چاپکردن

زیاتر له‌ 6 كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ هۆبه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،له‌مساڵدا زیاتر له‌ 6 كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌و به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه‌ زیاتر له‌ 250 كه‌س ده‌ستگیر كراون.زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا،

كه‌ ئه‌مڕۆ (پێنچشه‌ممه‌)، له‌شاری‌ سلێمانی‌ سازكرا، لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ڕائید كارزان عه‌زیز، ڕایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی‌ ساڵی‌ (2011)دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان توانیویه‌تی‌ ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر (6) كیلۆ‌و (429) گرام مادده‌ی‌ تریاك‌و (720) گرام مادده‌ی‌ حه‌شیشه‌‌و (30,6) گرام مادده‌ی‌ شیشه‌، هاوكات ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر (35) شروب‌و (119) پارچه‌ حه‌بی‌ بێهۆشكه‌ر‌و (16846) ده‌نك حه‌بی‌ جۆراوجۆر كه‌ وه‌ك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارهێنراوه‌".ڕائید كارزان عه‌زیز، وتیشی‌ "به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانی‌ كردن به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌، له‌مساڵدا (258) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه‌ (32) كه‌سیان سزا دراون به‌پێی‌ ماده‌ی‌ (14)ی‌ یاسای‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها (36) كه‌سیان به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئازاد كراون‌و (140) كه‌سی‌ دیكه‌ش هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كۆتایی‌ نه‌هاتووه‌‌و دادگا بڕیاری‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان نه‌داوه‌".له‌درێژه‌ی‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا لێپرسراوی‌ هۆبه‌ی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕونیكرده‌وه‌، كه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ هاتنی‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌. 


From Awena

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا