چاپکردن

لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك ساڵانە 70 ملیۆن دۆلار بە جگەرە دەسووتێت

بە پێی ئامارێكی نافەرمی كە لە بازاڕەكانی هەرێمەوە دەست \"هەولێر\" كەوتووە، لە هەرێمی كوردستاندا ساڵانە بایی نزیكەی 70 ملیۆن دۆلار جگەرە دەفرۆشرێت، لەلایەكی دیكەوە ئامارەكی کۆمەڵەی نەهێشتنی جگەرەکێشان ئەوە دەخاتە ڕوو كە لە هەرێمی کوردستاندا 35 تا 40%ـی هاووڵاتیان جگەرە دەکێشن.

پاكەتی جگەرە لە 500 تا 6 هەزار دینارە
لە مێرمنداڵێكی 12 ساڵانەوە بگرە تا پیرێكی 70 ساڵان دووكەڵ بە با دەكەن. ئەمە بازاڕێكی گەورەی بۆ جگەرە لە هەرێمدا خولقاندووە كە نرخی پاكەتی جگەرە لە 500 تا 6 هەزار دینار دەبێت.

چاپکردن

لە سلێمانی بەتۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە پێنج کەس سزادەدرێن

دادگای تاوانەکانی سلێمانی پێنج کەس سزا دەدات کە پێشتر بەتۆمەتی کێشان و بازرگانی کردن بە مادەی ھۆشبەرەوە لە لایەن ئاسایشەوه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکرابوون.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیدا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی پەیامنێر نێردراوە تێیدا ھاتووە :\" ھەریەک لەم تاوانبارانەی لای خوارەوە، بەتۆمەتی بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنەکەیاندا بڕێک مادەی ھۆشبەر یان پێگیرا ،

چاپکردن

مه‌ترسیێكانی ئالوده‌بون به‌ئینته‌رنێته‌وه‌

چه‌ند پسپۆڕێكی چینی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر مێشكی 35 كه‌سی‌ ته‌مه‌ن نێوان 14 – 21 ساڵیدا كرد، له‌وانه‌ی‌ به‌
به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه‌ ئالوده‌ بون، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت پشێوی له‌كاری مێشكی 17كه‌سیاندا دروستبووه‌و هۆكاره‌كه‌شیان بۆ ئالوده‌بون به‌ ئینته‌رنێته‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕو ناڕێكییه‌ك له‌كاری ئه‌و به‌شانه‌ی مێشكدا دروستده‌بێت كه‌ له‌ سۆزو بڕیاردان‌و ئارامگرتنی
مرۆڤ به‌رپرسن.


from NRT news

چاپکردن

له‌مساڵدا حه‌وت كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌

له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم، ئاماری‌ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ 2011 ڕاگه‌یاند. له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌دا كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئاسایشی‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌چوو، ڕائید (كارزان عه‌زیز) لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌ساڵی‌ 2011دا زیاتر له حه‌وت كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ری‌ جۆراو جۆر ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیراوه‌‌و به‌هاوكاریی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیی‌‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر سوتێنراون‌و له‌ناوبراون.

چاپکردن

یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له‌خانه‌قین ده‌ستی‌ به‌سه‌ردا گیرا

ێزه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی خانه‌قین توانییان له‌قه‌زای‌ خانه‌قین ده‌ست به‌سه‌ر بڕی‌ یه‌ك كیلۆگرام ماده‌ی‌ هۆشبه‌ردا بگرن‌و له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌سه‌راگراتنی‌ (80) جۆری‌ چه‌كی‌ تاپڕدا.ملازم (عوسمان عه‌بدولكه‌ریم) لێپرسراوی‌ به‌شی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گه‌رمیان به‌NNA ڕاگه‌یاند،

چاپکردن

18%ـی ئافرەتانی هەرێم جگەرە دەكێشن

بە گوێرەی دەرەنجامی ڕاپرسییەك كە ڕێكخراوی تەندروستیی ژیان ئەنجامی داوە، ئافرەتان 18%ـی جگەرەكێشانی هەرێم پێك دەهێنن.
سەرۆكی ڕێكخراوی تەندروستیی ژیان، قاسم عەزیز ئاشكرای دەكات كە 43%ـی جگەرەكێشەكانی هەرێم ئەو گەنجانەن كە تەمەنیان لە نێوان 15 تا 25 ساڵدایە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپرسییەی ڕێكخراوەكەیان كردووەیەتی، جگە لە ئافرەتان كە 18%ـی جگەرەكێشانی هەرێم پێك دەهێنن، 32%ـی پزیشكانیش لە هەرێم جگەرە دەكێشن.

چاپکردن

دایكی سوتاند

روبێ زینگار كه‌ گه‌نجێكی 25 ساڵانی هندییه‌و ئالوده‌ی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان بووه‌، له‌ناوچه‌یه‌كی نزیك شاری مۆمبای دایكه‌ 50 ساڵانه‌كه‌ی سووتاند، چونكه‌ ئاماده‌ نه‌بوو پاره‌ی بداتێ بۆ كڕینی خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان.
دایكه‌كه‌ 40%ی له‌شی سوتاوه‌و پۆلیسیش به‌تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی دایكی، گه‌نجه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه‌.
به‌وته‌ی پۆلیس گه‌نجه‌كه‌ په‌شیمان نه‌بووه‌ له‌كاره‌كه‌ی و داواشی له‌ پۆلیسه‌كان كردووه‌ خواردنه‌وه‌ی كحولی بده‌نێ.


from NRT

چاپکردن

باندێكی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌موسه‌ننا ده‌ستگیرده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا ئاشكرایكرد، پۆلیسی‌ ئه‌و پارێزگایه‌ باندێكی‌ بارزگانیكردنیان به‌ماده‌ هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌.
لیوای‌ یاسایی‌ (كازم ئه‌بوهێل) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ موسه‌ننا به‌ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ڕاگه‌یاند، بانده‌كه‌ (20) هه‌زار ده‌نك حه‌بی‌ هۆشبه‌ریان پێبووه‌، له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیس، دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌‌و وته‌كه‌كانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌.

چاپکردن

زیاتر له‌ 6 كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا ده‌گیرێت

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ هۆبه‌ی‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسایشی‌ گشتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان،له‌مساڵدا زیاتر له‌ 6 كیلۆ ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه‌و به‌تۆمه‌تی‌ به‌كارهێنان‌و بازرگانیكردن به‌و مادانه‌وه‌ زیاتر له‌ 250 كه‌س ده‌ستگیر كراون.زریان محه‌مه‌د، ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا،

چاپکردن

ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان هۆكاره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی وزیانه‌ ته‌ندروستیه‌كانی له‌گه‌رمیان 49كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ده‌ستگیر كراون

كێشانی وبه‌كارهێنانی (حه‌شیش)بازرگانی كردن به‌ماده‌هۆشبه‌ره‌كان به‌كارهێنانی (ده‌رمان و شروب به‌بێڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكی) له‌ كوردستاندا ڕوو له‌ زیاد بوونه‌، به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان له‌ 10مانگی ئه‌مساڵداوله‌ سنووری گه‌رمیان(49)كه‌س به‌تۆمه‌تی كێشان وبه‌كارهێنانو بازرگانی كردن پێیوه‌ ده‌ستگیر كراون.تۆێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش سنوربه‌ندی هه‌رێمی كوردستان ونزیكی له‌وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌كارهێنه‌ری مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی وه‌ك ئێران به‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان ده‌زانێت.لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كانیش به‌مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ی بۆ سه‌رته‌ندروستی مرۆڤ ده‌زانن.

بابەتی تر...

باشترین خزمەتگوزاری لە بواری تەندروستی دا