چاپکردن

یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌خانه‌قین ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا

ێزه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خانه‌قین توانییان له‌قه‌زای‌ خانه‌قین ده‌ست به‌سه‌ر بڕی‌ یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا بگرن‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌راگراتنی‌ (80) جۆری‌ چه‌كی‌ تاپڕدا.ملازم (عوسمان عه‌بدولكه‌ریم) لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌NNA ڕاگه‌یاند،

هێزه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خانه‌قین توانیویانه‌ له‌قه‌زای‌ خانه‌قین ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی‌ یه‌ك كیلۆ گرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا‌و سێ‌ كه‌سیشیان به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و قاچاغیكردن به‌و مادانه‌ ده‌ستگیركردووه‌، وتیشی‌:"ئه‌و سێ‌ كه‌سه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (240) ی‌ یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌".ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ له‌بازگه‌ی‌ (بانی‌ خێڵان)ی‌ سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر (80 ) چه‌كی‌ جۆری‌ تاپڕی‌ دوو لوله‌یی‌ كه‌ كه‌سێك به‌ ناوی‌ (ت. ف. م) كه‌ به‌ڕه‌گه‌ز كورده‌، به‌نیازبووه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ نایاسایی‌ بباته‌ قه‌زای‌ كه‌لاره‌وه‌.
لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان هێمای‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (21)ی‌ یاسای‌ چه‌ك ده‌ستگیركراوه‌‌و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كه‌ چه‌كه‌كانی‌ تێدا بووه‌.


from radio nawxo

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا