چاپکردن

جگه‌ره‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 14 هه‌زار كه‌س له‌ جیهاندا ده‌كوژێت

زانایانى ئه‌مریكى ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ جگه‌ره‌ كێشان زیانێكى ته‌ندروستى گه‌وره‌ به‌ مرۆڤ ده‌گه‌ینێت و ساڵانه‌ هۆكارى كۆشتنى هه‌زارها كه‌سه‌ له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا .
 هه‌روه‌ها زانایان ده‌لێن" ئێستا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ 103 ملیار جگه‌ره‌كێش له‌سه‌رانسه‌رى جیهاندا هه‌ن ، كه‌ ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ 14500 كه‌س به‌هۆى ئه‌م دیارده‌ ترسناكه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن .له‌لایه‌كى تریشه‌وه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى بڵاوكردنه‌وه‌ى چه‌ندین نه‌خۆشی ترسناكه‌ ، بێجگه‌ له‌مه‌ش زیانى ئابوورى گه‌وره‌ به‌ خه‌لك و ولات ده‌گه‌ینێت . لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووتریش ئاشكرای كردبوو كه‌ جگه‌ره‌كێشان هۆكارێكى سه‌ره‌كى تووشكردنى مرۆڤه‌ به‌ 17 جۆرى شێرپه‌نجه‌ ، به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان .
هه‌روه‌ها زانایانى پزیشكى ئه‌مریكى ئاشكرای كردووه‌ كه‌ جگه‌ره‌كێشان زیانێكى ته‌ندروستى گه‌وره‌ به‌ تواناى بینینى مرۆڤ و تۆڕی چاو ده‌گه‌ینێت ، ئه‌مه‌ش له‌دوایدا مه‌ترسی كوێربوونى لێده‌كرێت .

 

KTV

 

چاپکردن

فرۆشیارێکی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر ده‌ستگیر کرا

دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێری نه‌هێشتنی تاوان، سه‌باره‌ت به‌ تاوانبارێک که‌ هه‌ڵده‌ستا به‌ فرۆشتنی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر به‌ گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران و به‌بێ رێنمایی پزیشک، که‌ ئه‌م که‌سانه‌ش به‌خراپ به‌ کاریان ده‌هێنا و ببوونه‌ مایه‌ی بێزاری دانیشتووانی گه‌ڕه‌که‌که‌.
ئه‌وه‌بوو توانرا له‌ لایه‌ن کارمه‌ندانی نوسینگه‌ی ناوبراو تاوانبار به‌ناوی (ع. ح. ا) که‌ پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشکیه‌ و شوێنێکی داناوه‌ بۆ فرۆشتنی ده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکی،  له‌کاتی شه‌ودا و له‌و کاته‌ی که‌ بڕی (600) سێت له‌ حه‌بی سۆمه‌دریلی له‌لابوو به‌ ده‌ستیه‌وه‌ بگیرێت.
په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ رێکخرا و تاوانبار دانی نا به‌م تاوانه‌ که‌ ئه‌م ده‌رمانانه‌ی به‌ رێگایه‌کی نایاسایی ده‌ست که‌وتووه‌ و ده‌یفرۆشێت به‌ گه‌نجان.
به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ بڕیاری دا به‌ به‌ند کردنی تاوانبار به‌پێی مادده‌ (50) ده‌رمانسازی له‌ یاسای سزادان.

 

Hawlerpolice
 

چاپکردن

تووشبووانى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان گه‌ر واز له‌ جگه‌ره‌ بهێنن ته‌مه‌نیان درێژتر ده‌بیت

وازهێنان له‌ جگه‌ره‌ لاى  ئه‌و كه‌سانه‌ى  تووشى شێرپه‌نجه‌ى سیه‌كان بوونه‌ ،  له‌ قوناغه‌كانى  ده‌ستپێكى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى 5 ساڵ زیاتر بژین  . به‌ پێى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ، كه‌ له‌ گۆڤارى پزیشكى به‌ریتانى بلاوكراوه‌ته‌وه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ى واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان دێنن  بۆ ماوه‌یه‌كى درێژتر ده‌ژین به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ستبه‌ردارى  جگه‌ره‌ نابن .
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌شى به‌دیارخستووه‌ كه‌وا باشترین رێگا بۆ تووش نه‌بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان دووركه‌تنه‌وه‌یه‌ له‌ جگه‌ره‌ ، وه‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌وا رێژه‌ى تووش بوون به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ زۆر كه‌متر  بێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هاولاتیان له‌ جگه‌ره‌ كێشان دووربكه‌ونه‌وه‌.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌یه‌  كه‌ بیسه‌لمێنیت  په‌یوه‌ندییه‌ك هه‌یه‌ له‌ نێوان كه‌سانى تووش بوو به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له جگه‌ره‌ ، چونكه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ى ته‌مه‌ن درێژى  . توێژه‌رانى زانكۆى بیرمینگهام ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كرد" له‌ %33ى  ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ تووشى شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان بوون و به‌رده‌وامن له‌ جگه‌ره‌ كێشان ، پێنج سال ژیانیان كورتى هێناوه‌ ، هه‌روه‌ها رێژه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌ یه‌كجارى وازیان له‌ جگه‌ره‌ هێناوه‌ گه‌یشتووته‌ %70 .

KTV

 

 

چاپکردن

كۆمه‌ڵه‌ى قه‌لاچۆكردنى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت

له‌ژێر دروشمى (كۆمه‌ڵگایه‌كى خاوێن له‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان) كۆمه‌ڵه‌ى قه‌لاچۆكردنى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی خۆی ده‌به‌ستێت
 له‌ڕێگه‌ى ئه‌م راگه‌یاندنێكه‌وه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ رۆژى هه‌ینى 22-1-2010 كۆمه‌ڵه‌ى قه‌لاچۆكردنى ماده‌هۆشبه‌ره‌كان كۆنفرانسى یه‌كه‌مى خۆى له‌شارى سلێمانى ده‌به‌ستێت. له‌و كۆنفرانسه‌ باس له‌و ته‌وه‌رانه‌ ده‌كرێ "وه‌ستانه‌وه‌ به‌ڕووى ماده‌ى هۆشبه‌ر و دانانى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌كردن و فراوانبوونه‌وه‌ى بازرگانیپێكردن و به‌كارهێنه‌رانى".
له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌دا هاتووه‌ "ساڵانه‌ سه‌ربارى به‌هه‌ده‌ردانى مه‌لایین دۆلار له‌پێناو گه‌شه‌پێدانیدا له‌لایه‌ن بازرگاكانان و مافیاكانى ده‌وڵه‌تى و گروپه‌كانه‌وه‌، هاوكات به‌مه‌لایین دۆلاریش له‌لایه‌ن ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ده‌وڵه‌تانى جیهانه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت بۆ به‌رگرتن به‌رهه‌م هێنانى نایاسایى و به‌رگرتن به‌ بازرگانیپێكردن و به‌كارنه‌هێنانیه‌وه"‌.
هه‌وره‌ها هاتووه‌ "كێشه‌و گرفتى ماده‌هۆشبه‌ركان، نه‌ك هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌كێشه‌و گرفته‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانى سه‌رده‌م، به‌ڵكو تادێت ته‌شه‌نه‌ ئه‌كات و، به‌دواى خۆیدا ده‌ریایه‌ك كێشه‌و قه‌یرانى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى و كه‌لتورى به‌دواى خوێیدا هێناوه‌، قوربانیانى ئه‌م به‌ڵایه‌ى سه‌رده‌م زۆربه‌ى كات زیاترن له‌قوربانیانى به‌ره‌كانى جه‌نگ". له‌ راگه‌یاندنه‌كه‌دا ده‌ڵێ "كوردستان و عێراقیش سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌ركه‌وتنى بازرگانیپێكردن و به‌كارهێنه‌رانى مێژژویه‌كۆنى نییه‌و به‌گشتى كۆمه‌ڵگا له‌دژى دیارده‌كه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م دیارده‌یه‌ تادێت زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت و فراوانتر ده‌بێته‌وه‌ له‌چاو ده‌وره‌ى پێشووترى خۆى، هه‌ربۆیه‌ پێدانى هوشیارى به‌ تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ، به‌پێى ستانداردێك كه‌ له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو و تاڕاده‌یه‌كى باش پارێزراو له‌م به‌ڵایه‌ به‌كارده‌برێت، ده‌توانێ نه‌خشى ببینێت له‌ پاراستنى تاكه‌كان و دورخستنه‌وه‌یان له‌و مادانه‌. هه‌ریه‌كه‌و به‌پێى ته‌مه‌نى خۆى ده‌بێت به‌شێوازێكى كاریگه‌ر بتوانرێت پاراستن به‌شێوازێكى ده‌رونى و له‌ڕێگه‌ى پزیشك و پسپۆرى تایبه‌تى بواره‌كه‌وه‌، به‌رگرى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مادانه‌ تیایدا دروستبكرێت و، سه‌ره‌نجام تاده‌كرێت كۆمه‌ڵگا له‌كاریگه‌ریه‌ سلبیه‌كانى له‌هه‌موو ڕوه‌كانه‌وه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌".
هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ بانگه‌وازى سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌هه‌ر ئه‌ندازه‌یه‌ك شاره‌زایى و تواناییان هه‌یه‌ هاوكارییان بكه‌ن، چ به‌شێوه‌ى ئاماده‌بوون له‌ رۆژى كۆنفرانس، چ به‌شێوه‌ى ناردنى پێشنیارو تێبینیه‌كانیان،" تابتوانین به‌ به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست به‌كار بین كه‌ له‌ ڕۆژانى یه‌كه‌میه‌وه‌ كاریگه‌ریه‌كانى له‌ئاستێكى فراواندا ده‌ربكه‌ون".  هه‌روه‌ها هاتووه‌ "داواكارین له‌هه‌ر كه‌سێك كه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌له‌م بواره‌دا كاربكات و ئاره‌زومه‌نده‌ كه‌ هه‌ڵسوڕاوى بوارى جه‌نگ له‌گه‌لأ ماده‌هۆسبه‌ره‌كان بێت، له‌ڕۆژى كۆنفرانس شانبه‌شانى ئێمه‌ ئاماده‌بێت و له‌دابه‌شكردنى كاره‌كاندا، هه‌ریه‌كه‌مان گۆشه‌یه‌ك له‌ به‌رسیارێتى له‌ئه‌ستۆ بگرین و سه‌ره‌نجام كۆمه‌ڵگا له‌ ئاسه‌واره‌كانى ئه‌م به‌ڵایه‌ بپارێزین".

رووداونێت

 

چاپکردن

باندێكی‌ 10 كه‌سی به‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتنی‌ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ خانه‌قین ده‌ستگیركرا

 هێزه‌كانی ئاسایش باندێكی‌ 10كه‌سی له‌خانه‌قین به‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتن‌و به‌كارهێنانی‌ ماده‌ بێهۆشبه‌ره‌كان‌و فرۆشتنی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌ ده‌ستگیركرد.
 باندێكی‌ پێكهاتوو له‌ 10 كه‌س،ئه‌مڕۆ(شه‌ممه‌) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان‌و ئاسایشی خانه‌قینه‌وه‌ ده‌ستگیركراكه‌ تێوه‌گلاون له‌ فرۆشتن‌و به‌كارهێنانی‌ ماده‌ بێهۆشبه‌ره‌كان‌و كرین‌و فرۆشتنی‌ چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌”.
 لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی‌ بانده‌كه‌ ده‌ستی‌ پێكردوه‌‌و له‌سه‌ره‌تاشدا دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌”.
دوای‌ ته‌واوبونی‌ لێكۆَڵینه‌وه‌كان سه‌رجه‌م دۆسییه‌كانیان به‌ پێی‌ ماده‌ی‌ 240یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی ره‌وانه‌ی‌ دادگا ده‌كرێن”.

مالپه‌ری ئه‌سوات عێراق

چاپکردن

ئاسایشى هه‌ولێر باندێكى بازرگانیكردنی به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرد

  سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى له‌ سه‌ر باندێكى هه‌شت كه‌سى بازرگانیكردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، به‌ بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ شه‌وى دوازده‌ له‌ سه‌ر سێزده‌ى یه‌كى دوو هه‌زار و ده‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى هه‌ولێر توانی باندێكى هه‌شت كه‌سى بازرگانیكه‌ر به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ له‌نێوانیان دا ئافره‌تێك هه‌یه‌، تاوانبارانیش دانیان به‌ تاوانه‌كانیان نا.
پ

KTV
 

چاپکردن

سلێمانی.. سووتاندنی ماددەی هۆشبەر

نزیکه‌ی‌ کیلۆگرامێك مادده‌ی‌ هۆشبه‌رو که‌ره‌سته‌ی‌ تریاك کێشان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ سووتێنرا. به‌ ئاماده‌بوونی‌ نوێنه‌رانی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ و نوێنه‌ری‌ دادوه‌ر، بڕی‌ (940) گرام تریاك و (17) گرام ماده‌ی‌ کراك و (20) گرام حه‌شیش و (4) ده‌رزی‌ تریاك کێشان له‌ کووره‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ سوتێنرا. ئه‌و ماده‌ هۆشبه‌رانه‌ش، پیشتر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌رداگیراو پاش سزادانی‌ خاوه‌نه‌کانیان، به ‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر سووتێنرا.

 

Zagros TV

 

چاپکردن

به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆری کحوله‌وه‌ گه‌نجێک گیان له‌ده‌ست ده‌دات

بنکه‌ی پۆلیسی ته‌یراوه‌ ئاگادار کرانه‌وه‌ به‌ بوونی رووداوی گیان له‌ده‌ست دانی که‌سێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی هه‌ولێر.
ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی مه‌به‌ست و ده‌ست کرا به‌ لێکۆڵینه‌وه‌. ده‌رکه‌وت که‌وا مردووه‌که‌ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ مادده‌ی کحول گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه‌یه‌کی لانه‌بوو و که‌سیشی له‌گه‌ڵدا نه‌بوو نه‌توانرا بناسرێت، که‌ ته‌مه‌نی نزیکه‌ی (25) ساڵان ده‌بێت و درێژیه‌که‌ی (165) سانتیمه‌تر ده‌بێ. به‌ڕێز دادوه‌ر بڕیاری دا به‌ هه‌وڵ دان بۆ زانینی ناسنامه‌ی که‌سی مردوو و به‌ده‌ستهێنانی راپۆرتی پزیشکی. تائێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

 hawlerpolice

چاپکردن

ل ئەنجامێ شەر و پەڤچونەکا ناڤبەرا گروپێن مادەیێن هۆشبەر ل گرتیگەهەکێ ل باکورێ مەکسیکێ 23 گرتی هاتنە کوشتن.

سەرباز و پۆلیس شیان پشتی دەمژمێرەکێ رەوشا گرتیگەهێ کۆنترۆل بکەن.
پەیڤدارەکا گرتیگەهێ خویاکر هێشتا سەدەمێ روودانا شەر نەهاتیە زانین کو دو هەزار و 25 گرتی دڤێ گرتیگەهێ دانە و بەرپرسێن گرتیگەهێ ناسنامەیا ڤان گروپان ژی ئاشکرا نەکریە.
ژ ئالیێ دن سەرۆکێ کۆمسیۆنا مافێ مرۆڤان ل ویلایەتا دورانگۆ خویاکر توندوتیژیێن ناڤ گرتیگەهێ یەک ژ ئەنجامێن شەرێ ناڤبەرا گروپێن مادەیێن هۆشبەرە.
لدەمێ دو سالێن بۆری زێدەتر ژ 60 گرتی ل ئەنجامێ شەر و پەڤچونێن ناڤبەرا گروپێن مادەیێن هۆشبەر ل گرتیگەهێن مەکسیکێ هاتنە کوشتن.
ل سالا 2008، بیست و یەک گرتی ل شەرەکێ ل گرتیگەهەکی نێزیک سنورێ ئەمریکا هاتبونە کوشتن.

Zagros.tv

چاپکردن

سه‌رۆك بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌کات.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی لەگەڵ دامودەزگاكانی پۆلیسی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتە، له‌م‌ کۆبونه‌وه‌دا داوای لە دامودەزگاكانی پۆلیسی هەرێم كرد كە هەموو توانایەكیان بخەنە گەڕ بۆ بنبڕكردنی دیاردەی توند و تیژی دژی ئافرەتان هەروها بڵاوبوونەوەی ماددە  هۆشبه‌ره‌کان  و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن.

 


 

بابەتی تر...

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا