چاپکردن

چوار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند چوار بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون‌و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر (100) سی دی گروپی نه‌خشبه‌ندیدا.عه‌مید سه‌رحه‌د قادر به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا رۆژی (15/9/2011) له‌كاتی‌ گه‌ڕان پشكنیندا، له‌گه‌ڕه‌كی‌ (دۆمیز)ی باشوری‌ شاری كه‌ركوك، هێزێكی‌ هاوبه‌شی پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌‌و نه‌هیشتنی‌ تاوان‌و ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان،

له‌بازاڕی‌ دۆمیزدا چوار كه‌سیان ده‌ستگیركرد به‌تۆمه‌تی بازرگانی به‌ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.سه‌رحه‌د وتی: “ئه‌و كه‌سانه‌ حه‌ب‌و ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌شاری‌ به‌غداده‌وه‌ ده‌هێنن بۆ كه‌ركوك‌و ده‌یفرۆشنه‌وه‌”.له‌لایه‌كی تره‌وه‌‌و له‌گه‌ڕه‌كی‌ شۆڕیجه‌ی‌ شاری‌ كه‌ركوك ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (100) سی‌ دی‌ گروپی‌ نه‌قشبه‌ندیدا.
به‌ڕێوبه‌ری‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ شاری كه‌ركوك عه‌قید یاسین محه‌مه‌د، به‌(كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (15/9) پۆلیسی‌ قه‌زاو ناحیه‌كانی‌ كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌، له‌هه‌ڵمه‌تێكیاندا له‌ماڵێكدا گه‌ڕه‌كی‌ شۆڕیجه‌ی‌ ده‌ست به‌سه‌ر (100) سی‌ دی‌ گروپی “تێرۆرستی” نه‌خشبه‌ندیدا بگرن هاوکات عه‌مید سه‌رحه‌د قادر باسی له‌ناوه‌رۆكی (سی دی)یه‌كانه‌  كرد وتی: “كارو چالاكیه‌كانی‌ گورپی نه‌خشبه‌ندی له‌ سیدییه‌كاندا تۆمار كراوه‌‌و خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ كاری بڵاو كردنه‌وه‌ی سیدییه‌كانی كردووه‌”.سه‌رحه‌د ئاشكراشی كرد كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ بۆمبێكی‌ چێنراو له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئازادی‌ پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و شوێنه‌ رێكخراوی‌ قوتابیان‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانی‌ لێیه‌.


from kirkuknow

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا