چاپکردن

کهوڵ

کێشه‌ی‌ ئاڵووده‌بون به‌ کهوڵ ‌ یه‌کێکه‌ له‌ جۆره‌ باوه‌کانی ئاڵووده‌بون، ئه‌و که‌سه‌ی ئالووده‌یه‌ به‌ کهوڵ پێی ده‌گوترێت ئه‌لکهولیزم. نیشانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌لکهولیزم ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و که‌سه بڕی‌ زۆر کهوڵ ده‌خواته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامی. ئه‌لکهولیزم پله‌ی ده‌گۆڕێت له‌یه‌کێک بۆ یه‌کێکی تر له‌وانه‌یه‌ مرۆڤ زۆر به‌ توندی توشی بێت  ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و که‌سه‌ ماوه‌یه‌کی زۆر درێژ بێت کهوڵ ده‌خواته‌وه‌ به‌هه‌میشه‌ی و بڕی زۆر، ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ لێره‌دا هیچ پێوه‌رێک نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بلێین ئه‌م که‌سه‌ به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی کهوڵ ده‌خواته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تر زیاتر، کهوڵ خواردنه‌وه‌ به‌زۆری یاخود به‌که‌می گرفتی خراپی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی، ده‌روونی، جه‌سته‌ی، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی.

 

 

 نیشانه‌ی ئه‌لکهولیزم له م‌ خاڵانه‌ به‌دی ده‌کرێت

•له‌شی ئه‌لکهولیزم به‌رگری بڕی زیاتر کهوڵ خواردنه‌وه ‌ده‌کات، واته‌ ده‌بێت برێکی زۆر بخواته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ست بێت.
•هه‌میشه‌ تامزرۆی خواردنه‌وه‌ی کهوڵه، واته  هه‌موو کاتێک ئاره‌زووی خواردنه‌وه‌ی هه‌یه‌‌.‌ ‌
•بئ کهوڵ خواردنه‌وه‌ هه‌ست به‌ نائارامی، نیگه‌رانی، دڵه‌ کوتکه‌، له‌رزینی له‌ش، دڵ تێکچوون و زڕانی خه‌وده‌کات.
•هه‌ست ده‌کات که‌ بۆته‌ ئه‌لکهولیزم سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌ له‌ خواردنه‌وه‌. 
• زۆر زیاتر له‌م بڕه‌ی خۆی بۆ ئاماده‌ کردوه‌ ده‌خواته‌وه‌، واته‌ کۆنترۆڵ له‌ده‌ست ده‌دات.
•کاتی زۆری رۆژانه‌ی ته‌رخان ده‌کات بۆ کرین، په‌یداکردنی یاخود خواردنه‌وه‌ی کهوڵ، که‌ ده‌بێته‌ هۆی دابڕان له‌ کارو قوتابخانه‌. 

 

زانیاری بۆ که‌سێک به‌ بریکی زۆر کهول ده‌خواته‌وه‌
له‌ کۆی ئه‌م11  پرسیاره‌ ئه‌گه‌رهاتوو وه‌ڵامی 5 پرسیارت به‌ به‌ڵێ وه‌ڵام داوه‌ مانای هۆشداربه‌ مه‌ترسی ئالووده‌بونی کهولت هه‌یه.

پرسیاری 1
به‌هۆی کێشه‌، یاخود دۆخێكی دژوار و ناله‌بارت ،په‌نا ده‌به‌یت بۆ کهول ؟

پرسیاری 2
کهول ده‌خۆیته‌وه‌، به‌هۆی توره‌بوونت له‌ یه‌کێک له‌ هاورێکانت، خێزان یاخود که‌سێکی ‌ ده‌وروپشت؟

پرسیاری 3
حه‌زده‌که‌یت زیاتر به‌ته‌نها کهول بخۆیته‌وه‌، له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاورێکانت؟

پرسیاری 4
خواردنه‌وه‌ی کهول کاریگه‌ری خراپی کردوه‌ له‌سه‌ر خوێندن یاخود کارکردنت؟

پرسیاری 5
هه‌وڵت داوه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی کهول وازبێنیت یاخود که‌می که‌یته‌وه‌، به‌ڵام نه‌تتوانیوه‌؟

پرسیاری 6
رویداوه‌ به‌یانیان پێش چوونت بۆ قوتابخانه‌ یاخود شوێنی کارکردنت کهولت خواردبێته‌وه‌؟

پرسیاری 7
کهول ده‌خۆیته‌وه‌ وه‌ک هه‌ولێک بۆ تێنوتی شکاندن؟

پرسیاری 8
ئایا له‌کاتی خواردنه‌وه‌ ی کهول هه‌ست به‌ بوورانه‌وه‌ ده‌که‌یت؟

پرسیاری 9
هه‌میشه‌ هه‌وڵ ئه‌ده‌یت خۆت له‌ باسی کهول خواردنه‌وه‌ت لاده‌ی؟

پرسیاری 10
کاتی کهول ده‌خۆیته‌وه‌ ده‌بیته‌ مرۆڤێکی شه‌رانی توندوتیژی بکارده‌هێنیی، توشی شه‌رو پێکدادان دێێیت؟

پرسیاری 11
ناتوانی سنوور بۆ بڕی خواردنه‌وه‌ی کهول دابنێیت؟

 

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا