چاپکردن

ئاژانسى پاراستنى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌سه‌ر چوار كیلۆ گرام مادده‌ى هۆشبه‌رى جۆراوجۆردا گرت

له‌درێژه‌ی به‌دواداچوون و چالاکیی تیمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی ئاسایش، سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌ریم ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ‌له ‌هه‌ولێر،
له‌کرده‌وه‌یه‌کدا ده‌ست به‌سه‌ر چوار کیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا گیرا و تاوانبارێک له‌په‌یوه‌ندی به‌م ماددانه‌وه ‌ده‌ستگیر و راده‌ستی یاسا کرا.


ئه‌مه‌و ئه‌م ماددانه ‌که ‌له‌جۆره‌کانی تریاک و مۆرفین و هێرۆئین و ماده‌ی کراک پێکهاتبوون، به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه ‌له‌ناو چوارچێوه‌ی چوار تابلۆی هونه‌ریدا جێگیرکرابوون‌، به‌ڵام
به‌چاوکراوه‌یی و وریایی هێزه‌کانی ئاسایش توانرا ئاشکرا بکرێن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.
شایانی باسه ‌یه‌که‌م جاره ‌ماده‌ی هۆشبه‌ری کراک به‌م قه‌باره‌یه‌ له‌کوردستاندا ده‌بینرێت و ئه‌م ماده‌یه‌ که ‌له‌به‌هێزترین و مه‌ترسیدارترینی ماده ‌هۆشبه‌ره‌کانه،‌ کاریگه‌ریی ترسناکی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌کارهێنه‌رانی هه‌یه.
تیمه‌په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ‌له ‌ئاژانسی پاراستن له‌به‌دواداچوونی ئه‌م دیارده‌مه‌ترسیداره‌و قه‌ڵاچۆکردنی بازرگانی به‌م ماددانه ‌به‌رده‌وامن و وه‌ک هه‌میشه‌ چاوه‌روانی هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگیی هاوڵاتیانی ئازیزی هه‌رێمن بۆ بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ و پاراستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشیی به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان.
ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان


from kurdistantv.net


له‌درێژه‌ی به‌دواداچوون و چالاکیی تیمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کانی ئاسایش، سه‌ر به‌ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌ریم ، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه ‌له ‌هه‌ولێر، له‌کرده‌وه‌یه‌کدا ده‌ست به‌سه‌ر چوار کیلۆ گرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆراوجۆردا گیرا و تاوانبارێک له‌په‌یوه‌ندی به‌م ماددانه‌وه ‌ده‌ستگیر و راده‌ستی یاسا کرا.

ئه‌مه‌و ئه‌م ماددانه ‌که ‌له‌جۆره‌کانی تریاک و مۆرفین و هێرۆئین و ماده‌ی کراک پێکهاتبوون، به‌شێوه‌یه‌کی شاراوه ‌له‌ناو چوارچێوه‌ی چوار تابلۆی هونه‌ریدا جێگیرکرابوون‌، به‌ڵام به‌چاوکراوه‌یی و وریایی هێزه‌کانی ئاسایش توانرا ئاشکرا بکرێن و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.

شایانی باسه ‌یه‌که‌م جاره ‌ماده‌ی هۆشبه‌ری کراک به‌م قه‌باره‌یه‌ له‌کوردستاندا ده‌بینرێت و ئه‌م ماده‌یه‌ که ‌له‌به‌هێزترین و مه‌ترسیدارترینی ماده ‌هۆشبه‌ره‌کانه،‌ کاریگه‌ریی ترسناکی له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌کارهێنه‌رانی هه‌یه.

تیمه‌په‌یوه‌ندیداره‌کانی بواری نه‌هێشتنی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان ‌له ‌ئاژانسی پاراستن له‌به‌دواداچوونی ئه‌م دیارده‌مه‌ترسیداره‌و قه‌ڵاچۆکردنی بازرگانی به‌م ماددانه ‌به‌رده‌وامن و وه‌ک هه‌میشه‌ چاوه‌روانی هاوکاریی و هه‌ماهه‌نگیی هاوڵاتیانی ئازیزی هه‌رێمن بۆ بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ و پاراستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له‌ته‌شه‌نه‌کردنی نه‌خۆشیی به‌کارهێنانی ماده‌هۆشبه‌ره‌کان.

ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان
باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا