چاپکردن

له‌كه‌ركوك 60 كه‌س به‌هۆی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه‌، تا ئێستا 60 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر ده‌كرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ به‌شی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ هه‌واڵی راگه‌یاند: "له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 وه‌، تا ئێستا (60) كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌شاری كه‌ركوكدا ده‌ستگیركراون كه‌ زۆربه‌یان بازرگانن و (3) كه‌سیشیان ژنن، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن و هه‌ندێكیشیان توركمانن و ژماره‌یه‌كی كه‌میشیان كوردن"،
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌شی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رونیشیكرده‌وه‌ "ئه‌و مادانه‌ی كه‌ كاریان پێكردوه‌ حه‌پ و تلیاك و قومارن، كه‌ هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی به‌كاریانهێناوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رپێچیكردنی كلینیكه‌كان له‌ شاری كه‌ركوكدا، له‌ ئێستاشدا نزیكه‌ی (300) هه‌زار ده‌نكه‌ حه‌ب و چه‌ند گرامێك له‌ تلیاك ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌"، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ باشوری عێراقه‌وه‌ دێن، ئه‌گه‌رچی له‌ پێشاندا له‌ باكوره‌وه‌ ده‌هات"، سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی: "ماده‌كان زیاتر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌مدوده‌ و قۆریه‌ و ئیسكان ده‌فرۆشرێن، به‌تایبه‌ت له‌ چایخانه‌كان و شه‌قامی پزیشكه‌كان".

 

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا