چاپکردن

ئه‌وروپا ڕووبه‌ڕووی‌ جۆرێكی‌ نوێ‌ له‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌بێته‌وه‌

به‌ پێی‌ ڕاپۆرتێك كه‌له‌ له‌شبۆنه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ وه‌ك كۆكائین و جۆره‌كانیتر به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ناو گه‌نجانی‌ ئه‌ورپادا كه‌می‌ كردووه‌، به‌ڵام جۆرێكی تری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌ ئه‌وروپا په‌ره‌ی‌ سه‌ندوه‌ كه‌ به‌ناوی‌ ماده‌ی‌ ڕێگه‌پێدراوه‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌ماده‌ی‌ تر هاورده‌ ده‌كرێن، به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا 600 فرۆشگای‌ تایبه‌ت به‌فرۆشتنی‌ ئه‌م ماده‌یه‌ كراونه‌ته‌وه‌ به‌ناوی‌ ماده‌ خۆشی‌ به‌خشه‌ یاساییه‌كان.



from

sarchnar.net

چاپکردن

چوار كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر، له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

له‌هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چوار كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و كه‌سێكی په‌یوه‌ندیداریش به‌و مادانه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌جۆره‌كانی (تریاك، مۆرفین، هێرۆین‌و كراك)ن،

چاپکردن

ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌سه‌ر چوار كیلۆ گرام مادده‌ى هۆشبه‌رى جۆراوجۆردا گرت

له‌درێژه‌ی به‌دواداچوون و چالاکیی تیمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی ئاسایش، سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌ریم ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ‌له ‌هه‌ولێر،
له‌کرده‌وه‌یه‌کدا ده‌ست به‌سه‌ر چوار کیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا گیرا و تاوانبارێک له‌په‌یوه‌ندی به‌م ماددانه‌وه ‌ده‌ستگیر و راده‌ستی یاسا کرا.

چاپکردن

حه‌بی‌ هۆشبه‌ر ده‌برێته‌ ناو به‌ندیخانه‌یه‌كی‌ سلێمانی‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاكسازی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ ژنێكی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر ده‌كات كه‌ ویستوویه‌تی‌ چه‌ند پارچه‌ حه‌ب و كه‌لوپه‌لی‌ قه‌ده‌غه‌كراو ببات بۆ مێرده‌ سزادراوه‌كه‌ی‌ له‌ به‌ندیخانه‌دا.
شوان عه‌بدوڵڵا تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری‌ چاكسازی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند؛ دوابه‌دوای‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر سزادراوێك كه‌ خه‌ریكی‌ كاری‌ حه‌ب فرۆشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ حه‌ب بووه‌ له‌ناو بنكه‌ی‌ چاكسازی‌ گه‌ورانی‌ سلێمانی‌ و وه‌رگرتنی‌ زانیاری‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دێن بۆ لای‌ و سه‌ردانی‌ ده‌كه‌ن له‌ به‌ندینخانه‌،

چاپکردن

ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌موو شته‌ جوانه‌كانی‌ لێ سه‌ندم

ێواره‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ركی‌ سه‌رای‌ شاری‌ سلێمانی‌ ته‌ماشای‌ ئه‌و كتێبانه‌م ده‌كرد كه‌ له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌ دانرابوون بۆ فرۆشتن، به‌ڵام له‌و نزیكه‌ گه‌نجێك سه‌رنجی‌ ڕاكێشام كه‌ به‌ده‌سته‌ له‌رزۆكه‌كانی‌ خۆی‌ ده‌خوراند ‌و سه‌ری‌ شۆڕكردبووه‌وه‌ ناو باوه‌شی‌، هه‌ستم كرد ئه‌و گه‌نجه‌ كێشه‌یه‌كی‌ هه‌یه‌، تامه‌زرۆبووم بزانم كێشه‌كانی‌ ئه‌و گه‌نجه‌ چییه‌ تا چیرۆكێكی‌ تری‌ نه‌هامه‌تییه‌كانی‌ ژیان بنووسمه‌وه‌.
ده‌ستی له‌رزۆك

چاپکردن

چوار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند چوار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون‌و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر (100) سی دی گروپی نه‌خشبه‌ندیدا.عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی (15/9/2011) له‌كاتی‌ گه‌ڕان پشكنیندا، له‌گه‌ڕه‌كی‌ (دۆمیز)ی باشوری‌ شاری كه‌ركوك، هێزێكی‌ هاوبه‌شی پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌‌و نه‌هیشتنی‌ تاوان‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان،

چاپکردن

چاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئه‌فغانستان40 هێنده‌ بووه‌

سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی فیدراڵی کۆنترۆڵی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانی ڕووسیا وتی، وێڕای ئاماده‌بوونی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، چاندنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ 7 ساڵی ڕابردوودا 40 هێنده‌ زیاتر بووه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڤیکتۆر ئیڤانۆف" سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ده‌وڵه‌تیی دژی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی

چاپکردن

به‌رازیل: (21) قاچاخچیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كوژران

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و قاچاخچییه‌ چه‌كداره‌كاندا، (21) كه‌س كوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌  له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی پایته‌ختی به‌رازیل بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له‌ قاچاخچییانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجامیان دا، شه‌ڕو پێكدادان ر‌وویدا‌و له‌ ئه‌نجامدا (21)  قاچاخچیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كوژران.

چاپکردن

له‌كه‌ركوك 60 كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه‌، تا ئێستا 60 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ به‌شی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ هه‌واڵی راگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه‌، تا ئێستا (60) كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شاری كه‌ركوكدا ده‌ستگیركراون كه‌ زۆربه‌یان بازرگانن و (3) كه‌سیشیان ژنن،

چاپکردن

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق: بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان زیادی كردووه‌

وه‌زیرێكی‌ عیراق ئاشكرایكرد، عیراق بووه‌ته‌ رێگه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌نێوان وڵاته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و وڵاته‌ به‌كاربه‌ره‌كاندا، مه‌ترسی خۆشی نیشاندا له‌ئه‌گه‌ری‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ ئالوده‌بووان به‌و مادانه‌.
ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایگه‌یاند: عیراق ئیستا بووه‌ته‌ رێگه‌یه‌ك له‌نێوان وڵاته‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی

بابەتی تر...

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا