانگاى گۆلیس شتاین له‌ زانكۆى كالیفۆرنیا ده‌لێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ى گه‌نجن و جگه‌ره‌كێشن توانای بینینى چاویان له‌ ئاستێكى باشدایه‌ ، به‌ڵام كه‌ ته‌مه‌نیان گه‌شیته‌ هه‌شتا ساڵی دووچارى لاوازبوونى بینین و كوێرى ده‌بنه‌وه‌ .


KTV

چاپکردن

جگه‌ره‌ ساڵانه‌ 600 هه‌زار كه‌س ده‌كوژێت

ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى ئه‌وه‌ى دا ، كه‌ جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكى سبلى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه‌ و تووشی گه‌ڵێ نه‌خۆشی ده‌كات ، له‌وانه‌ش نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و هه‌ندێ نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ، وه‌ ئه‌مانه‌ش ده‌بنه‌ هۆى مردنى له‌ناكاو . هه‌روه‌ها ئه‌و منداڵانه‌ى له‌ دایكێكى جگه‌ره‌كێشه‌وه‌ له‌دایك ده‌بن كێشیان ئاسایی نی یه‌ . ڕێكخراوه‌كه‌ له‌ به‌یانێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ جگه‌ره‌ ساڵانه‌ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى 600,000 كه‌سه‌ له‌ جیهاندا ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ نزیكه‌ى 4000 ماده‌ى كیمیاى له‌ جگه‌ره‌دا هه‌یه‌ و 250 شیان زیان به‌ته‌ندروستى ده‌گه‌ینن و 50 جۆریش هۆكارى شێرپه‌نجه‌ن . هه‌روه‌ها به‌یانامه‌ى ڕێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ ساڵانه‌ له‌ جیهاندا نزیكه‌ى 40% منداڵانى جیهانى به‌هۆى كێشه‌ى ته‌نگه‌نه‌فه‌سیه‌وه‌ ده‌مرن ، هۆكارى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كى زۆرى جگه‌ره‌كێشان له‌ مالى ئه‌و منداڵانه‌دا.
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى وتیشی جگه‌ره‌ كێشان ساڵانه‌ ژیانى پێنج ملیۆن كه‌س ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، وه‌ ڕێژه‌ى مردنیش به‌هۆى ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌ زۆر زیاتره‌ له‌ مردن به‌هۆى ئایدزو سیل و مه‌لاریا . هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێژه‌یه‌ له‌ ساڵانى 2030دا بۆ 8 ملیۆن كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .

 


Kurdistan TV

چاپکردن

دادگاى سلێمانى سزای هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ر 5 تاوانبار سه‌پاند

 له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى و له‌سه‌ر بڕیارى دادوه‌رى سلێمانى چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر 5 هاوڵاتى كه‌ سێیان به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانى و دووانیان به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقى بوون له‌ ده‌وروبه‌رى شارى سلێمانى  به‌تۆمه‌تى بازرگانیكردن و به‌كارهێنانى ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و پاشان به‌پێى ماده‌ى 14 له‌ یاساى موخه‌ده‌رات سزا به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ تاوانباراندا سه‌پێنرا ، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ حوكمى هه‌تاهه‌تایى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و چواره‌كه‌ى تریشیان یه‌كى سێ ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .
پاش وه‌رگرتنى پله‌ى كۆتایى له‌ دادگاى سلێمانى بڕیاردرا به‌ سوتاندنى ئه‌و بڕه‌ تریاكه‌ى كه‌ به‌و تۆمه‌تبارانه‌ گیرابوو و بڕه‌كه‌ى یه‌ك كیلو َو 159 گرام بوو، شایه‌نى باسه‌ له‌كاتى سوتاندنى تریاكه‌كه‌دا نوێنه‌رى هه‌ریه‌ك له‌ ئاسایشى سلێمانى و دادگاى تاوانه‌كان و فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى ئاماده‌ى بوون.


KTV ...

 

 

بابەتی تر...

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا