چاپکردن

جگه‌ره‌ (تووتن)

‌ مادی نیکۆتین له‌ ناو تووتن وا ئه‌کات که‌ مرۆڤ ئاڵووده‌ی ‌ جگه‌ره‌ بێت. جگه‌ره‌ یاخود تووتن به‌هه‌موو جۆره‌کانی کۆمه‌لێک گرفتی ئاڵۆزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر باری ده‌رونی، جه‌سته‌یی، کۆمه‌لایه‌تی مرۆڤ.

بۆ زانین ده‌رباره‌ی جگه‌ره‌.
 یه‌که‌م جار جگه‌ره‌ له‌ وڵاتی ئیسپانیا ‌ له‌سه‌ده‌ی 1800 له‌ پاشماوه‌ی سیجار(cigar) له‌ لایه‌ن که‌سانی که‌م ده‌رامه‌ت و هه‌ژار دۆزراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ئامار له‌سه‌روی 1 میلیا‌رد که‌س له‌ جیهان جگه‌ره‌ کێشن‌، جگه‌ره‌ کێشان ده‌بێته‌ هۆی مردنی 5 میلۆن که‌س له‌ ماوه‌ی سالێکدا.

دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ زیاتر له‌ 4000 مادده‌ی تێدایه‌ له‌م 4000 مادده‌یه‌ نزیکه‌ی 50 مادده‌ی ژه‌هراوین‌ که ده‌بن به‌‌ هۆی سه‌ره‌کی‌ به‌ تووشبون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ (سه‌ره‌تا‌ن).

85% له‌ جگه‌ره‌کێشه‌کان نیازی وازهێنانیان هه‌یه‌ له‌ جگه‌ره‌ کێشان به‌لام به‌ داخه‌وه ته‌نها 2 % تا‌کو 3 %‌ له‌ بریاره‌که‌یان سه‌رده‌که‌ون.

زیاتر له‌ 70 جۆر تووتن هه‌یه‌،


ڕوه‌کی تووتن‌له‌ سه‌رتاپای جیهان له  100 وڵات  ده‌ڕوێت.


له‌ ماوه‌ی 1 ساڵدا نزیکه‌ی 7 ملیون تۆن تووتن ده‌ڕوێت یاخود دێته‌ به‌رهه‌م.

 هه‌موو رۆژێک 82000 تاکو 99000 که‌س ده‌ست به‌جگه‌ره‌کێشان ده‌که‌ن زۆربه‌یان مندالن له‌ته‌مه‌نی 10 ساڵ یاخود که‌متر زۆربه‌یه‌شیان له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌کان.

گه‌وره‌ترێن به‌رهه‌م هێنه‌ری تووتن وڵاتانی چین، ئه‌مریکا، هند، به‌رازیل و تورکیایه‌.


زۆرترین به‌کارهێنه‌ری تووتن یاخود جگه‌ره‌کێش له‌ وڵاتانی ئه‌فریقیا، ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات، ئاسیا وه‌هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌.

له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا جگه‌ره‌ کێشان ڕوو له‌که‌می ده‌کات ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌میان ده‌رچوونی  یاسای ‌
قه‌ده‌غه‌ی جگه‌ره‌ کێشان ساڵی 2006 له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کان وه‌ک رستورانگ، قاوه‌خانه‌، باڕه‌کان هه‌روه‌ها شوێنی کار. دووه‌م  بونی ئه‌لته‌رنه‌تیڤی تر بۆ جگه‌ره‌ وه‌ک بنێشتی نیکۆتین، پلاسته‌ری نیکۆتین که‌ له‌ باسک ده‌درێت.

به‌پێی لێکۆلینه‌وه‌ی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی World Health Organization ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێک3 له‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ له‌ خۆیدا ببینیت وه‌ک جگه‌ره‌کێش واته‌ ئاڵووده‌یه‌ به‌ جگه‌ره‌.


1. هه‌میشه‌ جگه‌ره‌ی له‌ خه‌یاڵه‌‌ و تامزرۆی نیکۆتینه‌.
2. توانای وازلێهێنانی نه‌بێت.
3. توانای ته‌رکیز کردنی نه‌ بێت بێ جگه‌ره‌
4. به‌رده‌وام بوون له‌ ‌کێشانی سه‌ره‌ڕای پێ زانینی هه‌موو زیانه‌کانی.
5. به‌رده‌وام بوون له‌ کێشانی سه‌ره‌رای ناله‌باری باری ئابووری.
6. دانبه‌خۆ دانه‌گرتن، رێزدانه‌نان بۆده‌وروبه‌ر که‌کاتی ئه‌وه‌یه‌ جگه‌ره‌ بکێشی.

 


جگه‌ره‌کێش!

به‌ته‌مای واز له‌جگه‌ره‌کێشان بێنی ، به‌ڵام لات سه‌خته‌؟ تۆ به‌ته‌نهانیت لای زۆرکه‌س ئه‌م بریاره‌ سه‌خته‌. به‌لام ئه‌گه‌ر بیر له‌م خاڵه‌ پۆزیتیڤانه‌ بکه‌یته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ لات ئاسانتربێت ئه‌م بریاره‌ بده‌یت.

هه‌ناسه‌دانت ئاسانترده‌بێت
کۆخه‌ت نامێنێت
به‌رگریت له‌ نه‌خۆشی زیاترده‌بێت
جل و به‌رگ و سه‌روپرچ بۆنی خۆشترده‌بێت
ددانه‌کانت سپی و خاوێنتر ده‌بێت
بۆنی هه‌ناسه‌ت خۆش ده‌بێت
پێستی ده‌موچاوو جوانترو رونترده‌بێت
ئارامتر ده‌بیت
توانای وه‌رزشت زیاتر ده‌بێت
هه‌ستی بۆنکردنت باشترده‌بێت
هه‌ستی تامکردنت باشترده‌بێت
هه‌ست به‌چاڵاکی زیاترده‌که‌ی
په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێت گه‌رمترده‌بێت
چاوه‌کانت گه‌شتر ده‌بێت
باوه‌ر‌به‌خۆبونت زیاترده‌بێت
پاره‌ت زیاتر بۆ ده‌مێنیته‌وه‌


 به‌رده‌وام بونت  له‌سه‌ر جگه‌ره‌کێشان....
ده‌بێته‌ هۆی توشبونت به‌ کۆمه‌ڵیك نه‌خۆشی له‌ وانه‌ وه‌ستانی دڵ، شێرپه‌نجه‌ی سیه‌کان و ناو زار و گورچیله‌کان و منداڵدان. توش بوون  به‌نه‌خؤشی گه‌ده‌ و نه‌خۆشی شه‌کره‌، خوێن رێزی مێشک... و هتد جگه‌ره‌ کێشانت نه‌وه‌ک ته‌نها بۆخۆت زیانی هه‌یه‌ به‌لکو بۆ که‌سانی ده‌وروپشتیشت،

 

 


 

 

 

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا