چاپکردن

چوار كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر، له‌هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

له‌هه‌ڵمه‌تێكی به‌ڕێوه‌به‌رێتی نه‌هێشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا چوار كیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و كه‌سێكی په‌یوه‌ندیداریش به‌و مادانه‌ ده‌ستگیركراوه‌.
سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌واڵێكیدا بڵاویكرده‌وه‌، ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌جۆره‌كانی (تریاك، مۆرفین، هێرۆین‌و كراك)ن،

كه‌
به‌نهێنی له‌چوارچێوه‌ی چوار تابلۆی هونه‌ریدا جێگركرابوون.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ له‌ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ به‌و قه‌باره‌ گه‌وره‌یه‌ ماده‌ی كراك له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت، هاوكات له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هێزه‌كانی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمدا، كه‌سێكیش كه‌ په‌یوه‌ندیداره‌ به‌و مادانه‌وه‌، ده‌ستگیركراوه‌‌و ڕاده‌ستی دادگا كراوه‌.

ئا: بیلال جه‌عفه‌ر
سه‌رچاوه‌: KRG

from radionawxo.org

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا