چاپکردن

ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی وزیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی له‌گه‌رمیان 49كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌ستگیر كراون

كێشانی وبه‌كارهێنانی (حه‌شیش)بازرگانی كردن به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كارهێنانی (ده‌رمان و شروب به‌بێڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی) له‌ كوردستاندا ڕوو له‌ زیاد بوونه‌، به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ 10مانگی ئه‌مساڵداوله‌ سنووری گه‌رمیان(49)كه‌س به‌تۆمه‌تی كێشان وبه‌كارهێنانو بازرگانی كردن پێیوه‌ ده‌ستگیر كراون.تۆێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش سنوربه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ونزیكی له‌وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌كارهێنه‌ری مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك ئێران به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ده‌زانێت.لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانیش به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ ده‌زانن.

ده‌ستگیر كراوه‌كان كوردن
ملازم عوسمان عبدولكریم لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان به‌ سایتی واڵاپرێسی ڕاگه‌یاند"له‌ 10مانگی ئه‌مساڵداوله‌ سنووری گه‌رمیاندا 49 كه‌س به‌تۆمه‌تی كێشان وبه‌كارهێنان و بازرگانی كردن پێیوه‌ ده‌ستگیر كراون .ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش له‌ جۆره‌كانی(حشیشه‌، ده‌رمان ،شروب )به‌بێ ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی. لێپرسراوی به‌شی ڕاگه‌یاندن وپه‌یوه‌ندیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان ڕوونیشی كرده‌وه‌"له‌وده‌ستگیر كراوانه‌ 16یان به‌پێی ماده‌ی 14ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان و14كه‌سیشیان به‌ماده‌ی 240 لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵدا ده‌كرێت و19ی دیكه‌شیان تاڕٍۆژی دادگای كردنه‌كه‌یان ئازاد كراون.زۆربه‌ی ده‌ستگیر كراوه‌كانیش به‌ڕه‌گه‌ز كوردن ودانیشتوی قه‌زاكانی (كه‌لار،كفری،خانه‌قین)ن وهاوڵاتی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بیشی تێدایه‌.


كۆنفرانسێك له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان
عباس محمود گه‌رمیانی. توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وسه‌رۆكی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵناسان وده‌رونناسانی كوردستان به‌ سایتی واڵاپرێسی ڕاگه‌یاند"
مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان دیارده‌یه‌كی نوێ نیه‌ له‌ئیستادا هه‌مو دنیا به‌ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ ,چونكه‌ له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا له‌دیارده‌ش تێ په‌ڕیوه‌ وله‌هه‌ندێ جێگاش بوه‌ته‌ كه‌لتورو باو به‌شێك له‌ژیان ونه‌ریتی مرۆڤه‌كانیان , به‌كاربه‌رو به‌كارهێنه‌رو بازرگانی كه‌ری مادده‌هۆشبه‌ره‌كانن ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆش كه‌ر نین ,به‌ڵكو ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كوردستانیش له‌لیواری مه‌رگ وتوش بونه‌ به‌م ماددانه‌و ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێ وڕێگری لێ نه‌كرێ  ببێته‌ دیارده‌یه‌كی زه‌ق وباوو له‌ناو گه‌نجاندا به‌تایبه‌ت .ئه‌و توێژه‌ره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاره‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌ هۆشبه‌ركان له‌كوردستاندا گێرایه‌وه‌ بۆ"
سنوربه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ونزیكی له‌وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌كارهێنه‌ری مادده‌هۆشبه‌ره‌كان كه‌ئه‌ویش وڵاتی ئێرانه‌ و زۆربه‌ئاسانیش له‌سنوره‌كانه‌وه‌ دێته‌ ئه‌مدیو بازرگانی پێوه‌ ده‌كرێ وبه‌ئاسانیش ده‌گاته‌ ده‌ست به‌كارهێنه‌ره‌كانی وهه‌ر ئه‌م نزیكی وڵاتی ئیرانه‌ جارێكی تر بۆخۆی ئاسانكاری بۆ به‌كارهێنه‌رانی مادده‌هۆشبه‌ركان وتوش بون پێوه‌ی لای گه‌نجانی ئێمه‌ كردوه‌ هه‌روه‌ها
ئه‌و فه‌راغه‌ ئه‌منیه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر سنوره‌كانه‌وه‌ هه‌ستی پێ ده‌كرێ له‌ئه‌نجامی نه‌بونی ئامرازو ئامێری پێشكه‌وتوی كه‌شف كردن و  ئاشكراكردنی جۆری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ،هۆكارێكی تریش نه‌بونی هۆشیاری وڕۆشنبیری وبه‌رچاو ڕونیه‌ له‌گه‌ڵ بونی بێ كاری بێ ئیشی وفه‌راغه‌ لای گه‌نجانی سه‌ركێش به‌تایبه‌ت گه‌نج له‌م ته‌مه‌نه‌دا به‌وه‌ ناسراوه‌ سه‌رسه‌خت ویاخی بوه‌ له‌كۆمه‌ڵگا ڕه‌نگه‌ هه‌رچی شتێك پێچه‌وانه‌ی كه‌لتورو نه‌ریت وعورف وعاده‌ت بێت ودژی كۆمه‌ڵگا بێت گه‌نج په‌یڕه‌وی بكات . سه‌باره‌ت به‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ خۆپاراستن له‌ به‌كارهێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان عباس محمود چه‌ندخاڵێكی به‌ڕێگه‌ چاره‌زانی له‌وانه‌ش" به‌هێزكردنی خاڵه‌ سنوریه‌كان ودابین كردنی ئامێرو كه‌ره‌سته‌ی گرنگ بۆ چاودێری كردن .
هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاك له‌مه‌ترسیه‌ ئابوری وته‌ندروستی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئه‌خلاقی وپه‌روه‌رده‌ییه‌كانی ئه‌م مادانه‌. به‌ستنی كۆنفرانسێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم وكاركردن به‌ڕاسپارده‌كانی.بۆبه‌گژداچونه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان .

ده‌بێته‌ هۆی پووكانه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك
هێمن خورشید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ته‌ندروستی شه‌هید دكتۆر قاسم زیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی ڕوون ده‌كاته‌وه‌ به‌ وهیوایه‌ی خه‌ڵكی كوردستان وگه‌نجان به‌تایبه‌تی به‌كار ی نه‌هێنن ڕاشیگه‌یاند" هه‌ر یه‌كێك له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان زیانی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه‌، وه‌لـێ‌ بڕێك زیانی هاوبه‌شیش له‌نێوانیاندا هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ئه‌و ماددانه‌وه‌ تووشی مرۆڤ ده‌بن كه‌بریتین له‌ نه‌مانی به‌رگریی له‌ش و دابه‌زینی كێش و ئاوسانی سیستیمی هه‌ناسه‌دان و تووشبوون به‌ نه‌خۆشی سیلی سییه‌كان ،هه‌روه‌ها برینی گه‌ده‌ و ئاوسانی په‌نكریاس و ڕاوه‌ستانی جگه‌رو كیسی زه‌رداو و پووكانه‌وه‌ی خانه‌كانی مێشك و لاوازبوونی یادگه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن ، تووشبوون به‌ نه‌خۆشی سنگه‌دڕه‌(Angina Pectoris) و جه‌ڵته‌ی دڵا(Myocardial Infarction) له‌ده‌ستدانی توانای سێكسی به‌ ته‌واوی.

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا