چاپکردن

25 شێوه‌كاری‌ سلێمانی‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌یان به‌ره‌نگاری‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌بنه‌وه‌

به‌بۆنه‌ی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ 25 شێوه‌كاری‌ سلێمانی‌ به‌ هونه‌ره‌كه‌یان به‌ره‌نگاری‌ ئه‌و دیارده‌ ده‌بنه‌وه‌.
چیا یبَستون یه‌كێك له‌ شێوه‌كاره‌كان به‌ سایتی‌"خه‌ندان"ی‌ راگه‌یاند: ده‌مانه‌وێت له‌ رێگه‌ی‌ تابلۆ و وێنه‌كانمانه‌وه‌ زیان و كاریگه‌رییه‌كانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ببینه‌وه‌و بینه‌ری‌ خۆمان تێبگه‌یه‌نین كه‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر كاریگه‌ری‌ راسته‌و خۆی‌ له‌سه‌ر ئابووری‌ تاك، خێزان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی‌ خێزان هه‌یه‌.


رویاسه‌ردار یه‌كێكتر له‌و به‌شداربوانه‌ وتی‌" من به‌ چوار وێنه‌ به‌شداریم له‌م پێشه‌نگایه‌دا كردووه‌ ده‌مه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بڵێم نا بۆ به‌كارهێنانی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر".
پێشه‌نگاكه‌ له‌ هۆڵی‌ ته‌وار كرایه‌وه‌ و زیاتر له‌ 40 تابلۆی‌ جۆراوجۆر نیشانی‌ بینه‌ران و ئاماده‌بوان درا،پێشه‌نگاكه‌ چه‌ند جۆر به‌رهه‌می‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ تێدابوو له‌ بواره‌كانی‌ سیرامیك و په‌یكه‌رتاشی‌ وێنه‌كێشان وكاری‌ ده‌ستی‌.
هه‌رئه‌مرۆ له‌ هه‌مان هۆڵ سیمینارێكی‌ به‌رفراوان به‌ ئاماده‌بوونی‌ پزیشكی‌ تایبه‌تی‌ ده‌روونی‌ و مامۆستایانی‌ زانكۆ، مامۆستایانی‌ ئاینی‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ بلاَوبونه‌وه‌ی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و زیانه‌ كۆمه‌لاَته‌تی‌ و ئابووری‌ و سیاسییه‌كانیان لێكدرایه‌وه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ هۆبه‌ی‌ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ له‌ماوه‌ی‌ 5 ساڵی‌ رابردوودا ئه‌و هۆبه‌یه‌ 300 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان و بازرگانی‌ پێوه‌كردنی‌ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌ و نزیكه‌ی‌ 50 كیلۆ گرامیش له‌و مادانه‌ سوتێنراون.


Fr. Xendan

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا