چاپکردن

مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان

بونی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کاتی زۆر کۆن هه‌ر له‌ سه‌ده‌ی 1100 له‌ ئه‌وروپا و ئاسیا دۆزراوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ده‌ی 1200 ڕوه‌کی ئوپیوم  له‌ لایه‌ن چینیه‌کانه‌وه‌ به‌کارهێنراوه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردن.

 له‌سه‌ره‌تا مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌کاتی جه‌نگ به‌کار هێنراوه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی سه‌رباز له‌کاتی جه‌نگ توانای شه‌رکردنی هه‌بێت هه‌ست به‌ برسیه‌تی، تێنویه‌تی، ماندوبوون، ترس نه‌کات هه‌روه‌ها بۆ خه‌واندنی وژداني. 

 مادده‌هۆشبه‌ره‌کان جۆری جیاوازیان هه‌یه‌ زۆربه‌یان له چه‌ند‌ مادده‌یه‌کی کیمیایی پێک هاتوون و دروست ده‌کرێن‌ هه‌ندێکیشیان سروشتین.

 مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ هه‌موو جۆره‌کانی کاریگه‌ری خراپی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر مێشک و ده‌ماری هه‌ستی مرۆڤ ده‌که‌ن واده‌که‌ن مرۆڤ هه‌ست به‌ ئازار نه‌کات واته‌ له‌شی مرۆڤ سڕ ده‌کات، وشه‌ی سڕکردن (مخدر) له‌ وشه‌ی (Narcotic)ی لاتینی وه‌رگێڕاوه‌ که‌ به‌مانای سڕ کردن دێت،


مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان  جۆریان زۆره‌ له‌ وانه‌ی ناسراون ‌هیرۆین، ل ئس د، ئکستاسی، ئه‌مفیتامین، هه‌ش، کۆکائین.... هتد
ئاڵووده‌بون به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان یه‌کێکه له‌ سه‌خترین و ترسناکترین جۆره‌کانی ئاڵووده‌بون‌ که‌ مرۆڤ دووچاری ده‌بێت له‌به‌رسه‌ختی چاره‌سه‌رکردنی, هه‌روه‌ها بوونی کۆمه‌لێک زیانی جه‌سته‌یی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی.
 

مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان به‌ ‌پێی یاسای زۆر ووڵات قه‌ده‌غه‌یه‌ واته‌ ڕواندنی، دروستکردنی، بازرگانی پێکردنی، یاخود به‌کارهێنانی.

 

نیشانه‌ی به‌کارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌توانرێت به‌ئاسانی ببینرێت له‌سه‌ر به‌کارهێنه‌ری له‌وانه‌:
بچووک بونه‌وه‌ و  سور بونه‌وه‌ی  چاوه‌کان.
برینداری ده‌سته‌کان واته‌ جێگای به‌کارهێنانی ده‌رزی.
هه‌میشه‌ گێژ،  ته‌مبه‌ڵ، و بێباک و  نه بونی توانای کارکرد‌ن .
گوێ نه‌دان به‌ شێوه‌ی ، واته‌ پاک و خاوێنی جل وبه‌رگ و له‌ش.
بۆنی هه‌ناسه‌ی ناخۆش ده‌بێت.
له‌ش یاخود ده‌ست له‌رزین.
توڕه‌بوون، قه‌بوڵ نه‌کردنی ئاخاوتن و گفتوگۆ

وشک بون و قه‌رشینی پێستی ده‌موو لێو و لووت
که‌می خه‌وو، خه‌و زڕان.


 

تێبینی. بینینی ئه‌م نیشانانه‌ له‌سه‌ر هه‌رکه‌سێک مانای ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نی که‌وا ئه‌م که‌سه‌ به‌کارهێنه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌ له‌وانه‌یه‌ هۆی تری

 هه‌بێت،


   
   

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا