چاپکردن

زیانی کهوڵ


 کهوڵ کۆمه‌ڵێک گرفتی ئاڵۆزی  له‌سه‌ر باری ده‌رونی و جه‌ستته‌ی هه‌یه‌ له‌ وانه:‌


• زیانی زۆر به‌ مێشک ده‌گه‌یه‌نێت وه‌ک له‌ بیرچوون، تێک چوونی هه‌ستی هاوسه‌نگی
• زیان به‌ ماسولکه‌کانی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی دڵ له‌کار که‌وتن‌
• زیان به‌ گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت، بریندار بوونی گه‌ده‌ هه‌روه‌ها رشانه‌وه‌
• ده‌بێته‌ هۆی ئاوسانی جگه‌ر که‌وا یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌ش که‌ یارمه‌تی نه‌هێشتنی کهوڵ ئه‌دات له‌ناو له‌ش
• نه‌رم بوونی یه‌سقان، که‌ ده‌بێته‌ هۆی شکانی به‌ئاسانی
• تێک چوونی ده‌ماری (عه‌سه‌ب)که‌ده‌بێته‌ هۆی ئیفلیجی
• تێک چوونی ئه‌نزیمی په‌نکریاس، توش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌
• کاری گه‌ری خراپی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پێستی ده‌مووچاو له‌ش
• ‌به‌کارهێنانی توندوتیژی
• نه‌توانین بڕیاردان
• نه‌توانینی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌
•  نه‌تونین کۆنترۆڵ کردن له‌سه‌ر ماسولکه‌کانی له‌ش
•  نه‌توانین قسه‌ کردن به‌ شێوه‌یه‌کی رێک
•  نه‌توانینی ئه‌نجام دانی چه‌ند کارێک به‌ یه‌ک کاتدا

 

 

 

زیانی کهوڵ له‌سه‌ر هه‌رزه‌کار.


کهوڵ به‌ گشتی زیانی زؤری هه‌یه‌ بؤ مرؤڤ، به‌تا‌یبه‌تی له‌سه‌رگه‌نج یاخود هه‌رزه‌کار له‌به‌ر ئه‌م هؤیانه‌..

• په‌یوه‌ندی نێوان تووندو تیژی له‌گه‌ل کهول به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، گه‌نجی مه‌ست کؤنترؤڵی له‌سه‌رخؤی زؤر لا‌واز ده‌بێت ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هؤی ئه‌وه‌ی زؤر به‌ئاسانی تووشی توندو تیژی بێت له‌سه‌ربچوکترین کێشه‌. ، سه‌لمێنراوه‌ که‌ 8 له‌ 10 ‌ی رودانی شه‌رو پێک دادان له‌ نێوان گه‌نجه‌کاندا هۆیه‌‌که‌ی کهوڵه‌، هه‌روه‌ها ڕووداوی هاتوچۆ  رێگاو بان، خنکاندن له‌کاتی مه‌له‌کردن،

• سه‌رپێچی کردنی یاسا لای گه‌نجی مه‌ست زۆر ئاساییه‌‌.

• هه‌رزه‌کار زۆر به‌داخه‌وه‌ مه‌رزی خواردنه‌وه‌ی کهوڵ نازانی، به‌ مانای ئه‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌وه‌ نیه‌ که‌وا مه‌ست بوه‌ ئیتر ده‌بێت زیاتر نه‌خواته‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌نج زۆر خێراتر مه‌ست ده‌بێت واته‌ کهوڵ خێراتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌کات.

• له‌شی هه‌رزه‌کارێک بچوکتره‌ له‌ له‌شی پێگه‌یشتوێک واته‌ ئه‌ندامی له‌شی به‌ته‌واوی گه‌شه‌ی نه‌کردوه‌ زۆر ناسکتره‌،  له‌ به‌رئه‌وه‌ به‌رگری خواردنه‌وه‌ که‌متر‌ ده‌کات.


• ده‌رکه‌وتوه که‌ ‌ ئه‌و که‌سانه‌ی یاخود گه‌نجانه‌ی که‌وا بۆ یه‌که‌مین جار مادده‌  هۆشبه‌ره کانیان تاقی کردۆته‌وه له‌ژێر ته‌ئسیری کهوڵ دابونه‌.

• خواردنه‌وه‌ی کهول له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌شی به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی گه‌شه‌ نه‌کات.

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا