چاپکردن

ئالووده‌بون

پێناسه‌ی ئالووده‌بون به کورتی ئه‌وه‌یه که هه‌رکه‌سێک خوو به‌ ‌ هه‌رشتێک  بگرێت به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر و نه‌تو‌انێت وازی لێ بهێنی مانای ئالووده‌بونه‌.
 خوگرتن یا ئالووده‌بون جۆریان زۆره‌ له‌وانه‌ ئالووده‌بون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، جگه‌ره‌، کهوڵ، یاری (قوومار، یاری کۆمپیوتر)
هه‌روه‌ها له‌ سه‌رده‌می ئێستاماندا ئالووده‌بونی ئێنترنێتیشمان هه‌یه‌ واته‌ به‌کارهێنانی ئینترنێت به‌ رێژه‌یه‌کی زۆر و ماوه‌ی درێژ.
له‌ کۆمه‌لگای ئێمه‌دا ئاڵووده‌ی جگه‌ره‌ زۆر باوه‌  به‌داخه‌وه‌ به‌کارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانیش روی له‌زیادبوون دایه‌.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه زیانی به‌کارهێنانی هه‌ر یه‌ک له‌ جگه‌ره‌ و کهول و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان  له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری زۆر ئاشکرایه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیارده‌ی به‌کارهێنانیان ڕوو له‌زیادبوون دایه‌.

به‌پیێ لێکۆڵینه‌وه‌ ئالووده‌بون هۆکاری زۆره‌ له‌وانه‌:
• باوه‌ڕ به‌ خۆنه‌بوون
• هاموشۆی هاورێی خراپ. 
• خراپی باری کۆمه‌ڵایه‌تی.
• باری ئابووری خراپ که‌م ده‌رامه‌تی یا به‌ پێچه‌وانه وه‌‌.
• که‌می یاخود خراپی په‌روه‌رده‌ی خێزان.
• که‌می ئاستی زانیاری .
• بێ کاری و بی پیلان.
• نه‌خۆشی ده‌روونی.
• خۆشاردنه‌وه‌ یاخود راکردن له‌ چاره‌سه‌ر کردنی کۆسپ و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه.‌
• به‌کارهێنانی توندوو تیژی له‌ کاتی په‌روه‌رده ‌کردن یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کیه‌کان.


 

چاره‌سه‌رکردنی ئالووده‌بون به‌ گشتی و  ئالووده‌بون به‌  مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ تایبه‌تی زۆر سه‌خته،‌ کاتی زۆری ده‌وێت هه‌روه‌ها زۆری تێ ده‌چێت, کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ بۆ کۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا‌ له‌ جیاتی بایه‌خ و په‌ره‌پێدانی بواری ته‌ندروستی، خوێندن، پیشه‌سازی، ژینگه‌ و به‌رفراوانتركردنی كاروبار و چالاكیی لاوان و گرنگی دان به‌ ژیان و گوزه‌ر‌انی منداڵ و خێزان ناچاره‌ مه‌سره‌ف بکات له‌ چاره‌سه‌رکردنی دیارده‌ی ئاڵووده‌بون به‌ کردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ و شوێنی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردن ئه‌مه‌ش بێ گومان ده‌بێته‌ ئه‌ركێکی گه‌وره‌ له‌سه‌رکۆمه‌لگا ‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌‌ تاک به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک خۆی دوور  ڕاگرێت له‌م دیارده‌ نابه‌جێیه‌ ،به‌پێی توانا هه‌وڵی ئه‌وه‌ بد‌رێت باس له‌ زیانه‌کانی به‌کارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان بکرێت له‌ ناوو کۆمه‌ڵگا به‌  تایبه‌تی له‌ ناو گه‌نجه‌کان به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشکرا. 

 

ئه‌گه‌ر نیازی یارمه‌تی دانی که‌سێکی ئالووده‌بووت هه‌یه‌ پێویسته‌ ئه‌م خاڵانه‌‌ ڕه‌چاوو بکه ی‌.
خۆت باش ئامادده‌ که‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وکه‌سه‌
باسی ئه‌وه‌‌ بکه که‌ مه‌به‌ستی‌ خۆتێکه‌ڵاوکردنت له‌ تایبه‌تی ئه‌و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وه
به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ‌نابێت ئه‌وکه‌سه‌ به‌جاوێکی سوک سه‌یر بکه‌ی
ڕێگا بده‌ ئه وو ‌که‌سه ئاخاوتن بکات و باسی هۆی ئاڵووده‌بونی بکات.
هه‌وڵ بده‌ متمانه‌یه‌ک له‌نێوانتان دروست بێت که‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ هیچ نهێنیه‌کت لێ نه‌شارێته‌وه‌
گفتی هه‌وڵ دانی یارمه‌تی پێ بده‌ ئه‌گه‌ر له‌توانات هه‌یه یارمه‌تی بده‌یت، یاخود لێی بپرسه‌ به‌ چی شێوه‌یه‌ک ده‌توانی یارمه‌تی بده‌ی
 به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت ئاخاوتنه‌کانی نێوانتان لای هیچ که‌سیکی تر باس بکرێت ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌‌زامه‌ندی ئه‌وکه‌سه‌ خۆی نه‌بێت
هه‌ڵه‌ نیه‌ ئه‌گه‌ر پێشنیاری ئه‌وه‌ بکه‌یت که‌ داوای یارمه‌تی بکرێت له‌که‌سانی شاره‌زاو به‌توانا
هه‌وڵ بده‌ زانیاری کۆ که‌یه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاڵووده‌بون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی باسی زیانه‌کان و گیروگرفته‌کانی بکه‌ی له‌گه‌ڵیدا.
  

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا