چاپکردن

زیانی جگه‌ره‌ کێشان

زۆر جگه‌ره کێشان ‌ و‌ بۆما‌وه‌یه‌کی دوور و درێژ ده‌بێته‌ هۆی زۆر ‌گرفتی ته‌ندروستی  له‌ وانه‌:

• نه‌خۆشی سیه‌کان وه‌ک ڕه‌بوو، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی،هه‌وکردنی سیه‌کان.

• گرژ بونی زۆر له‌ خوێن به‌ره‌کانی دڵ که‌ ده‌بێته‌ هۆی (سه‌کته‌ی دڵ).

• گرژ بونی بۆڕی خوێن له‌ پێیه‌کان که‌ ده‌بێته‌ هۆی ئاوسانی.

• راوه‌ستانی مێشک، بورانه‌وه‌ یاخود خوێن رێژی مێشک (جه‌ڵته‌ی مێشک).

• ده‌بێته‌ هۆی به‌ لایه‌نی که‌م 20 جۆر نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بۆ نمۆنه‌ له‌ سیه‌کان، میزڵدان، بۆڕی خواردن، رژێنی په‌نکریاس هه‌روه‌ها ڕیخۆڵه‌کان.

• تا ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ نه‌زۆکی، یاخودبونی منداڵی سه‌قه‌ت.

• لاواز بونی به‌رگری له‌ نه‌خۆشی.

• گرژ بونی ماسولکه‌کان، رۆماتیزم، ێسکه‌ نه‌رمه‌.

• نه‌خۆشی شه‌کره‌.

• هه‌روه‌ها کاری گه‌ری نێجه‌تیڤی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ده‌رونی.

• زه‌رد بوون یاخود تێک چوونی ده‌م و ددان.

 

ئه‌گه‌ر واز له‌ جگه‌ره‌کێشان بهێنرێت


• دوای 20 خوله‌ک فشاری خوێن و لێدانی دڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌ باری ئاسای خۆی.

• دوای 8 کاتژمێر ئۆکسجین له‌ناو خوێن ده‌گاته‌ ئاستی ئاسای.

• دوای 24 کاتژمێر مه‌ترسی توشبون به‌ نه‌خۆشی دڵ که‌م ده‌بێته‌وه‌، بۆ نموونه‌ دڵ وه‌ستان.

• دوای 48 کاتژمێر ده‌ماری هه‌ست ده‌که‌ویته‌ کاربه‌شیوه‌ی ئاسای ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ستی بۆنکردن وتام کردن به‌شێوه‌یه‌کی ئاسای کاربکات.

• دوای 2 هه‌فته تاکو 3 مانگ سووڕانی خوێن له‌له‌ش له‌گه‌ڵ سییه‌کان تاراده‌یه‌ک باش ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ زیاتر به‌رگری ڕێگاکردن و رۆیشتن بۆ ماوه‌ی دورودرێژ یاخود وه‌رزش کردن بکرێت،  پیستی له‌ش و ده‌مووچاوو ره‌نگی ئاسای خۆی نیشان ده‌دات.

• دوای 1 تاکو 11 مانگ، لووت گیران و کۆخه‌ و هه‌ناسه‌سواری که‌ له‌ ئاکامی جگه‌ره‌کێشان په‌یدا ببوو به‌ره‌وو نه‌مان ده‌چێت، وزه‌ی له‌ش زیاتر ده‌بێت هه‌ست به‌ماندووبوون که‌مته‌ر ده‌بێت.

• دوای 1 ساڵ تووشبوون به‌ دڵ وه‌ستان به‌ ڕێژه‌ی 50% که‌متر ده‌بێت.

• دوای 5 ساڵ تووش بوون به‌ دل وه‌ستان و مێشک وه‌ستان که‌مه‌ هه‌ وه‌ک لای یه‌کێک که‌ هه‌رگیز جگه‌ره‌ی نه‌کێشابێت.

• دوای 10 ساڵ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کان به‌ ڕێژه‌ی 67% که‌متر ده‌بێت.


• دوای 15 ساڵ وازلێهێنان له‌ جگه‌ره‌کێشان مه‌ترسی تووشبوون به‌ هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که‌ له‌ ئاکامی جگه‌ره‌ کێشان په‌یداده‌بێت که‌م ده‌بێت هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ جگه‌ره‌ی نه‌کێشابێت.