چاپکردن

باندێكی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌موسه‌ننا ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا ئاشكرایكرد، پۆلیسی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ باندێكی‌ بارزگانیكردنیان به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌.
لیوای‌ یاسایی‌ (كازم ئه‌بوهێل) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا به‌ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ڕاگه‌یاند، بانده‌كه‌ (20) هه‌زار ده‌نك حه‌بی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیس، دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌‌و وته‌كه‌كانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ موسه‌ننا وتیشی‌:"له‌نێوان ئێمه‌و سه‌رجه‌م پارێزگاكانی‌ دیكه‌دا هه‌ماهه‌نگی‌ هه‌یه‌، بۆ بنبڕكردنی‌ بازرگانیكردن به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌، پاسه‌وانه‌كانی‌ سنوریش به‌توندی‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ڕێگرتن له‌بازرگانی‌ به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌‌و ناهێڵن ئه‌و مادانه‌ دزه‌ بكه‌نه‌ ناو عێراقه‌وه‌".


from radio nawxo

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا