چاپکردن

چاندنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئه‌فغانستان40 هێنده‌ بووه‌

سه‌رۆکی ده‌زگه‌ی فیدراڵی کۆنترۆڵی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کانی ڕووسیا وتی، وێڕای ئاماده‌بوونی ناتۆ له‌ ئه‌فغانستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریزم و ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، چاندنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ 7 ساڵی ڕابردوودا 40 هێنده‌ زیاتر بووه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ڤیکتۆر ئیڤانۆف" سه‌رۆکی کۆمیته‌ی ده‌وڵه‌تیی دژی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی

ڕووسیا ئه‌مڕۆ(دووشه‌ممه‌) له‌ دیداری "تاها تاهیری" جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌رکانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی ئێران له‌ تاراندا وتیشی، به‌ شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی‌ بارودۆخی جیهانی له‌ بواری به‌رهه‌م هێنان و قاچاخی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان ده‌توانین ئاماژه‌ بکه‌ین به‌ دوو تۆڕی به‌رهه‌م هێنان و قاچاخی جیهانی که‌ یه‌کیان سیسته‌می به‌رهه‌م هێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ری کوکایینییه‌ که‌ زێده‌که‌ی ئه‌مریکای لاتینه‌ و ئه‌وی دیکه‌ش سیسته‌می به‌رهه‌م هێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانی هێرۆینییه‌‌ که‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئه‌فغانستانه‌.
ئیڤانۆف وتیشی، داواکاری تووشبوان به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، چالاکیی به‌ملوێنان قاچاخچیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان، ترانزیت کرانی، چالاکیی ناوه‌نده‌کانی مافیای ماده‌ هۆشبه‌ره‌کان و هه‌روه‌ها تۆڕه‌کانی قاچاخ و یه‌ک گرتنه‌وه‌ی‌ تۆڕی ئابووری جیهانی له‌گه‌ڵ سپی کردنه‌وه‌ی پاره‌ و مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان، له‌ هۆکاره‌ سه‌ره‌کییه‌کانی پێکهاتنی تۆڕه‌کانی به‌رهه‌م هێنه‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان دێنه‌ ئه‌ژمار.

from sorani.irib.ir

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا