چاپکردن

زیانه‌کانی

زیانی ته‌ندروستی
مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان زۆر زیانیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌وانه‌:

• کز بوونی هۆش و بیر واته‌ نه‌توانین بیرکردنه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئاسای.

• تێک چوونی لێدانی دڵ

• به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن

• به‌رگری له‌ش دژی‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی زۆر کز ده‌بێت.

• تێک چونی هیرمۆناتی له‌ش که‌ ده‌بێته‌ هۆی کزبون و نه‌مانی ئاره‌زوی جووتبون.

• تێک چونی بۆریه‌کانی هه‌ناسه‌ و قورگ.

• توش بون به‌ نه‌خۆشی ئیێدز به‌هۆی به‌کارهێنانی ده‌رزی پیس و به‌ کارهێنراو.

• توش بون به‌ به‌کترییای چڵک کردنی سیه‌کان

• ره‌ش بونی نینۆکه‌کانی ده‌ست و په‌نجه‌کان

•  له‌ش له‌رزین

• ناخۆشی بۆنی هه‌ناسه‌

• وشک بونی پێستی له‌ش و ده‌موو چاوو قڵیشانی لێو

• تێک چوونی خه‌و، زۆر خه‌وتن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌وزڕان.
 

 

 

 

 

زیانی کۆمه‌ڵایه‌تی
 سه‌ره‌ڕای زیانی ته‌ندروستی زیانی  کۆمه‌ڵایه‌تیشی هه‌یه‌ له‌وانه‌:

• زیادبوونی رێژه‌ی تاوان وه‌ک دزی و به‌کارهێنانی توندو تیژی و کوشتن.

• تێک چوونی خێزان زیادبوونی رێژه‌ی جیابونه‌وه‌، سه‌رلێشێوان و به‌ڕه‌ڵا بوونی منداڵ.

•  به‌کارهێنانی ماده‌ بێهۆشکه‌ره‌کان له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌نجامدانی هه‌ڕه‌شه‌و ده‌ست درێژکردنی جنسی بۆ که‌سانی ده‌ور و به‌ر.

• نه‌مانی توانای کارکردن، له‌ خوێندن دابڕان.

• تێک چوونی باری ئابووری خۆیی وخێزانه‌که ی.‌

•سه‌رف کردنی پاره‌یه‌کی زۆر له‌لایه‌ن کۆمه‌لگاوه‌ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردن یاخودبه‌ندیخانه ‌بۆ زیندانی کردن.‌

 

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا