چاپکردن

له‌مساڵدا حه‌وت كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم، ئاماری‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ 2011 ڕاگه‌یاند. له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، ڕائید (كارزان عه‌زیز) لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی‌ 2011دا زیاتر له حه‌وت كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ جۆراو جۆر ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌‌و به‌هاوكاریی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیی‌‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر سوتێنراون‌و له‌ناوبراون.


لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی‌ ڕابردوو ڕووی‌ له‌كه‌مبوونه‌وه‌ كردووه‌‌و به‌وته‌ی‌ ناوبراو له‌ساڵی‌ 2009 به‌دواوه‌، هیچ ماده‌یه‌كی‌ هۆشبه‌ر له‌جۆری‌ هیرۆین ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا نه‌گیراوه‌.
ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ش بۆ به‌رگریكردن له‌هێنانی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ڕائید كارزان وتی‌:"به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و ڕێگریكردن له‌هێنان‌و به‌كارهێنانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان".
هه‌ر له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماری‌ ئه‌و مادانه‌ی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌و كۆنووسی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ بۆ كراوه‌، له‌ساڵی‌ 2011دا خرانه‌ڕوو، ئه‌وانیش بریتی‌ بوون له‌ (6,429) كیلۆگرام تریاك، (720) گرام حه‌شیش، (30,6) گرام شیشه‌، له‌گه‌ڵ (35) دانه‌ شروب‌و (119) پارچه‌ حه‌پ كه‌ ده‌كاته‌ (16846) ده‌نك حه‌پ.


from radioi nawxo

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا