چاپکردن

له‌ئێرانه‌وه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌نێرێته‌ خانه‌قین

له‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیاندا بۆ ده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن له‌خانه‌قین، چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركرا، به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ خانه‌قینیش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌سه‌رچاوه‌ی‌ هاتنی‌ ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان بۆخانه‌قین ئێرانه‌ و له‌لایه‌ن كورده‌ گه‌ڕاوه‌كانی‌ ئێرانیشه‌وه‌ زیاتر به‌كارده‌هێنرێت.


عه‌مید ئازاد عیسا به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ خانه‌قین له‌لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌"ئاگاداری‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش نیم كه‌چه‌ند كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، به‌ڵام پێشتریش پۆلیسی‌ خانه‌قین خه‌ڵكی‌ به‌تۆمه‌تی‌ هێنان و كێشانی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه‌".
به‌رێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ خانه‌قین وتیشی‌"ماده‌ بێهۆشكه‌ره‌كان له‌ئێرانه‌وه‌ دێت و زیاتر ئه‌و كوردانه‌ ده‌یهێنن كه‌له‌دوای‌ پرۆسه‌ی‌ ئازادی‌ له‌ئێران گه‌راونه‌ته‌وه‌".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان بۆده‌ستگیركردنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن هاوڵاتی‌ په‌یوه‌ندیكرد به‌محه‌مه‌دی‌ مالیه‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیانه‌وه‌، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌ نه‌بوو ژماره‌ی‌ ده‌ستگیركراوه‌كان ئاشكرابكات و به‌هاوڵاتی‌ وت"هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا به‌رده‌وامه‌ و ناتوانم ورده‌كاریتان پێبڵێم".


fr. Hawlatii

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا