چاپکردن

به‌رازیل: (21) قاچاخچیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كوژران

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و قاچاخچییه‌ چه‌كداره‌كاندا، (21) كه‌س كوژران.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا بڵاویكرده‌وه‌، كه‌  له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه‌ هێزه‌كانی پۆلیسی پایته‌ختی به‌رازیل بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له‌ قاچاخچییانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئه‌نجامیان دا، شه‌ڕو پێكدادان ر‌وویدا‌و له‌ ئه‌نجامدا (21)  قاچاخچیی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كوژران.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌،  هێزه‌كانی پۆلیسی به‌رازیل (153) كه‌سی دیكه‌یان به‌ تۆمه‌تی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی به‌رازیل بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و گروپه‌ چه‌كداره‌ قاچاخچییه‌كان به‌رده‌وامه‌و  قاچاخچییه‌كان ده‌یان ئۆتۆمبێلی دانیشتوانی پایته‌ختیان ئاگر تێبه‌رداوه‌.
ئامانجی هێزه‌كانی پۆلیسی پایته‌ختی به‌رازیل له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، جێگیركردنی ئاسایش‌و ئارامیی‌و پاككردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌ له‌ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.

from xendan


باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا