چاپکردن

له‌ئێرانه‌وه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌نێرێته‌ خانه‌قین

له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیاندا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن له‌خانه‌قین، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركرا، به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ خانه‌قینیش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌ی‌ هاتنی‌ ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان بۆخانه‌قین ئێرانه‌ و له‌لایه‌ن كورده‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ ئێرانیشه‌وه‌ زیاتر به‌كارده‌هێنرێت.

چاپکردن

25 شێوه‌كاری‌ سلێمانی‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌یان به‌ره‌نگاری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه‌

به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ 25 شێوه‌كاری‌ سلێمانی‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌یان به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و دیارده‌ ده‌بنه‌وه‌.
چیا یبَستون یه‌كێك له‌ شێوه‌كاره‌كان به‌ سایتی‌"خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ تابلۆ و وێنه‌كانمانه‌وه‌ زیان و كاریگه‌رییه‌كانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ببینه‌وه‌و بینه‌ری‌ خۆمان تێبگه‌یه‌نین كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر كاریگه‌ری‌ راسته‌و خۆی‌ له‌سه‌ر ئابووری‌ تاك، خێزان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان هه‌یه‌.

چاپکردن

كوردستان، هه‌رێمێكی جگه‌ره‌كێش

زۆربه‌ی كاته‌كان هاوڕێی دووكه‌ڵ و بۆنی ناخۆشی جگه‌ره‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئه‌و هه‌موو زه‌ره‌ر و زیانانه‌ی له‌ جگه‌ره‌ كێشان ده‌كه‌ونه‌وه‌ و به‌جۆرێك كه‌ ڕۆژانه‌ له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌زاران كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی.
ئه‌و مه‌ترسیانه‌ وایانكرد كه‌ له‌ ئاستی جیهانیدا ڕۆژی‌ 31ی‌ ئایاری هه‌موو ساڵێك، به‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ وازهێنانی‌ جگه‌ره‌ كێشان بناسرێت.
له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیشدا وه‌ك چۆن چه‌ندان جگه‌ره‌كێشی تێدایه‌، ئه‌وا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تیش هه‌یه‌ بۆ هاندانی وازهێنان له‌ جگه‌ره‌، به‌ڵام چالاكییه‌كانی له‌ئاستی پێویستدا نییه‌، به‌ پێی‌ به‌راوردكاریی و ئاماره‌كانیش ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌كارهێنه‌رانی‌ جگه‌ره‌ له‌ زیادبووندایه‌.

چاپکردن

یاریده ده‌رێکی پزیشکی به‌ تومه‌تی فرۆشتنی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر ده‌ستگیر کرا

نوسینگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر بۆ نه‌هێشتنی تاوان توانیان له‌ رێگای مه‌فره‌زه‌یه‌کیانه‌وه‌ که‌سێک پیشه‌ یاریده‌ده‌ری پزیشکی، ده‌ستگیر بکه‌ن که‌ هه‌ڵساوه‌ به‌ فرۆشتنی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر به ‌ ێگایه‌کی نایاسایی. هه‌روه‌ها پۆلیس توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر بڕی (21) شیت حه‌بی ڤالیۆم و شروبی سیدۆ کرێ.
دوای وه‌رگرتنی وته‌کانی ناوبراو دانی نا به‌ تاوانه‌که‌ی و په‌ڕاوه‌که‌ی ره‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر کرا، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به‌ به‌ند کردنی ناوبراو به‌پێی مادده‌ (50) ی ده‌رمانسازی له‌ یاسای سزادان.
 hawlerpolice

 

چاپکردن

له‌ هه‌رێم ئالووده‌بووه‌كان به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌زیادبووندان

مه‌ترسیی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆته‌ قه‌یرانێكی‌ جیهانی‌‌و سه‌رجه‌م جیهانی‌ به‌خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵكردووه‌، چونكه‌ له‌م بازرگانییه‌دا سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كانی‌ جیهان زیانده‌كه‌ن، ته‌نها چه‌ند بازرگانێكی‌ كه‌م نه‌بێت كه‌ پاره‌یه‌كی‌ بێشوماریان چنگده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ جێگای‌ مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كه‌یه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش پشكی‌ له‌م مه‌ترسییه‌دا به‌ركه‌وتووه‌.
زۆربه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ وه‌كو (تلیاك، حه‌شیشه‌، هیرۆیین، كۆكایین، كراك‌و شیشه‌) دێنه‌ ناو‌ كوردستانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر جاران ته‌نها له‌ سنووری‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌هات، كه‌چی‌ ئێستا له‌ خواروو ‌و ناوه‌ڕاستی‌ عیراقیشه‌وه‌ بڕێكی‌ زۆر مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر دێته‌ هه‌رێمه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ‌ دزه‌كردنی‌ بڕێك له‌و ماددانه‌ له‌ سنووری‌ توركیاوه‌.

چاپکردن

یه‌كێتی زانایانی‌ ئایینی‌ هه‌ڵمه‌تێك بۆ نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌دات

به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی رۆژی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، یه‌كێتی زانایانی‌ ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌ هۆڵی زانایان له‌ هه‌ولێر هه‌ڵسا به‌ سازدانی‌ كۆڕێكی به‌رفراوان بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ وتاربێژانی شاری‌ هه‌ولێر، كه‌ له‌ كۆڕه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ فه‌رسه‌ت دۆڵه‌مه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان‌و عه‌بدولڕه‌حمان سدیق سه‌رۆكی سه‌نته‌ری‌ پرد بۆ توێژینه‌وه‌ ئاماده‌ی‌ بوون بوون.

چاپکردن

ئێران، یه‌كه‌مین به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌جیهاندا

(محه‌مه‌د شیری فرای) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هێزه‌ نیزامییه‌كان له‌ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵاتی ئێران، سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی ده‌ڵێت، ئێران له‌ئێستادا یه‌كه‌مین به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ له‌جیهاندا.ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕێگه‌گرتن له‌به‌ركارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، گرنگترین باسه‌كانی به‌رپرسانی ئێرانه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌میشه‌ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ هاوڵاتییان‌و ئاگاداریان ده‌كه‌نه‌وه‌، هاوكات به‌پێی ڕاپۆرتێكی ساڵی (2008)ی نوسینگه‌ی كۆنترۆڵكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر‌و تاوان له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، (3%)ی خه‌ڵكی ئێران له‌ته‌مه‌نی (15 بۆ 64) ساڵیدا ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌كار ده‌هێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین ڕێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌ له‌جیهاندا.

چاپکردن

له‌كه‌ركوك ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا ده‌گیرێت

شه‌وی 22-23/5 هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك كه‌سێكیان به‌گومانی دزیكردن ده‌ستگیركرد و پاشان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌شێوه‌ی حه‌ب كه‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا حه‌شار درابوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید شێرزاد مۆفه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی عروبه‌ پێی راگه‌یاندین: دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ر هێزه‌كانیان پرۆسه‌یه‌كی پشكنینیان له‌ماڵی كه‌سی گومانلێكراو جێبه‌جێكردو توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ماده‌ی حه‌بی ئارتین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان.

چاپکردن

کوردستانی - هه‌ولێر .. حه‌ب فرۆشێك ده‌ستگیر كرا

پاش لێكۆڵینه‌وه‌ داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ بریاریدا به‌پێی ماده‌ی 50 له‌ یاسای ده‌رمانسازی به‌ند بكرێن و لێكوڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونه‌كانیش به‌رده‌وامه‌ . سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:"كه‌ "ه.ع" فرۆشیاری حه‌بی بێهۆشكه‌ره‌ و له‌كاتی ده‌ستگیر كردنیدا وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری چه‌كی نایاسایی بووه‌،  57 پاكه‌ت حه‌بی بێهۆشكه‌ر له‌ جۆری سۆمه‌دریل و 7 پاكه‌ت حه‌بی دیكه‌ له‌ جۆری ئارتینان كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ بێهۆشكردن به‌كاردێت له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بووه‌" .

چاپکردن

باندێکی مامه‌ڵه‌کردن به‌ ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر ده‌ستگیر کرا

دوای پێکهێنانی مه‌فره‌زه‌یه‌ک له‌ کارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان، به‌ مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی دیارده‌ی کڕین و فرۆشتن و به‌کارهێنانی ده‌رمانی بێهۆشکه‌ر، که‌ زۆر جار  له‌ لایه‌ن گه‌نجان و هه‌رزه‌کاران به‌ خراپ به‌کار ده‌هێنرێت. ئه‌وه‌بوو دوێنێ (10/2/2010) توانرا له‌ناو بازاڕه‌کانی شاری هه‌ولێر (10) که‌س ده‌ستگیر بکرێن، که‌ بڕێکی زۆر له‌ حه‌بی ڤالیۆم و سۆمه‌دریلیان لابوو. ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م که‌سانه‌ به‌کاریان ده‌هێنا و کڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ ده‌کرد. په‌ڕاوی لێکۆڵینه‌وه‌ تایبه‌ت به‌م تاوانبارانه‌ رێکخرا و خرایه‌ به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به‌ به‌ند کردنی (6) که‌س له‌م تاوانبارانه‌ به‌ پێی مادده‌ (240) له‌ یاسای سزادان. تا ئێستاش لێکۆڵیه‌وه‌ و به‌ دواداچوون له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌.  

 

Hawlerpolice
 

بابەتی تر...

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا