چاپکردن

وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق: بڵاوبوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوچه‌ سنوریه‌كان زیادی كردووه‌

وه‌زیرێكی‌ عیراق ئاشكرایكرد، عیراق بووه‌ته‌ رێگه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌نێوان وڵاته‌ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان و وڵاته‌ به‌كاربه‌ره‌كاندا، مه‌ترسی خۆشی نیشاندا له‌ئه‌گه‌ری‌ زیادبوونی‌ ژماره‌ی‌ ئالوده‌بووان به‌و مادانه‌.
ساڵح مه‌هدی حه‌سناوی‌ وه‌زیری‌ ته‌ندروستی‌ عیراق رایگه‌یاند: عیراق ئیستا بووه‌ته‌ رێگه‌یه‌ك له‌نێوان وڵاته‌ به‌رهه‌مێنه‌ره‌كانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی

وه‌كو ئه‌فغانستان و تایلاند و نیپال و وڵاته‌ به‌كاربه‌ره‌كانی وه‌كو ئێران و توركیا و وڵاتی‌ شام و وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
حه‌سناوی وتیشی "ئێستا دیارده‌ی‌ ئاڵوده‌بوون به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ نێوان عیراق و ئێران هه‌یه‌، ئه‌گه‌ری زۆریش هه‌یه‌ ژماره‌یی‌ ئاڵوده‌بووان به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان روو له‌زیادبوون كات" .
حه‌سناوی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ "ئێستا نزیكه‌ی‌ 600 نه‌خۆشمان هه‌یه‌ كه‌ وه‌كو ئاڵوده‌بووی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌لامان تۆماركراون كه‌له‌توێژی‌ گه‌نجانن و سه‌ر به‌ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی عیراقن".
ئه‌و وه‌زیره‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: له‌ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جۆرێكی‌ نوێی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ئه‌ویش هیرۆیینه‌.
سه‌باره‌ت به‌بوونی‌ ئایدز له‌عیراقدا وتی "وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ بڕیارێكی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ دێن بۆ عیراق، بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانرێت ئایه‌ نه‌خۆشن یان نا، ئه‌و پشكنینه‌ش ئیجبارییه‌".
حه‌سناوی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 2008دا 15 حاڵه‌تی‌ تووشبوون به‌ئایدز له‌عیراق هه‌بووه‌و له‌2009شدا 21 حاڵه‌تی‌ ترمان تۆماركردووه‌.


fr.. xendan

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا